بزنی
شامی Shami
goats
پێشه‌کی:
بزن یه‌کێکه له و ئاژه‌لانه‌ی که له‌دێر
زه‌مانه‌وه ماڵی کراوه و مرۆڤ به‌خێوی
کردوه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، لێره‌دا باسه‌که‌مان تایبه‌ت ده‌که‌ین به‌بزنی
شامی که له دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌هه‌رێمی
کوردستان
ده‌رکه‌وتوه‌و خه‌ڵک گرنگی پێ داوه و به‌خیوی ده‌کات به‌هۆی زیاده‌ی به‌رهه‌می له‌چاو جۆره‌کانی تری بزن ،شیر‌و گۆشتی زیاتری هه‌یه و هه‌روه‌ها له‌کاتی زایندا دوانه یان زیاتر کاری ده‌بێت، ئه‌م جۆره بزنه به‌ناوبانگه به کۆمه‌لێ سیفاتی بۆ ماوه‌یی له به‌رهه‌می شیر‌و گۆشت و وه‌بار هێنانی کار، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاڵف و خوادرنی باشی هه‌بێت به‌رهه‌می شیری زۆر زۆره و شان له‌شانی مانگا ئه‌دات به‌جه‌شنێک له‌سالێکدا یه‌ک ته‌ن شیر به‌رهه‌می ده‌بێت، هه‌روه‌ها دوانه یان سیان یان جوار به‌چکه‌ی ده‌بێت به‌یه‌ک سک،ئه‌مه‌ش وای کردوه که جوتیاران گرنگی پێ بده‌ن و به‌خێوی بکه‌ن تاکو له‌باری ئابوریه و قازانجی زیاتر بکه‌ن ، هه‌روه‌ها زۆرێک له‌ولاتان له‌گه‌ڵ بزنی خۆیان لێکیان ئه‌ده‌ن تاکو وه‌جه‌یه‌کی نوێ ی باشتر به‌ده‌س بهێنن و به‌رهه‌مێکی باشتریان ده‌س بکه‌وێ که گرنگی خۆ بژێوی ولات فه‌راهه‌م ده‌کات، تائیستا زێدی بنه‌ره‌تی ئه‌م بزنه دیارنیه له‌باری جوگرافیه‌وه ،به‌لام له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌ولاتی سوریا و لوبنان و فه‌له‌ستین و ئه‌رده‌ن و تورکیا و قوبرس بونی هه‌بوه بۆیه به‌بزنی شامی ناسراوه،
ده‌رکه‌وتوه‌و خه‌ڵک گرنگی پێ داوه و به‌خیوی ده‌کات به‌هۆی زیاده‌ی به‌رهه‌می له‌چاو جۆره‌کانی تری بزن ،شیر‌و گۆشتی زیاتری هه‌یه و هه‌روه‌ها له‌کاتی زایندا دوانه یان زیاتر کاری ده‌بێت، ئه‌م جۆره بزنه به‌ناوبانگه به کۆمه‌لێ سیفاتی بۆ ماوه‌یی له به‌رهه‌می شیر‌و گۆشت و وه‌بار هێنانی کار، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاڵف و خوادرنی باشی هه‌بێت به‌رهه‌می شیری زۆر زۆره و شان له‌شانی مانگا ئه‌دات به‌جه‌شنێک له‌سالێکدا یه‌ک ته‌ن شیر به‌رهه‌می ده‌بێت، هه‌روه‌ها دوانه یان سیان یان جوار به‌چکه‌ی ده‌بێت به‌یه‌ک سک،ئه‌مه‌ش وای کردوه که جوتیاران گرنگی پێ بده‌ن و به‌خێوی بکه‌ن تاکو له‌باری ئابوریه و قازانجی زیاتر بکه‌ن ، هه‌روه‌ها زۆرێک له‌ولاتان له‌گه‌ڵ بزنی خۆیان لێکیان ئه‌ده‌ن تاکو وه‌جه‌یه‌کی نوێ ی باشتر به‌ده‌س بهێنن و به‌رهه‌مێکی باشتریان ده‌س بکه‌وێ که گرنگی خۆ بژێوی ولات فه‌راهه‌م ده‌کات، تائیستا زێدی بنه‌ره‌تی ئه‌م بزنه دیارنیه له‌باری جوگرافیه‌وه ،به‌لام له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌ولاتی سوریا و لوبنان و فه‌له‌ستین و ئه‌رده‌ن و تورکیا و قوبرس بونی هه‌بوه بۆیه به‌بزنی شامی ناسراوه،
