تاوانی کیمیابارانی گوندی سێوسێنان
ئێوارەی 22/3/1988 دەوروبەری کات ژمێری شەش و نیو،گوندی سیوسێنان
بەر هەڵمەتی ژەهر باران کەوت لەلایەن
سوپای تاونکاری ڕژێمی بەعسەوە
بە موشەکی کاتیۆشای (چل دانەیی)،
ئەوەی ڕونبۆتەوە گوندەکە بە گازی دەمار لە جۆری (تابون،سارین) بۆمباران
کرا لە کاتی نان خواردنی ئێوارە و تاریک
بونی هەوادا، تا زۆرترین خەڵک کۆبێتەوە لە ناو ئاوایی و بە هۆی بێ بۆن و ڕەنگی
گازەکەوە زۆرترین کەس لەناو ببات،
لەئەنجامدا 70 کەسی شەهید کرد دەس بەجێ،گوندی سێوسێنان لە سەرەتای دەس پێکی قۆناغی شالاوی ئەنفالی
دوەم بەر هێرشی کیمیاباران کەوت،
لەوکاتەدا گوندەکە وەک شوێنێکی پڕ
ئاوەدانی و بازاڕێک بۆ دەس کەوتنی پێوستیەکانی هێزی پێشمەرگەو گوندەکانی دەوربەری
و نزیک لە ناوچەکەدا ئەژمار دەکرا، بۆیە ڕژێم یەکەم هەنگاوی لێدانی ئەم
گوندەبوو، هەموو قوربانیەکانی ئەم تاوانە
خەڵکی بێ دیفاعی گوندەکە بوون ،تەنها یەک
پێشمەرگە ی تێدا شەهید بوە.
لە شەوانی دوایدا 23 و 24 مانگ کیمیابارانی
گوندەکانی تری ناوچەکە بەردەوام بوو ( دوکان ،دوکەرۆ، ولیان،جافەران،
بەڵخە،عەلیاوا،بەلەکجاڕ ،تەکیە)
پێشمەرگەو کادری پزیشکی نەخۆشخانەی مەڵبەندی
یەک فریا ی بەهاناوە چونی گوندەکەوە بون دوای نیوکاژێر لە
بۆمبارانەکە توانیان زیاتر لە 50 بەرکەوتوو
بگەیەننە نەخۆشخانەو و چارەسەریان بۆ بکەن، هەروەها گوندەکانی دەورو بەریش
فریای بە خاک سپاردنی شەهیدەکان کەوتن.
خەڵکی ڕزگار بوو لەم گوندە ،هەندێکی بەرەو
سلێمانی و کۆمەلگە زۆرەملێ کانی باریکە و نەسر و زەرایەن ، هەندێکی تریشیان بەرەو
گەرمیان ملی ڕێێان گرت، بەهەمان شێوە
خەڵکی گوندەکانی تری ناوچەی قەرداخ هەمان
ڕێگەیان گرتە بەر، زۆرێک لەو خەڵکە دەسگیر
کران لەنزیک سلێمانی و لەگەرمیان ، دواتر بۆ تۆپزاواو نوگرە سەلمان، بێ سەرو شوێن کران ،دواتر بەسەدانیان لەگۆڕە
بەکۆمەڵەکان دۆزرانەوە ، گوندی سێوسێنان 12 کەسی لێ ئەنفال کراوە و سێ کەسیشیان
باری دەرونی تێک چوە لە دوای کیمیابارانەکەوە.
لەگوندی سیوسێنان مەزارێک بۆ شەهیدانی
کیمیاباران هەروەها ئەمساڵیش مۆنۆمێتێک بۆ
یادەوەری ئەو تاوانە ئاوا کراوە
بۆ
بەرزراگرتنی یادی تاوانی کیمیابارانەکەو ئەو ئازیزانە کە شەهید بوون پێش 28 ساڵ ناوەکانیان دەخەینەوە پێش چاو:
1.
مەهدی هادی نەجم
2.
شەوقیە توفیق محمەد
3.
هیدایەت مەهدی هادی
4.
نەوشیروان مەهدی هادی
5.
زوهدی مەهدی هادی
6.
ئومێد مەهدی هادی
7.
زمناکۆ مەهدی هادی
8.
بێستون مەهدی هادی
9.
پەیمان عوبێد مەحمود
10.
تابان عوبێد مەحمود
11.
کوردە عوبێد مەحمود
12.
رزگار عوبێد مەحمود
13.
ڕۆژگار عوبید مەحمود
14.
یادگار عوبێد مەحمود
15.
مەلیحە عبدالقادر مجید فەرەج
16.
زەینەب فەریق محەمەد
17.
هێمن حسن ئەحمەد
18.
هەردی حسن ئەحمەد
19.
شادی حسن ئەحمەد
20.
شەهێن حسن ئەحمەد
21.
شادان حسن ئەحمەد
22.
بەناز محمەد ئیسماعیل
23.
خانم سابیر عوسمان
24.
زێدان محمد حمە فەرەج
25.
تاهیر محەمەد حمە فەرەج
26.
رەفیق سدیق حمەئەمین
27.
ئەسمەر سدیق حمەئەمین
28.
چنور فایق نەجم
29.
ئاواز سدیق حمەئەەمین
30.
علادین عمر حسین ڕەشان
31.
پەیمان عمر حسێن ڕەشان
32.
حمید حسێن ڕەشان
33.
هیوا فەریق مەحمود
34.
محمەد فەریق مەحمود
35.
ئەختەر حسێن ئەحمەد
36.
نیهایەت غیدان عەبە
37.
خاتون ئیمام سڵیمان
38.
رەحیم سەلیم حەمە (پێنجوێنی)
39.
نەریمان ئیدریس عبداللە ( هەورامی..تەنیا
پێشمەرگەیەک کە لەو گوندە شەهید بوە)
40.
قەدریە عزت عبدالقادر
41.
گەردە ئەحمەد تۆفیق
42.
ئایشە عبدالکریم ئەحمەد
43.
هومام نەجم زۆراب
44.
گۆران کەریم وادی
45.
تاهیر نەوزاد حەمە ئەمین
46.
زەهرا رەزا ڕەحیم
47.
هانا رەزا ڕەحیم
48.
ئەجیە حسن محمد
49.
محمد ئەحمەد عبدالکریم
50.
ڕزگار ئەحمەد عبدالقادر
51.
سەردار ئەحمەد عبدالقادر
52.
زەینەب ئەحمەد فارس
53.
بەهیە تۆفیق حەسەن
54.
جەزا ڕەزا حەمەئەمین ئیمام
55.
بابان رەزا حەمەئەمین ئیمام
56.
سەبیح رەزا حەمەئەمین ئیمام
57.
فەریق سەعید ساڵح
58.
دادان قادر مەجید
59.
ئاسۆ فەریق سەعید ساڵح
60.
ئاشنا فەریق سەعید ساڵح
61.
تانیا
سەعید ساڵح
62.
کەژاڵ عبداللە عبدالعزیز
63.
ئاوات فایق مەهدی
64.
فایق مەهدی هادی
65.
ئاشنا فایق مەهدی
66.
عبداللە عبدالعزیز زۆراب
67.
ئاسؤ عبداللە عبدالعزیز
68.
محەمەد ئەمین ئیسماعیل شەریف
69.
فاتمە محەمەد ئەمین ئیسماعیل
70.
شەهاب حەمەئەمین ئیسماعیل
ئامادە کردنی: د.ناجح
گوڵپی 22/3/2016
سوپاس
بۆ کاک باهیر سیوسێنانی کە هاوکاری کردم لە راست و دروستی ناوەکان