وتاری بەخێر هێنان/یادی پەنجاسالەی شەهید حەمەگوڵپی/

.
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دا 
لایەنە سیاسیەکان
ڕیکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی
کەسایەتیەکان
ئامادەبوانی بەڕیز
بەخێرهاتنی گەرمی هەمولایەکتان دەکەین بۆ یادی پەنجا ساڵەی شەهیدبونی حمەگوڵپی  و یادکردنەوەی  شەهیدانی بنەمالەکەی، ئەم یادە بنەمالەکەی  پێی هەستاوە  وەبانگهێشتی هەموو لایەنە سیاسیەکانی  کردوە لەسەرئاستی کوردستان،  لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم  بۆ ئەوەی پێکەوە هەموومان  لەڕی قوربانی دانی بنەمالەکەمانەوە هەڵوەستەیەک بکەین لەسەر تێکۆشان و خەباتی خوێناوی گەلی کورد.
شەهید  حمەگوڵپی  پەنجا ساڵ  لەمەو بەر  لە داستانی قارەمانی پردی زەڵم  لەشۆڕشی ئەیلول  بەشێوەیەکی قارەمانانە ی کەم وێنە ،،کە پاش تەواو بونی  فیشەک  بە خەنجەر هەڵی کوتایە سەر دەبابەی دوژمن و شەهید کرا  ،پاشان تەرمی پیرۆزیان بە دەبابە ڕاکێشا تا  سەیدسادەق
شێوازی شەهید بونی حمەگوڵپی لەکوردستان دەنگی دایەوە.وەکاریگەری لەسەر بنەمالەکەی دانا  بەجەشنێک وای کردە بنەماڵەکەی لەسەر خەبات و تێکۆشان و قوربانی دان بەردەوام بن.
برا بچوکەکەی  ئەسکەندەر ئەحمەد  لە زیندانی موسڵ لە ساڵی 1977  لەسێدارەدرا..کوڕەکەی  نامق  لە ساڵی  1981 پێشمەرگە بوو شەهید کرا
هەروەها  خێزانەکەی ( حفصە سەلیم) و کوڕتیکی تری  بە ناوی تارق  لەگەڵ خێزانی و منالێکی ساوای  لە کیمیابارانی هەلەبجە  16/3/1988 شەهید بوون
تەنها  دوکوڕی مایەوە ( د.فایەق د.ناجح) ئەوانیش بوون بە پێشمەرگە لەشۆڕشی نوێ گەلەکەمان،وە لەدوای ڕا پەرینەوەبەردوامن لەسەر خەباتی دیموکراتی و نەتەوەیی لەئاستی جیاجیا دا
ئەم بنەماڵەی ئێمە قوربانی زۆری داوە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد ،وەلە تێکۆشان بەردەوام دەبین بۆ بەرقەرار بونی سیستەمی نەتەوەیی  دیموکرات و بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدانی کوردستان
ئامادەبونی ئێوە لێرە  واتای ڕیز لێنانە لە شەهیدەکانمان  و ڕێز لێنانە لە تێکۆشانی خوێناوی گەلی کورد

دوبارە بەخێر بێن سەرجاوانمان
   لەلایەن دکتۆر ناجح حەمەگوڵپی خوێنرایەوە  
کاتژمێری 4.20 دەقەی دوای عەسر  /هەلەبجە هۆڵی میر

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