سیفه‌ته‌کانی بزنی شامی:
1- شێوه‌ی له‌ش:
·
به‌رزی له‌شی بزنی مێ (60-76)
سم ده‌بێت ، نێره(سابرین) 75-89
سم ده‌بێت،، درێژی له‌شیان ،بزنی
مێ(82) سم به‌لام نێره (93.6) سم ه،تێکڕای
چیوه‌ی سینگ (مێ 98 سم ) ( نێر 101 سم )
·
سه‌ری له‌شێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌کی کورته له پێشه‌وه‌ی
دوجاوی گه‌وره‌هه‌یه و قه‌پۆسی ده‌رپه‌ڕیوه
لوتی قۆقزه ،جه‌ناکه‌ی خواروه‌ی که‌مێ درێژتره‌له هی سه‌روه‌ی به 1-2 سم،ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر درێژ بێت ،ڕێگر ده‌بێت له خواردن به‌شیوه‌یه‌کی ڕیکو
پێک، چاوی گه‌وره‌و سپی گلێنه‌ی ( ره‌نگی
که‌حلی ) کل مه‌یله‌و ڕه‌ش مانای پاکی وبێ گه‌ردی وه‌جه‌ی
بزنه‌که‌یه و به‌رهه‌می شیری زیاتره.
·
گوێ ی درێژه‌و
25-30 سم ده‌بێت
·
ملی درێژ و باریکه و دوگوڵه‌نگی گۆشتی پێوه‌یه به‌درێژی (6-9) سم ،ئه‌گه‌ر گوله‌نگه‌کان درێژ‌و
باریک بن واتای به‌رهه‌می شیری زیاتره،به‌لام
ئه‌گه‌ر کورت و ئه‌ستور بن مانای به‌رهه‌می گۆشتی زیاتره.
2-
موو:
·
له‌شی بزنی شامی به
دوجۆر موو دا پۆشراوه یه‌که‌میان
له‌به‌هاردا گه‌شه‌ده‌کات تا ڕاده‌یه‌ک درێژه
و ده‌ی پارێزی له‌گه‌رمای هاوین و تیشکی سه‌رو بنه‌وشه‌یی،دوه‌میان له
پایزدا گه‌شه‌ده‌کات له‌باران و سه‌رمای
زستان ده‌ی پارێزی و نه‌رمه وه‌ک مه‌ره‌ز
وایه.
·
ڕه‌نگی بزنی
شامی قاوه‌ی مه‌یله‌و سور (هه‌نگوینی
تێر یان دۆشاوی) ه یان ڕه‌ش ، ئه‌م دوڕه‌نگه بنه‌ڕيتین که‌متر ره‌نگی سپی و خۆله‌مێشی و به‌ڵه‌کی
هه‌یه. درێژی موی له‌شی15-20 سم
شاخ:
زۆربه‌یان بێ شاخن (کۆڵ) ن به‌لام
سابرێنه‌که‌یان شاخێکی گه‌وره‌ی ئه ستوری هه‌یه بۆ دواوه رۆشتوه‌و ئینجا به‌روه‌خوار ده‌بێته‌وه،
نه‌بونی شاخ هیچ کاریگه‌رێکی نه‌رێنی نیه
له‌سه‌ر بزنه‌کان،ئیستا وا باوه و به‌کارێکی باش ئه‌ژمار ده‌کرێ که له‌ته‌مه‌نی (3-5) ڕۆژیدا شاخی کاره‌کان لاده‌برێ ئه‌ویش به هۆی به‌کارهێنانی جۆرێک له‌مه‌رهه‌م
ی تایبه‌ت به وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی شاخ، دوای تراش کردنی موه‌کانی شووێنی ده‌رهاتنی
شاخه‌که بڕی پێوست مه‌رهه‌می لێ ئه‌درێ و
تا ماوه‌ی 40 ده‌قیقه پێوه‌ی ده‌بێ و ئینجا به پارچه په‌ڕۆیه‌کی پاکژ پاک ده‌کرێته‌وه
،ئه‌م مه‌رهه گه‌شه‌ی دروست بونی شاخه‌که
ده‌وه‌ستێنی.
