داعش
لەناحیەی تازە چەکی کیمیایی بەکار
هێناوە
ئەمرؤ 9/3/2016 تەلەفزیۆنی ئین ئارتی NRT لەهەوالەکانیدا رای گەیاند کە داعش چەکی قەدەغەکراوی بەکار هێناوە
نزیکەی 50 بریندار چارەسەریان وەرگرتوە لە نەخۆشخانەکانی ناحیەی تازەو شاری کەرکوک ، نیشانەی سور بونەوەی پێست و کەم بونەوەی ئاستی بینین پیوەیان دیارە، بۆیە ئەم نیشانانە دەی سەلمێنێ
کە چەکی کیمیایی بەکار هاتبێ، گومان دەکرێ
خەردەل یان کلۆر بێت.
لەدوێنێوە چەکدارانی داعش نزیکەی 45 گولە
تۆپی هاوەن و کاتیۆشیان ئاراستەی ناو شاری
تازە کردوە ، کە کوردو تورکمانی شیعەی تێدا جێگیرە.
پێشتر داعش لە چەندین شووێن لەبەرەکانی جەنگ
چەکی کیمیایی بەکار هێناوە دژی
پێشمەرگە بەتایبەت گازی خەردەل و کلۆر ، و
لەلایەن ڕیکخراوی قەدەخەکردنی جەکی کیمیایەوە پشت راست کرایەوە کە پارسال لە مانگی
هەشت 2015 بەکاری هێناوەو ژمارەیک پێشمەرگە بریندار بوون.
داعش چەکی کیمیایی لە ناوچەی تەدموری سوریا و لە باشوری عیراق دەس کەوەتوە ، هەندێکیش
دەڵێن کە خۆیان دروستی دەکەن
وێنەکان
NRT
ن.گ 9/3/2016
تازە خورماتوو: 3 کەس بەهۆی کاریگەری چەکی
کیمیایەوە گیانیان لەدەس دا
پاش ئەوەی لەڕۆژی 9/3/2016 چەکدارانی داعش بەبۆمبی کیمیایی خەردەل و کلۆر ناحیەی تازەیان بۆردومان کرد،
لەئەنجامدا زیاتر لە 50 کەس بریندار بوون و ڕۆژی دواتر مناڵێک بەهۆی کاریگەری برینەکەیەوە گیانی سپارد.
بەگوێرەی هەوالەکان ئەمرۆ 12/3/2016
راگەیەنرا کە 3 کەس لە بریندارەکان گیانیان سپاردوە،
هەروەها ژمارەی بەرکەوتوان بەرز
بۆتەوە بۆ 600 کەس.
بە گوتەی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراق ، تیمێکی تەندروستی ئێران گەیشتون بۆ
چارەسەرکردنی بریندارەکان، هەروەها داواش لە نەتەوە یەکگرتوەکان کراوە کە بەفەرمی
تێمیکی پشکنین بنێرێتە ناوچەکە تا
لێکؤڵینەوەی ورد بکات لە پشتڕاستکردنەوەی
بەکار هێنانی چەکی قەدەخەکراو، هاوکات
داوا لەنەتەوە یەکگرتوەکان کراوە کە
بەفەرمی لەدادگای لاهای سکالا
تۆمار بکات دژ بەوە پێشێلکاریانەی تیرۆرستان
کە بەرامبەر خەڵکی مەدەنی شارێک ئەنجامیان داوە.
N.G