سڕناتک saint johns wort
ناوی زانستی
perforatum hypericum به فارسی
(علف چای ،چای کۆهی،گل راعی)،به‌عه‌ربی
(العرن المثقوب، نبته‌سانت جونز،نبته سید یحیی،عشبه العرن)
سوڕناتک
گیایه‌کی خۆرسکه ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری به‌تیشکی خۆر له‌ئاژه‌ڵدا، له ده‌شت و مه‌زراکانی کوردستان له نیو جاره
گه‌نمو جۆ و زه‌رات و نۆک ،،،،هتد ده‌ڕوێ و له زۆربه‌ی جیهاندا بلاو، له‌به‌هارێکی دره‌نگ
سه‌وز ده‌بێ و له‌هاویندا ده‌مێنێته‌وه
و گوڵ ده‌رئه‌کات گه‌ڵاکانی ورده ،گولێکی زه‌ردی بچکۆله ده‌ر
ئه‌کات. به‌شێوه‌ی بنچکی گه‌وره یه جه‌ندین لاسک و چه‌نده‌ها گوڵ ده‌رئه‌کات، گه‌ڵاکانی
ورده نوساوه به لاسکه‌وه ،ئه‌م
گیا له هاویندا سه‌وزو جوانه کاتێک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گیاکان بوون به‌پوش،له‌شوێنی
بێ ئاو و گه‌رم گه‌شه ده‌کات، نزیکه‌ی 20سم
تا یه‌ک مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه،
له‌کورده‌واریدا به‌کاریان هێناوه بۆ دروست کردنی گسک له‌ده‌شتو ده‌ر و بۆ پاک کردنه‌وه و گسک دانی خه‌رمان حه‌وشه‌و ده‌رو ماڵ.
کاریگه‌ری
له‌سه‌ر ئاژه‌ل:
سورناتک
ماده‌ی hypericin
و hyperforin
تیدایه
که ده‌بێته هۆی دروست بونی هه‌ستیاری به تیشکی خۆر و ئاڵۆش و خوراندنی پێست به‌تایبه‌ت ئاژه‌ڵی سپی و سوری کاڵ واته
پێستیان بێ ڕه‌نگه.
ئه‌م
گیا له لایه‌ن ئاژه‌ڵدارانی کوردستان زۆر شومه
جونکه ئه‌گه‌ر ئاژه‌له‌کان بیخۆن
ده‌بێته دروست بونی ئاڵۆش و سوربونه‌وه‌ی
پێست و خوران و بون به‌برین. به‌تیابه‌ت شوێنه بێ ڕه‌نگه‌کانی پێست ،له (مه‌ڕو مانگا ،بزن
،ئه‌سپدا ) ژه‌هراوی بون رو ئه‌دات ئه‌م دیارده به‌زۆری له بزندا ده‌رئه‌که‌وێ
له چاو ئاژه‌له‌کانی تر (مه‌ڕ و مانگا ) جونکه وه‌ک وتراوه هه‌رگیاکه جوان بێ
بزن ده‌یخوات و بزنیش هه‌میه‌شي ده‌م ده‌بات
بۆ سه‌رگوڵی گیاکان به‌و چه‌شنه زۆر جار
سودی لێ ده‌بینێو زۆر جاریش ده‌بێته هۆی نه‌خۆش که‌وتنی،،به‌تایبه‌ت بزنی سپی
و سور. به‌لام له
ئاژه‌ڵی ڕه‌ش وای لێ نایه‌ت ،
ده‌وترێ سوڕناتک لێ داوه.
پاش خواردنی سوڕناتک و ژه‌هراوی بون دو جۆر نیشانه ده‌بینین یه‌که‌میان
هه‌ڵسوکه‌وتی ئاژه‌له‌که ده‌گۆرێ
وه‌ک (بیزاری و سه‌ر راوه‌شاندن و
گوێ له‌قه، خۆ تلاندن له ناو خۆڵدا، بێ هێزبونی جومگه‌کانی قاچ و ده‌ست، سه‌رلێشێواوی
،و خه‌مۆکی ،هه‌ندێ جار هه‌ستیاری زۆر
و شێتی و خولانه‌وه به‌دوری خۆیدا تا ماندو ده‌بێت ده‌بینین.
دوه‌میان : شوێنه بێ ڕه‌نگه‌کان
سورده‌بنه‌وه و ده‌خورێن و ئاڵۆش
ده‌که‌ن هه‌ندێ جار ده‌ئاوسێ و هه‌وده‌کات له‌ئه‌نجامی خوران و ئاڵۆش ده‌بێت به‌برین و
موه‌کانی ده‌وه‌رێ،زۆر جار سه‌رو جاوی مه‌ڕ یان بزنکه ده‌ئاوسی.
