یەکەمین کۆنفرانسی زاستی جینۆساید لە
هەلەبجەی شەهیدان
ڕۆژی یەکشەممە 28/8/2016 زانکۆی هەڵەبجە /بەشی یاسا ، یەکەمین کۆنفراسی زاستی
خۆی بەست لەژێر ناونیشانی ( تاوانەکانی
جینۆساید لەکوردستان-عیراق، سەرەتایەک بۆ بۆ جیا بونەوە ودامەزراندنی دەوڵەتی
کوردی )
کۆنفرانس
لە کاتژمێری 9.30 دستی بە کارەکانی کرد ،سەرەتا ی کردەنەوەی کۆنفرانس بە سرودی
ئەیە ڕەقیب ئینجا وتاری سەرۆکی لیژنەی
ئامادەکاری کۆنگرە دکتۆر هێمن عبداللە محمد ،دواتر وتاری سەرۆکی زانۆکی
هەڵەبجە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر خەسرەو
عەبدولا عەلی، ئینجا وتاری وەزیری خوێندنی باڵاو تۆژینەوەی زانستی دکتۆر یوسف
گۆران، پاسان دیمەنێکی ڤیدۆیی تاوانەکانی جینۆسایدی کور پێشکەش کرا، ئینجا دەس کرا بە
پێشکەش کردنی بڕگەکانی کۆنفرانس:
کاتژمێری 10.10 دەقیقە یەکەم
پانێڵ پیشکەش کرا لەژێر ناونیشانی ( ڕەهەندە جیاوازەکانی جینۆسایدی گەلی کورد)
بەرێوەبەری پانێل دکتۆر هێمن عەبدولا، لەم
پانێلەدا چوار لێکۆڵینەوە پێشکەش کرا ،یەکەم:( بەناونیشانی ڕۆلێدیپلۆماسیەتی کوردی
لەناساندن وبە نیو دەولەتی کردنیکەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لەلایەن پ.ی.د ڕێبوار کەریم مەحمود )
دووەم :(چۆنیەتی
ناساندنی کەیسی جینۆسایدی شەنگال بەدادگای تاوانکاری نێو دەوڵەتی لەلایەن م.ی
ئاوارە حسێن ئەحمەد )
سێیەم: (
ڕۆڵی لیژنەی مافی مرۆڤ لەناساندنی کەیسی
جینۆسایدی شەنگال و لابردنی ئاستەنگەکانی ) لەلایەن سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی
مرۆڤ پەرلەمانی کوردستان.
چوارەم: (
لەنیوان جینۆسایدی فیکری وجینۆسایدی فیزیکیدا) لەلایەن م.ی موحسن ئەدیب
پاشان
دەرگای گفتوگۆ کرایەوە بۆ ئامدەبوان و
وەلامدانەوەی پرسیار و ڕونکردنەوەکانیان.
دانیشتنی یەکەم : پێشکەش کردن
و گفتوگۆکردنی سێ تۆژینەوە : لەلایە ن م.ی
سەعدی حسن بارام بەرێوە دەبرا:
یەکەم(
کۆمەلکوژی ئێزیدیەکان لەمێژوودا )
لەلایەن پ.ی.د سەروەر عبدالرحمن
عومەر
دووەم (الاسس الفكرية لجرائم الابادة
الجماعية المرتكبة ضد اقليم كوردستان -العراق ، دراسة تحليلية لجرائم العهد البعثى
) لەلایەن
م.( عبدالرحمن کەریم دەروێش )
سێیەم (
کاریگەری کیمیا بارانی هەڵەبجە لەسەر ڕەوشی مرۆیی خەلکی شارەکە ) لەلایەن م.ی عادل
سدیق عەلی
دانیشتنی دووەم: پێشکەش کردنو
گفتوگۆیی سێ تۆژینەوە ،بەریوەبەری دانیشتن ( م.ی ئالان حمە سەعید ساڵح) :
یەکەم: (
خوێندنەوەیەک بۆ هەڕەشەو نیازەکانی کور لەژێڕ پەردەی لامەرکەزی و ئۆتۆنمی بەعسدا
1963-1988 ) لەلایەن م.د لوقمان
عبەدولا محمەد خەیالی )
دووەم: (
بەکار نەهێنانی کەیسی جینۆساید لەپراکتیزە نەکردنی مافی چارەی خۆنوسینی کورد-عیراق
) لە ئامدەکردنی هەردوو مامۆستای
یاریدەدەر ( قارەمان محمەد حسن و زانا توفیق کاکە مین) پێشکەش کردنی م.ی قارەمان محمەد.
سێیەم: (
کاریگەریە تەندروستی و کۆمەلایەتیە درێژ خایەنەکانی چەکی کیمیایی لەسەر ژنانی بەر
کەوتوو لەسنوری پارێزگای هەلەبجە ) لەلایەن
توێژەر ئیراد مەنوجەر سان ئەحمەد
دانیشتنی
سێهەم: پێشکەش کردن و گفتوگۆی دوو تۆژینەوە ،،بەرێوەبردنی م.ی مەهدی ئەبو بەکر
یەکەم : (
جینۆسایدی کورد وەک بنەمایەک بۆ سەربەخۆیی کوردستان ) لەلایەن م.ی ئاوارە حسێن
ئەحمەد
دووەم : (
ڕەهەندە شوێنەواریەکانی جینۆسایدی هەلەبجە
) لەلایەن توێژەر هاوار نەجمەدین هەواس
هەمو
باسەکان گوفتوگۆی لەسر کرا لەلایەن ئامدەبوانەوە
دواتر بڕوانامەی بەشداری کردن
درایە ئەو کەسانەی کە بەشدار بون بە بابتەکانیان لەکۆنفرانسدا
کۆتا بڕگەی
کۆنفرانس خوێندنەوەی راسپارەکان بوو لەلایەن لە لایەن م.ی ( ڕێزان
سەعید حمەشەریف)
بەم شیوە
کۆتایی بە کۆنفرانس هات.
ئەوەی شایەنی
گوتن بێت لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە مژدەی کردنەوەی سەنتەری جینۆساید درا لە زانکۆی
هەڵەبجە، کەلەپاشەڕۆژدا وەک سەنتەرێک
ئەرکی خۆی دەبینێ لە بە دۆکیومێنت کردنی بەڵگەنامەکانی جینۆسایدی هەلەبجە و سەرجەم
کەیسەکانی تری جینۆسایدی گەلی کورد .
N.G