یادی 27 سالەی کیمیا بارانی شاری سەردەشت
لەهەلەبجە دەکرێتەوە
ئەمڕۆ 28/6/2014 کاتژمێر دەی
سەرلەبەیانی لە هۆڵی مۆنۆمێنت لەپارێزگای
هەلەبجە یادی 27 سالەی کیمیابارانی شاری
سەردەشت کرایەوە .یادەکە بە سەرپەرشتی قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەلەبجەو هاوکاری کۆمەلەی قوربانیانی کیمیابارانی هەلەبجەو مۆنۆمێنتی هەلەبجە کرایەوە. لەگەڵ بەشدار بونی بەرجاوی
خەڵکی هەلەبجەو کەسوکاری قوربانیانی کیمیاباران و ڕێکخراوەکان .
لە
مەراسیمەکەدا جەخت لەسەر بەرزراگرتی ئەم یادە نەتەوەیانە کرایەوە کە دەبێت سالانە یادیان بکرێتەوە لە شاری هەلەبجە وەک ڕیزو وەفایەک بۆ شەهیدانی
کیمیابارانی سەردەشت و کەسوکارەکانیان،ئاماژەش بەوەدرا کە هەموسالێ شانی پاریزگای هەلەبجە سەردانی شاری سەردەشتیان کردوە لەوێ بەشدار بون بۆیە ئەمساڵ بریار درا لەهەلەبجە بکرێتەوە شان بەشانی
هەولێر.
هەروەها
بڕیاریش دراوە کە بۆ بەرزراگرتن
و وەفا شەهیدانی سەردەشت و تاوانی کیمیابارانی ،شەقامێک و قوتابخانەیەک لەشاری هەلەبجە ئاوابکرێن
بە ناوی شەهیدانی کیمیابارانی سەردەشتەوە ،لەبڕگەیەکی تردا لەلایەن
پارێزەری کەیسی کیمیابارانی هەلەبجەوە لەدادگای بالای تاوانەکانی عراق ، بەریز بەکر
حمەسدیقەوە باس لە کەیسی کیمیابارانی
سەردەشت کراوە لە دادگای بالای تاوانەکانی عراق بەئامادە بونی
کەسوکاری قوربانیانی سەردەشت و
بەهاوکاری کۆمەلەی قوربانیانی هەلەبجە،بەلام بەهۆی ئەوەی کەیسەکە
وشوێنی رودانی تاوانەکە لە ولاتێکی ترە
،دادگا بڕیاری دابوو دەبێت لەڕێگەی
وەزارەتی دەروەی ئیران سکالا تۆمار بکرێ ،بۆیە پاریزەرانی کەیسەکە
سەردانی ئیرانیان کردبوو تاکو وەزیری دەروە ببین و بلام مەخابن
جێگری وەزیری دەروە پێشوازی
لێکردبوون وە نزیکەی سەعاتونێوێک لەگەڵیان
دانیشتبوون و بەلێنیان وەرگرتبوو کە کار
بکەن لەسەر ئەم کەیسە ،،بەلام تاکو ئیستاشی لەسەربێت ئیران هیچ هەنگاوێکی بە کردوە نەنانوە بۆ
دادگایی کردنی تاوانبارانی کیمیابارانی سەردەشتو بەجینۆساید ناساندنی لە ئاست ناوجەکەو جیهاندا.
وەجەندین بەڵگەنامەی گرنگ کە پێسوتن بۆ داداگا
لەلایەن پاریزەرانەوە پاریزراون کە
دەی سەلمێنێ ڕژێمی سەدام تاوانبارە
و بکەری کیمیابارانی سەردەشتە.
تائیستا کیمیابارانی سەردەشت نە لەوڵاتی ئیران و لە سەرئاستی جیهان و نە
لەهەرێمی کوردستان وەک پیوست کاری
بۆنەکراوە تاکو وەک تاوانی جینۆساید
بناسرێ.
شاری سەردەشت یەکەم شاری کوردستانە کە بەر
هێڕشی کۆمەڵکوژی کیمیاباران دەکەوێ لە
28/6/1987 دواتر هەلەبجە،،بەلام
جەندین گوندو ناوچە پێش سەردەشت لەلایە ڕژیمی کورد کوژی
بەغداوە هێڕشی کراوە تە سەر
وەک دۆڵی بالیسان لە 16/4/1987
وە ناحیەی قەرەداخ لە کاتی
ئازادکردنی لەلایەن پێشمەرگەوە لە 20/4/1987
.
ڕژێمی بەغدا
بە دریژای سنوری لەگەڵ ئیران
تەنیا دوجار لەبەرەکانی جەنگی
باشور چەکی کیمیایی بەکار هێناوە ،بەلام جەندین ناوجەی سەرسنوری لە گوندو شارۆچکەی ڕۆژهەلاتی کوردستانی داوە تە
بەر هێرش وەک سەردەشت زەردە و نۆدشە و قەلاجێ ..هتد
کە ئەمە فاشیەت و رەگەزپەرستی ودوژنی سەرسەختی بۆ کورد سەلماندوە.
n.gulpy@gmail.com
28/6/2014 شەممە هەلەبجە