یادی داستانی پردی زەڵم 12/8/1963
پەنجاو سێ ساڵ
لەمەو پێش و سەرەتای شۆڕشی ئەیلول
بوو پێشمەرگە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستانی ئازاد کردبوو ناوچەی هەورامان،شارەزوور، دەوروبەری هەلەبجە تێکڕا لەژێڕ دەسەلاتی شۆڕش پێشمەرگەدا بوو، تەنها ناوەندی قەزای هەلەبجە
مابوو، ئەویش بەشەودا لەژێر کۆنترۆڵی
پێشمەرگەدا بوو سەربازو پۆلیس و پیاوانی
دەسەلات بە شەودا دەخزانە
مۆڵگەکانیان ، بەڕۆژدا بە ترسو
لەرزەوە هاتوچۆی بازاریان دەکرد، جارو باریش دەکەوتنە بەر تۆڵەی خەڵکی شۆڕشگێر،
ئەم دیمەنە لەهەڵەبجە بە ڕوونی بەرجەستە بووبوو، بەهەمان شێوە لە شوێنەکانی تری
کوردستانیش، تا دەهات ناوچەی ئازادکراوی ژێڕ دەسەلاتی شۆڕش زیادی دەکرد، لە
سلێمانی و لە هەولیریش.
گەشەکردنی دەسەلاتی شۆڕش لەو کاتەدا بوە مەترسی بۆسەر ڕژێمی حوکم لە عیراق، ئەو
کاتە حەرەس قەومیەکان بە کودەتایەک دەسەڵاتیان
گرتبوە دەست، زۆریش دژی بزوتنەوەی
ڕزگاری خوازی گەلی کورد بوون، هەر بۆیە لیوایەکی تایبەتی پر تفاق و چەک بە
پشتیوانی کەتیبەی دەبابەو تۆپ فرۆکەی شەڕکەر، نێردرا بۆ کوردستان بەتایبەت بۆ پاریزگای سلێمانی
ئەویش لیوای 20 عشرینی زەعیم سدیقی تاوانبار بوو، لەکەرکوکەوە بەڕێ کەوت
،شەلم کوێرم هیچ نابویرم هەرچی گوندی نزیک
جادەو لە حوکمی تۆپ هاوێژەکاندا بوایە
،تۆپبارانی دەکرد، بەتایبەت لە
ناوچەی دەورووبەری چیای پیرە مەگرون پێش ئەوەی بگاتە سلێمانی زۆرێک لەگوندەکانی ئەو دەوروبەری تۆپ
باران کرد چەندین خەڵکی بێ تاوانی کوشت،
زیانی مادی زۆری گەیاندە گوند نیشینان، هەر لەسوتانی دەغل و دان و مەزراو ڕەزو
باخ، کوشتنی ئاژەلەکانیان( تارق هاشمی ئەوکات ملازمی یەک بوە بەرپرسی کەتیبەی تۆپ هاوێژەکان بوە )
پاش گەیشتنی بە سلێمانی لە مانگی حوزەیرانی
1963 کۆمەلکوژی ئەنجامدا بە سەدان خەڵکی بێ تاوانی لە سەربازگەی ئەوکاتی
سلێمانی کوشت ( شووێن پارکی ئازادی ئێستا
) ، دواتر بەرەو دەربەندیخان وپاشان
هەلەبجەو شارەزور بەڕێ کەوت ،گوندەکانی نزیک سلێمانی لەوانە گوندی قەرەتوغان
ی وێران و تەخت کرد، لەڕێگای دا بەرەو دەربەندیخان لە گوندی ( سێدارە) نزیک دەربەندیخان 32
هاولاتی سڤیلی گولە باران کرد، پاش گرتنی شاری دەربەندیخان لە مانگی حەوت ، هێزەکانی
ڕویان کردە شارەزور و سەیدسادق، لەسید
سادق سەربازگەیەکی دانا پاشان لە سەرەتای مانگی هەشتی 1963 دا بەرنامەی داڕشت بۆ
گرتنەوەی شاری هەلەبجە، ئەوکات شۆڕش و پێشمەرگە
بڕیاریان دا لە پردی زەڵم بەر
پەرچی هیرشەکەی بدەنەوە و لەوێ سەنگەر بگرن، ئەوشوێنەیان هەڵبژارد چونکە شووێنێکی ئاودار و پڕ لەدرەخت و گژو گیا
بوو،بۆشەڕی پێشمەرگە گونجاو بوو، هەروەها لەڕێگای هێزی میللی و خەڵکی ناوچەکەوە بەهاوکاری پێشمەرگە چەندین خەندەقی گەورە هەڵکەنران و جادەی هەلەبجە
سەیدسادق بە هەڵکەندنی خەندەق و داکردنی خۆڵ
گیرا،پاشان ئاویان بەردایە ئەو شووێنە
تاکو خەندەقەکان و چاڵەکان پڕ ببن لە ئاو و قوڕ و لیتاو دروست بێت.