نیشانه‌یه‌کی تری گرنگی ژه‌هراوی بون به‌سوڕناتک به‌رزبونه‌وی
ناسروشتی و خێرای پله‌ی گه‌رمی له‌شی
ئاژه‌ڵه‌که‌یه، نه‌خواردن و نه‌مانی شه‌هیه‌یه،دابه‌زینی
کێشی له‌ش ،هه‌وه‌ها ئاژه‌ڵی گه‌نج زیاتر ژه‌هراوی ده‌بێ به‌م گیایه له‌جاو ئاژه‌لێ
به‌ته‌مه‌ندا که به‌رگه‌ی زیاتر ده‌گرێ
به‌رامبه‌ر ژه‌هراوی بونه‌که، به‌چکه‌ی ئاژه‌ڵی توش بو به‌هۆی که‌م بونوه‌ی به‌رهه‌می شیر وهه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ماده ژه‌هره‌که له‌شیره‌وه بۆی هه‌یه مڕدار ببێته‌وه.
سوڕناتک و به‌کار هێنانی له‌بواری ده‌رمان و
پزیشکی مرۆڤ:
بۆجاره‌سه‌ری جه‌ندین نه‌خۆشی سودی لێ بینراوه :
1-
سوڕناتک به‌هۆی بونی ماده‌ی هایپیرسین (hypericin ) له‌بواری گیا پزیشکیه‌کاند به گیایه‌کی زۆر به‌هیز و باش دائه‌نرێ به‌تایبه‌ت له ئه‌مریکا زۆر
سودیان لێ بینیوه و ده‌رمانی (دژه خه‌مۆکی antidepressant) لێ دروست کراوه له‌شیوه‌ی قه‌تره حه‌ب و شه‌ربه‌ت
، میکانزمی کاری ئه‌م ماده‌یه واته هایپرسین له‌رێی
کارا کردن و هاندانی ڕژانی ئه‌نزیمی
(mono amino
oxidase )، هه‌روه‌ها نوێریتن تۆژینه‌وه ده‌لێ به‌هۆی هاندان و چالاک بونی سیرۆتۆنین وه‌یه له‌گه‌ڵ هاندانی ده‌ماره عه‌سه‌بیه‌کان
2-
ده‌رمان و چاره‌سه‌ری
کرمی ڕیخۆڵه‌و گه‌ده
3-
ده‌رمان و جاره‌سه‌ری کزاز(ده‌رده‌کۆپان) ، هه‌روه‌ها دژه ڤایرۆسه
4-
هاڕاوه و پۆده‌ری گه‌لاکانی بۆ جاره‌سه‌ری برینی
قوڵ به‌خستنه سه‌ری،هه‌روه‌ها ڕۆنی گیاکه
بۆ جاره‌سه‌ری برین و سوتاوی و دژه هه‌وکردنی پێست به‌کار دێ
5-
ڕۆنی سرناتک بۆ
چاره‌سه‌ری برینی گه‌ده و ڕیخۆله به‌کار هاتوه
به‌تایبه‌ت له‌ئه‌وروپا
6-
هه‌روه‌ها شه‌هیه
بۆ خواردن ده‌کاته‌وه ،بۆیه ده‌درێ به‌مناڵ و
به‌سالاجوان بۆ کردنوه‌ی شه‌هیه
7- ده‌رمانه‌کانی
ئاماده کراو له‌سرناتک ده‌بێ به وریایه‌وه بخورێ و پرس به دکتۆر
بکرێت چونکه له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌کانی تر کارلێکی خراپ ده‌کات و کاریگه‌ری نه‌رێنی په‌یدا
ده‌بێت بۆ نمونه ئه‌وکه‌سانه‌ی که ده‌رمانی
سه‌رما خورده‌گی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به‌کار
دێنن له‌م کاته‌دا ناتوان ده‌رمانه‌کانی دروست کراو له سڕناتک بخۆن به
مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر
بۆ خواردنه‌وه‌ی چایی ئه‌م گیایه ده‌بێت له
سه‌ر گوله‌کان واته گوڵ له‌گه‌ڵ گه‌لای بن گوله‌کان سود وه‌ربگیرێ ،به
بری پێوست له‌ئاودا ده‌کوڵینرێ ماوه‌ی
شه‌ش هه‌فته واته چڵ رۆژ ده‌خورێت
و کاریگه‌ریه‌کانی دوای پانزه رۆژ ورده‌ورده ده‌رئه‌که‌ون، دوای وشک
کردنی له‌شوینی تاریک و سێبه‌ردا،ڕۆژانه سێ جار ده‌خورێ هه‌رجاری
4 گرام ده‌کرێته په‌ردخیک ئاوه ده‌کوڵینرێ .
له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان و هه‌له‌بجه
پێ دوترێ سوڕناتک،،هیودارم ناوی تریشی هه‌بێ له‌شوێنه جیاوازه‌کانی
کوردستان
n.gulpy@gmail.com