ئامانجی سه‌ره‌کی له لابردنی شاخ(قۆچ)
له هه‌ردو ڕه‌گه‌زدا نێر و مێ ته‌نیا نه‌هێشتنی شه‌ڕه قۆچ و ئازاردانی بزنه
کۆڵه‌کانه له‌لایه‌ن بزنی شاخداره‌وه، هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی ماندوبونی خاوه‌ن
ئاژه‌ڵه‌که‌یه له‌کاتی شه‌ڕه قۆچدا. ئه‌گه‌ر بزنه‌کان کۆڵ
بن هیچ شه‌ڕ و پیکدادان رونادات له‌نێو
بزه گه‌له‌که‌دا.
هه‌روه‌ها
ڕێگایه‌کی تر هه‌یه له‌کۆنه‌وه به‌کار هاتوه بۆ لابردنی قۆچ ئه‌ویش به‌هۆی سوتاندن (که‌وی) به‌هۆی پارچه
ئاسنێکه‌وه تایبه‌ت به‌و کاره له‌ناو ئاگردا گه‌رم ده‌کرێت و سور ده‌بێته‌وه
شوێنی ده‌رهاتنی شاخه‌که ده‌سوتێنی.
به‌لام ڕێگاێ به‌کارهێنانی مه‌رهه‌مه‌که
باشتر‌و گونجاو تر‌و په‌سه‌ندتره.
·
هه‌ندێ حاڵه‌تی شاز
و نامۆ له‌بزنی شامیدا هه‌یه وه‌ک ( چتیر به ته‌مه‌نی 6 مانگ شیر ئه‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی تگه‌ی گرتبێ و زابێ) هه‌روه‌ها
نێره‌که‌ی (سابرێن ) شیر ئه‌دات.
هه‌ندێ جار حاله‌تی نێره‌موک (خنثی) له‌بزنی کۆڵ ی شامیدا هه‌یه، بۆیه هه‌رکات
بزنه‌کان شاخدار بن بێ به‌رین له‌م حاڵه‌ته، بۆڕیگری له‌مه پێوسته نێره‌ی شاخدار
له‌گه‌ڵ مێ ی کۆڵ دا بده‌ین له‌یه‌ک (تگه گرتن) ،یان مێنگه‌ی شاخدار له‌گه‌ڵ نێری
کۆڵدا.
·
په‌له‌کان (قاچ و ده‌ست) درێژ‌و لوله‌یین، گوانی گه‌وره‌یه
و شێوه ی شه‌ش پالو یان بازنه‌یی خڕن،چلی گوانی گه‌وره‌یه ،شیرێکی زۆریان تیدایه،په‌راسوه‌کانی
بڵاو بونه‌ته‌وه تاکو سکی فراوان بێت و
جێگای به‌چکه‌ی زۆر بگرێت.
·
کێشی نێره‌ی بزنی شامی له‌کاتی بۆ زاوزێ
بشێ بالق بون ( 60-80) کگم،به‌لام کاتی
پێگه‌یشتنی به‌ته‌واوی کێشی ده‌گاته 110 کگم، به‌لام مێنگه‌ی بزنی شامی 40-60 کگم ه له‌باشترین حاڵه‌تدا ده‌گاته 73
کگم.