بەمەبەستی ڕێگری لە دەبابە و ماشێنە سەربازیەکان،درەنگ خستنیان و پاشان هیرش کردنە
سەریان.
سوپای دوژمن ڕۆژی 12/8/1963 گەیشتە پردی زەڵم و شەڕ هەڵگیرسا ڕۆژی
یەکەم هێرشی سوپای دوژمن کە پێکهاتبوو لە
دەبابە و تۆپی دورهاوێژ بەرپەرچ درایەوە ،
بۆیە لەرۆژی دوەمدا دوژمن بە فرۆکەی جەنگی بەرەی شەری بۆردومان دەکرد، هاوکات
بەتۆپی دورهاوێژ گوندەکانی دەوروبەریان دەکوتا تاکو کەس نەیەت بە هانا و پشتیوانی
پێشمەرگەوە، سێ ڕۆژ شەڕی دەستەو یەخە ،شەڕی نابەرامبەر لەنیوان پێشمەرگە کە چەکی
دەستیان تفەنگی ( بڕنەو،پێنج تیر،یانزە تیر، هۆڵەندە،فڵچە و تاپڕ ، لەگەڵ چەند
ڕەشاشیکی برێن ) ،بەلام دوژمن بە جەکی کلاشینکۆف و دەبابە و دۆشکا وتۆپ و فرۆکە شەریان دەکرد، پێشمەرگە
قارەمانانە جەنگا، لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا
دوانزە لاوی کورد دوانزە پێشمەرگە گیانان بەخشی لە ڕێ پاراستنی
کوردستاندا، دوژمن سەری سوڕمابوو لەبەر
گیانبازی و ئازایەتی پێشمەرگە ، هەتا دوا فیشەکە لە سەنگەرکانیاندا هەڵنەدەستان ،
بەتایبەت پەلاماری شێرانەی شەهید حمە گوڵپی کە پاش نەمانی فیشەک بە خەنجەرەکەی هەڵدەکوتێتە سەر دەبابەیەک و
سەربازی سەر دۆشکەی دەبابەکە بەخەنجەر لەتو پەت دەکات، بەلام مەخابن دەبابەیەکی تر لەدواوە دەیداتە بەر ڕێژنەو لەوێدا شەهیدی دەکات، ئەم
پەلامارە جەسورانەیەی شەهید حمەگوڵپی وادەکات کە دوژمنان سەریان بسوڕمێ، بۆیە
بڕیاریان دابوو لە پردی زەڵمەوە رای کێشن بەدوای دەبابەکانیادا لەبەر چاوی گوندەکانی
شارەزوور هە تاکو ناو سەید سادق، لەناو بازاڕی سەید سادق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەسەر جادەکە فڕیی ئەدەن،
تەنها بەمەبەستی سوکایەتی بەتەرمی پێشمەرگەیەک و چاوترساندنی خەڵکی ناوچەکە، دوای
سێ ڕۆژ ڕیش سپی و مەلای ئاینی سەید سادەق
دەچنە لای ئامر فەوجی سەربازگەکەی سەید سادق و تکاو رجا دەکەن ، تاکو تەرمەکە
لەسەر جادەکە لابەرن و بیبەن لەگۆرستان بەئامانەت بینیژن.
قارەمانەتی و گیانبازی پێشمەرگە بەگشتی و بەتایبەت شەهید حمەگوڵپی ئەوساو ئیستاش لە ناو شارو
گوندی دەڤەرکەدا دەنگی داوەتەوە باس دەکری.
کوشتنی خەڵکی سڤیل و بەکۆمەڵ دەچێتە خانەی
تاوانی جەنگ و پێشیلی مافی مرۆڤەوە ،کە
لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە بەتایبەت تاوانبار زەعیم سدیقەوە ئەنجام درا.
داستانی پردی زەڵم مێژویەکی پرسەروەری
ناوچەکەمانە ، بمانەوێ و نەمانەوێ جێگای
خۆی گرتوە، بەلام بەداخەوە تائیستا وەک پێوست ئیدارەی هەلەبجە وناوچەکە بەگشتی خاوەنداری لەم مێژوە پر شانازیە ناکەن، تەنانەت
ئەو حزبەش کە ئەوکاتە پێشمەرگەکانی ئەم داستانەیان خوڵقاندوە ،خۆی لێ کەڕ کردوە،
بۆیە گەلی زیندو ئەوەیە کە شانازی و خاوەنداری لە مێژوو و قوربانیەکانی بکات.
بەرزو پیرۆز بێت یادی پەنجاو سێ ساڵەی
داستانی پردی زەڵم
نەمری بۆشەهیدانی ئەوداستانە مەزنە و گشت
شەهیدانی راستەقینەی کوردستان
د.ناجح گوڵپی 11/8/2016