یاسای نێودەولەتی مرۆیی(قانون الدولی الانسانی)

.
یاسای نێودەولەتی مرۆیی(قانون الدولی الانسانی)
یان یاسای شەڕ  ،یاسای کێشە چەکداریەکان
کۆمەڵێ ڕێسایە بەمەبەستی دانانی سنورێک بۆ کێشەو ململانێ مرۆیەکان،پاراستنی ئەوانەی کە ڕۆڵیان نیە لە جەنگ  یان لاشەڕن،و پابەند بون بەو ڕیسایانەوە،
بەشێکە لە یاسای نێودەوڵەتی،لە کۆمەلێ ڕیساو بنەما پێک دێ بۆ ڕیکخستنی پەیوەندی نێوان دەولەتان،جێ بەجێ دەکرێ لەکاتی ڕودانی ململانێ و کێشەی جەکداریدا،
کورتەی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی کە لە ململانێ کاندا جێ بەجێ دەکرێ:
1-    پیوستە  سەلامەتی کەسانی لاشەر وبەشدار نەبوی شەڕ بپارێزرێ  لە کاتی ڕودانی جەنگدا،مامەلەی مرۆڤانەیان لەگەڵ بکری ،
2-    کوشتنی تاکەکانی دوژمن قەدەغەیە کاتێ ناجار دەبێ خۆی بدا بەدەستەوە لەمەیدانی جەنگدا،یان توانای جەنگی نەمابێ،
3-    لەکاتی سەرکەوتنی لایەک ،دەبێ هەمو بریندار و نەخۆش کۆبکرێتەوە سەلامەتیان پاریزراو بێ، هەروەها پاراستنی دامەزراوە و یەکە پزیشکیەکان و هۆکاری گواستنەوەیان،لەم کاتەدا لۆگۆو دروشمەکانی خاچی سورو و مانگی سور بەکار دەهێنرێ.
4-    خەڵکی مەدەنی و سەربازی  ئەوانەی کە دەکەونە ژیردەسەلاتی لایەنی سەرکەوتوو( دیلەکان) ،پێوستە گیانیان و مافیان پاریزراوا بێت و هاوکاری و فریا گوزاریان پێشکەش بکرێ
5-    هەمووان مافیان هەیە کە بەهرەمەند بن لە لێ پرسینەوەی داد پەروەرانە،وەنابێ بەرپرس بن لە کارێک کە ئەنجامیان نەدابێ. نابێ ئەشکەنجە و کاری توندوتیژیان لەگەڵ بکرێ مافیان زەوت بکرێ.
6-    لایەنکانی وەشەڕ هاتوو نابێ سود لە جۆرە جەکێکی وێران کەر ببینن یان بەکاری بهێنن،
پیوستە لەسەرلایەنەکانی شەڕ کە گیانی هاولاتیانی مەدەنی و موڵکەکنیان  بپارێزن،واتە تەنیا  شوێنە سەربازیەکان ئامانجی هێرشی سەربازی بن

ئامادەکردنی/د.ناجح گوڵپی .....هەلەبجە 15/6/2014
veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