·
بزن یان چتیره مێنگه له‌ته‌مه‌نی (3-5) مانگی بالق ده‌بێ و له
ته‌مه‌نی 6-7 مانگی به‌ته‌واوی پێ ده‌گات،،به‌لام
نێره له‌ته‌مه‌نی (4-6) مانگی بالق ده‌بێت و
له‌ته‌مه‌نی (7-9) مانگی به‌ته‌واوی پێ ده‌گات بۆ په‌ڕین .
·
تگه گرتن:
دریژی سوڕی تگه گرتن (ماوه‌ی هاتنه تگه) 21
ڕۆژه له‌نیوان (18-25) ڕۆژدایه،
درێژه کێشانی تگه 48 کاتژمێره له‌نێوه‌ندی (24-72) کاتژمێره
·
ماوه‌ی ئاوسی
150 ڕۆژه له‌نیوان(148-152 )
ڕۆژدا،ئه‌گه‌رله ماوه‌ی که‌متر له 145
ڕۆژدا بزنکه بزێ ئه‌وا دوای جه‌ن کاتژمێرێک به‌چکه‌که ده‌مرێت.
·
ڕێژه‌ی
زاین به دوانه یان سیانه یان چواره %75 ه.
سیفه‌ته ئابوریه‌کانی بزنی
شامی:
یه‌که‌م: توانای به‌رهه‌م
هێنان:
بزنی شامی به‌وه ناسراوه که توانای به‌رهه‌مهێنانی
له‌شیرو گۆشت و سک و زا زۆر به‌رزه،هه‌روه‌ها بۆ چاککردنی وه‌چه
له‌گه‌ڵ هه‌مووجۆره بزنێکدا
گونجاوه به‌مه‌به‌ستی زیاد کردنی به‌رهه‌می
شیر وگۆشت و سک و زا.
1-
به‌رهه‌م هێنانی
شیر: ده‌رکه‌وتوه شیری بزنی شامی ده‌وله‌مه‌نده
به پڕۆتین،که‌م چه‌وریه،ئاسان هه‌رس ده‌کرێت و تامی خۆشه،به‌رهه‌می شیر به‌نده
له‌سه‌ر هه‌ندێ هۆکاری ژینگه‌یی و بۆ ماوه‌یی،
بڕی شیری به‌رهه‌م هینراو به‌نده له‌سه‌ر جۆر‌و بڕی ئه‌و ئاڵفه‌ی که ده‌یخوات،
تێکڕای به‌رهه‌می شیری یه‌ک بزن ڕۆژانه ده‌گاته 2.5 کگم
یان 2-5 کگم ، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌وشیره‌ی
که‌له وه‌رزی یه‌که‌می شیرداندا(واته یه‌که‌م سک و زا) به‌رهه‌می دێنێت ده‌گاته
265 کگم وه له‌وه‌رزی دوه‌مدا ده‌گاته
500کگم، هه‌ندێ بزنیش هه‌یه تێکرای سالانه‌ی ده‌گاته 800-1000 کگم شیر( ماوه‌ی شیردان له 210 ڕۆژه تا 290 ڕۆژ)،به‌رهه‌می
شیری زۆر زیاتر ده‌کات له چواره‌م سک و زادا، دیاره دۆشینی به هۆی کابانه‌وه و
به‌ده‌ست کات و وزه‌یه‌کی زۆری ده‌وێ ،ئیستا ئامێری شیردۆشین په‌یدا بوه و بزنی
شامی وه‌لامده‌روه‌یه‌و خۆ گونجێنه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامێره ،که جه‌ند سودێکی باشی
هه‌یه له‌وانه: ماندو بون وزه‌ی که‌متری ده‌وێ ،پاک‌و ته‌میزه و هیچ پوش و پل و
موو ناکه‌وێته ناوشیره‌که‌وه،گوان ده‌پارێزێ له کۆمه‌لێ نه‌خۆشی .
