کۆئەندامی هەرس لە کەروێشک دا:
وەک
ئاشکرایە کەروێشکیش وەک هەموو ئاژەلەکانی تر کۆئەندامی هەرسی پێک دێت لە( دەم،قورگ ،سورێنچک ،گەدە،و ڕیخۆڵەکان و ئەو
ڕژێنانەی کە بەستراون بە کۆئەندامی هەرسەوەو یارمەتی هەرسکردنی خۆراک ئەدەن وەک جگەر و پەنکریاس و لیکە ڕژێنەکان ).
خواردن
لەدەمەوە پاش جوین و ورد کردن و قوت دانی لەوقوڕگەوە بۆ سورێنچک
ئینجا بۆ گەدە، سەرەتا 16 ددانی سەرەتایی هەیە پاشان دەکەون و ددانی هەمیشەیی دەڕوێت کە 28 ددانە، چوار ددانی بڕەر لەسەروە و
دوو بڕەر لەخوارەوە،ددانە بڕەرکانی سەروە دوانیان لەپێشەوە گەورەن و دوانی دواوە
بچوکترن، 22 ددانی کرداری هاڕین و
وردکردنی خۆراکە لەدەمدا،،( درێژترین کۆئەندامی هەرس هی کەرویشکە، بیست و حەوت ئەوەندەی درێژی لەشی
خۆیەتی ) لەهی پشیلەش درێژترە،تاکو بتوانی
زۆرترین گیا بخوات ، دوای گەدە ڕیخۆڵە
باریکە دێت ئەویش پێک دێ لە ( دوانزە گرێ duodenum ،jejunum,
،ileum ) ،ئینجا
ڕیخۆلە کوێڕە(cicum ) دێت گەورەو بەرینە دە
ئەوەندەی گەدەی کەروێشک مادەی خۆراکی
دەگری،دیوارەکانی تەنکە،کۆتایی دێت
بە پەلە ڕیخۆلەیەکی باریک (appendix )وەک پەنجەی دەستە،و
دیوارەکەی ئەستورە.دواتر کۆڵۆن دەس پێ دەکات،هەڵئاوساوە تاکو خواردن درەنگ تێ پەڕێت ،ئینجا ڕێکەو
کۆم دێت ، ئاژەلە گیا خۆرەکان
کۆئەندامی هەرسیان درێژە جونکە
هەرسکردنی سلیلۆزی ناو گیا کەمێک کاتی
دەوێ.
جگەرو
پەنکریاس وەک دوو گلاند بەستراون بە کۆئەندامی هەرسەوە ،لە ڕیخۆلە
باریکەدا،
دیاردەی
کاوێژکردنی درۆزن لە کەروێشکدا (caprophagy )، زۆرکات
بینیومانە کەروێشک دەمی دەجوڵێ بێ ئەوەی خواردنی لەبەردەمدا بێت،سەرمان سوڕ ماوە
ئەویش بەهۆی بونی جۆرەها بەکتریای سود بەخش لە کۆڵؤن و ڕیخۆلە کوێرەی
کەرویشکدا کە یارمەتی دروست کردنی ترشە
ئەمینیەکان و ڤیتامین ئەدەن ( هەڵئاوسانی
ڕیخۆلە ئەستورە هۆکارەکەی ئەمەیە) لێرەدا
دوجۆر پاشەڕۆ دروست دەبێت یەکێکیان
ڕەقە (hard feces ) واتە پشقل، ئەوی تریان نەرمو شلە (soft
feces)
یان تەڕە، کەروێشک پاشەڕۆ
شلەکە دەخوات و وەک دیاردەی کاوێژ دەردەکەوێت، بە خواردنی ئەم
پاشەڕۆیە کۆمەڵێ بەکتریاو پرۆتۆزوای سود بەخش دەچێتەوە گەدەی ویارمەتی هەرسکردن
ئەدات و سەرچاوەیەکی گرنگی ترشە ئەمینیەکان و ڤیتامینەکانە بەتایبەت ڤیتامین ب12 ،
خواردنی ئەم پاشەرۆیە ،بایانیان زوو یان ئیواران تاریک داهات ئەنجام
ئەدری، کەم کەس دەی بینێ .
هەربۆیە
لەکاتی بەخێو کردنی کەروێشکدا ئەوەندە پێوست بە پێدانی پرۆتین ئاژەڵی ناکات لە
ئالقەکەیدا،بەڵکو پرۆتینی گیایی پێوستە، دیارە پرۆتینی ئاژەڵی گرانترە لە
گیایی،بۆیە تێچوی هەرزانتر دەکەوێ بۆ کاتی بەخیوکردنی کەروێشکی گۆشت، بە بەراورد
لەگەڵ بەخیوکردنی مریشک.
لەکاتی
پێدانی دەرمانی (دژە ژیانantibiotic ) دەبێتە هۆی کوشتنی ئەو بەکتریا سودبەخشانەی
کەروێشک کە لە گەدەو کۆڵؤنی دا هەیە، بۆیە هەندێ حاڵەتی سک چون باکردن دەبینرێ. واتە
بینینی پاشەڕۆی شل واتای نەخۆشی
دەگەیەنێ، بۆیە پێوستە لەکاتی پێدانی ئەنتی باۆتک دا دەبێ
ڤیتامین ب12 ی لەگەڵدا بدرێتێ.
کەواتە
کەروێشک تاکە گیانەوەرە دەتوانی پیوستی
خۆی لە ترشەئەمینیەکان دروست بکات و دواتر
لەڕێگەی خواردنی پاشەڕۆکەیەوە سودی لێ
ببینێ و ئەمەش پێ دەوترێ (کاوێژکردنی
درۆزن).
بەهۆی
دروست کردنی ترشي ئەمینیەکان لە لەشی کەرویشکدا،گەلێک جار ترسی زیاد بونی ئامۆنیا
هەیە لە شوێ نی بەختو کردنی کەروێشکدا، کە زیانی هەیە بۆ تەندروستی کەرویشک و مرۆڤیش، ئامۆنیا گازیکی ڕوشێنەرە کاردەکاتە
لەکۆئەندامی هەناسە .
ئامادەکردنی: دکتۆر ناجح گوڵپی پزیشکی ڤێترنەری ڕاوێژکار
6/3/2016