ژیاننامەی دکتۆر فایق گوڵپی

.


ژیاننامەی کاندیدی ژمارە ٣ لیستی ١١٣ پارتی چارەسەری 
دکتور فایق گۆلپی
سالی ١٩٥٧ لە گوندی گۆلپی ناوجەی هەورامان لە دایک بوە،سالی ١٩٦٣ باوکی بە شێوەیەکی قارەمانانە لە شۆرشی ئەیلولدا شەهید دەبێت و ئەویش لەگەل خێزانەکەیدا روبەروی سەختی ژیان دەبێتەوە،بە ئیرادەیەکی بەرزەوە درێژە بە خوێندن دەدات و سالی ١٩٨١ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی موسل تەواو دەکات.بەهاری سالی ١٩٨٢ پیوەندی بە هێزی پیشمەرگەی کوردستانەوە دەکات و تا راپەرین وەک پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگە و خەلکی ناوچە رزگارکراوەکان و ئاوارەکان بەردەوام خزمەت دەکات.
دوای راپەرین لە هەلبژاردنی سالی ١٩٩٢خولی یەکەمی پەرلەمانی باشوری کوردستاندا بە ئەندامی پەرلەمان هەلدەبژێررێت.سالی ٢٠٠٢ لە کۆنگرەی یەکەمی پارتی چارەسەری دیمۆکراتی کوردستاندا(پ ج د ک) بە ئەندامی ئەنجومەن هەلبژێردرا،سالی ٢٠٠٤لە کۆنگرەی دوەمی پ ج د ک ،بۆ ماوەی ٤ سال بە سەرۆکی پ چ د ک هەلبژێردرا.وەک بڕوابون بە دەستاو دەستکردنی دەسەلات و بۆ جێگیرکردنی نەرێتی دیمۆکراتی لە سیاسەتی باشوری کوردستاندا خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کاندید نەکرد،دەرفەتی دایە هەڤالەکانی تر پۆستی سەرۆکی حزب وەربگرن.
لە سالی ٢٠٠٨ وەک پزیشکێکی خۆبەخش گەرایەوە بۆ بەردەوامیدان بە پیشەی پزیشکی، ئێستە پزیشکی پسپۆرە لە بەشی نەشتەرگەرەی گشتی لە نەخۆشخانەی فێرکاری و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی،هەروەها ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە.
لە تێکۆشانی نەتەوەیی و دیمۆکراتی و بۆ بەگژاچونەوەی گەندەلی، رۆلێکی بەرچاوی هەبوە،لە خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات و رۆژانی دواییدا،ی بەشداریەکی کاریگەری هەبوە.
یەک لە شاهدەکانی دادگاییکردنی سەرانی رژێمی بەعسی عراق بوە لە کەیسی ئەنفالدا،لەبەر ئەوەی لە پرۆسەکانی ئەنفالدا هەزاران برینداری چەکی کیمیاوی بینیوە و چارەسەری کردوون.
دوو(٢ ) کتێبی نوسیوە، لە رۆژنامە و گۆڤار و سایتەکاندا سەدان وتاری لە بواری نەتەوەیی و دیمۆکراتی و دژە گەندەلیدا نوسیوە،لە بنەمالەکەیدا خاوەنی ٧ شەهیدە،باوکی،دایکی ٢ برای مامی،براز و براژنێکی.
ئێستاش وەک کەسێکی سەربەخۆ کاندیدی ژمارە ٣ لیست ١١٣ پارتی چارەسەر
هەڵبژاردنی پەرلەمان  وا بڕیارە لە 21/9/2013 ئەنجام بدرێ
9/9/2013  د.ناجح

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