2-
گۆشت: گۆشتی بزن یه‌کێکه له گۆشته په‌سه‌نده‌کان له‌کوردستان ،به‌تایبه‌ت گۆشتی گیسک که له‌ته‌منی
یه‌ک ساڵیدا 40کگم گۆشت ئه‌دات ،ناسکه و که‌م چه‌وریه .
تێکڕای گه‌شه و کێشی له‌ش:
دوی زاین کاری مێنگه کێشه‌که‌ی له
3-5 کگم و کاری نێر 4 کگم، به‌لام
ئه‌گه‌ر کێشی که‌م بوو یان نزیکه‌ی 1 کگم بو
ئه‌وا ئه‌و کاره پێوستی به جاودێری ورد هه‌یه و بۆی هه‌یه نه‌ژی و
بمرێ، کێشی کاری له‌دایک بوو به‌نده به
سک و زاوه،ئه‌گه‌ر دوانه بن گه‌وره‌ن به‌لام ئه‌گه‌ر سیان و جواری
هێنا ئه‌وا بچوکتر ده‌رئه‌چن. کاری شیره
خۆری مێنگه له‌ته‌مه‌نی دومانگیدا 12
کگم ده‌رئه‌جێت ،نیره‌کان 13 کگم ه.
قه‌ڵه‌و بون و به‌رهه‌م هێنانی گۆشت:
گۆشتی کیسکه نێر هاوشانی گۆشتی به‌رخه ،به‌لام چه‌وری
که‌متره، له‌ته‌مه‌نی 12 مانگی دا ده‌فرۆشرێ و بۆ سه‌ربڕین، کێشیان ده‌گاته 40-50
کگم
گۆشتی به‌رهه‌م هاتوو
ده‌کرێ به چوار جۆره‌وه ..گۆشتی گیسکی ته‌مه‌ن چه‌ند مانگێک تا 9 مانگ..گۆشتی گیسکی سه‌رو ته‌مه‌ن 9 مانگ که
به‌کاری په‌ڕین هاتوه،گۆشتی گیسکی سه‌رو ته‌مه‌ن 9 مانگ به‌کار نه‌هاتوو بۆ په‌ڕین(دابه‌سته)
،هه‌روه‌ها گۆشتی بزنی شیرده‌ر
توانای به‌رهه‌می زاوزێ:
بزن یه‌کێکه له‌ئاژه‌کان که وه‌رزی سک‌و زای
دیاری کراوه و به‌وه‌ناسراوه که دوانه یان زیاتر وه‌بار دێنێ به‌یه‌ک سک،ژماره‌ی
به‌چکه‌کان به‌نده به‌ته‌مه‌نه‌وه،چتیره نێر له ته‌مه‌نی 7-8 مانگی بالق ده‌بێ به‌لام ده‌بێ له‌ته‌مه‌نی 18 مانگی‌دا به‌کار
بهێنرێ بۆ په‌ڕین و زاوزێ،ئه‌وکات کێشی له‌شی ده‌گاته 45 کگم، بۆ هه‌ر 50 بزن یه‌ک
سابرێن دائه‌نرێ له وه‌رزی په‌ڕین و تگه گرتن دا، چتیره مێنگه یان بزنی مێنگه
له ته‌مه‌نی 7-10 مانگی بالق ده‌بێ (دێته تگه گرتن) بۆ یه‌که‌م جار، بزنه‌کان
له نیوه‌ی دوه‌می مانگی ئاب دێنه تگه و
تا سه‌ره‌تای مانگی ده تشرینی یه‌که‌م ده‌خایه‌نێ، واباشتره بزنه‌کان له‌ته‌مه‌نی
18-20 مانگ تگه بگرن.
ماوه‌ی تگه‌گرتن 24-72 کاتژمێره هه‌ر 18-21 ڕۆژ جارێک دوباره ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر
وه‌ری نه‌گرێ، ماووه‌ی ئاوس بونه‌که‌ی 148 ڕۆژه
،به‌ڕیژه‌ی %65 تا %80 ده‌ی گرێته خۆ واته ئاوس ده‌بن.
