حەفتاو یەکەمین ساڵ یادی بۆمبارانکردنی هێرۆشیما 6/8/1945

.

ساڵانە لەولاتی ژاپۆن و لە شاری هیرۆشیما ، هەڵکەوتە لە ڕۆژئاوای ژاپۆن ساڵیادی بۆ مبارانکردنی ئەو شارە دەکرێتەوە ،یادی مەرگەساتێک کە لە جەنگی دوەمی جیهانیدا و لەڕۆژی 6/8/1945 دا فرۆکەکانی ئەمریکا بە بۆمبی ئەتۆمی لەوشارەیان دا  و بوە هۆی لەناوبردنی  زیاتر لە 140 هەزار کەسی مەدەنی بێ تاوان.
ئەمساڵ 6/8/2016 حەفتاو یەک ساڵ بەسەر ئەو تاوانە دژ بەمرۆڤایەتیەدا تێ دەپەرێ، کاتژمێری 8.15 بە کاتی هیرۆشیما (23.15 بەکاتی گرینج )  سەروەختی لێدانی یەکەم بۆمبی ئەتۆمیە لەوشارە ،بۆیە هەموو ئامادە بوان دەقیقەیەک بێ دەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی قوربانیانی شارەکە ، لە ڕێ و رەسمەکەدا نزیکەی پەنجا هەزار کەس ئامادە بوون، لە ڕزگار بوانی بەتەمەنی شارەکە و کەسایەتی جیهانی و خەڵکی ژاپۆن.
ئەمساڵ باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا  وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا  و بۆ یەکەمجار  لەسەردانێکی مێژوویدا گەیشتە  هێرۆشیما  لە 27/5/2016 ، سەرۆکی شارەوانی  هیرۆشیما رای گەیاند  بەهیواین سەرۆکانی تری دەولەتان چاو لەئۆباما بکەن و سەردانی هێرۆشیما بکەن  لە سەردانەکەیدا  سەرۆکی ئەمریکا  ئۆباما رای گەیاند  کە پیوستە ولاتانی خاوەن چەکی ئەتۆم بویرانە و نەترسانە  دەس لە بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی هەڵگرن تاکو جیهانێکی بێ جەکی ئەتۆمی بنیات بنێین و بەئاشتی بژین.
کازۆمی ماتسوی سەرۆکی شارەوانی هیرۆشیما  ستایشی وتەکانی ئۆبامای کرد لە بەردەم ئامادەبواندا  ووتی " کاریگەری کردە سەر ڕۆحی هیرۆشیما  کەهەردەم  شەڕو ماڵوێرانی و چەکی ڕەت کردۆتەوە ئاشتی قبوڵ کردوە ".
شایانی باسە  ئەمساڵیش  وەک سالانی پێشوو لە هەڵەبجەی شەهیدان دەستە خوشکی هیرۆشیما وەفدێک بانگهێشت کراوە  بۆ ژاپۆن تا بەشداری لە مەراسیمی ساڵیادی بۆمبارانی  هیرۆشیمادا بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا لەشاری هەڵەبجەی شەهیدان سالانە بە ڕێو رەسمێکی شایستە  ڕیک دەخرێت بۆ ئەو یادەوەریە ،ئەمرۆ ئەو یادە لە هۆڵی مۆنۆمێنت دەکرێتەوە.
لەدوای هیرۆشیما پاش سێ ڕۆژ  لە 9/8/1945 بۆمبێکی تری ئەتۆمی لەشاری ناکازاکی درا،لەلایەن ئەمریکاوە، بوە هۆی کوژرانی 74 هەزار کەس، بەم شێوە  ژاپۆن دەس بەردای شەڕ بوو  تاکو لەوە زیاتر گیانی خەڵکی بێ تاوان نەخاتە مەترسی  کۆمەڵکوژیەوە.
تائیستا ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا  بە فەرمی داوای لێ بوردنیان نەکردوە لە ولاتی ژاپۆن لە پای ئەو هەموو کوشتارە، سەرنج بدەن ،مرۆڤەکان هێشتا هەر درندەن و بەردەوامن لە سەری.
کاتێ تاوانی بۆ مبارانی هیرۆشیما ئەنجامدرا هێشتا  شتێک نەبوو بەمانای جینۆساید بۆیە لەو دادگایی کردنەدا کە دانرا بۆ دادگاییکردنی تاوانەکە  بە تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی ناسێنرا،بەلام ئەم تاوانە بە پێی هەموو پیوەرەکانو ڕاو بۆچونی شارەزایانی بواری جینۆساید ئەژمار دەکرێ بە تاوانی جینۆساید.
Dr.gulpy 6/8/2016



veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