شێوازه‌کانی په‌روه‌رده و
چاودێری بزه‌گه‌لێک:
گرنگترین شت له به‌خێوکردنی بزن گه‌ل بریتیه
له په‌روه‌رده‌کردن (شوانی)و چۆنیه‌تی ئاڵف پێدانی (خواردن) و به‌رهه‌م
هێنانی شیر، شیرپێدانی به‌چکه‌کانی، پاراستنی له‌نه‌خۆشی، وڤاکسین کردنی دژی نه‌خۆشیه
وه‌باییه‌کان.
په‌روه‌رده‌و به‌خێوکردن: سابرێنه‌کان له مانگی هه‌شت تا سه‌رتای مانگی
ده تێکه‌ڵ به بزنه‌کان ده‌کرێن به‌مه‌به‌ستی تگه گرتن( تێبینی: له‌کوردستان تگه گه‌رتن له‌مانگی حوزه‌یران ده‌ست پێ ده‌کات
له‌ماوه‌ی یه‌ک تا دومانگ ته‌وا ده‌بێت)
واته به‌پێ شوێن و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافی و به‌خێوکردنی باش ، ئه‌و کاتانه ده‌گۆڕێن،
دوای پینج مانگ ئاوسی بزنه‌کان ده‌زێن واته ده‌که‌ێته مانگی یه‌ک و دوو،،له‌کوردستان
له‌سه‌ره‌تای مانگی یانزه‌وه ده‌س به زاین ده‌که‌ن.
بزن سالی یه‌ک جار ده‌زی به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی په‌روه‌رده‌و
خواردنی باش بێت دوجاره زێ ده‌که‌نه‌وه ، له‌ته‌مه‌نی ساڵ و نیو تگه ده‌گرێ به‌لام
ئه‌گه‌ر وه‌زعی باش بێت له یه‌ک ساڵیدا ده‌کرێ تگه بگرێت، بزن بۆی هه‌یه تا ماوه‌ی
10-12 ساڵ سک و زا بکات.
ژماره‌ی بزنه‌کان له‌گه‌ڵ نێره
به‌م جۆره ده‌بێت:
بۆ یه‌ک گیسکه نێری 8-9 مانگ ،5-6 بزنی بۆ دائه‌نرێ... یه‌ک سابرێنی
ته‌مه‌ن 1-2 ساڵ ده‌توانی 25
بزن خۆشه‌بکات ..یه‌ک سابرێنی ته‌مه‌ن 3-5
ساڵ بۆ په‌نجا بزن ... ئه‌گه‌ر خواردنی باشی هه‌بێت ده‌توانێ 100
بزن تگه بکات، له‌هه‌ندێ شوێن پیش وه‌رزی زاوزێ سابرێنه‌کان ئاماده ئه‌که‌ن و
خواردنی باشیان پێ ئه‌ده‌ن و به به‌رنامه‌ی
ڕیکو پێک بزنه‌کنیان پێ تگه ئه‌کرێت.
نیشانه‌کانی تگه :
ئاوسان و گه‌وره‌بونی گوان، سه‌ری به‌رزده‌کاته‌وه بۆ ئاسمان و ده‌نگێکی تایبه‌تی لیوه دێت، لوتی
ده‌کاته‌وه تا هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵمژێت و پشو بدات، کلکی بائه‌دات و به‌جاوی سه‌رمه‌سته‌وه
سه‌یری نێرکان ده‌کات،په‌یدابونی بۆنێکی تایبه‌ت له نێره‌کاندا که پێ ده‌وترێ [وڕه‌تگه] ،واته هبۆنی
هۆرمۆنی نێرینه تایبه‌ت به تگه‌گرتن.
نیشانه‌کانی ئاوس بوون:
نه‌مانی
تگه، گه‌وه‌ره‌بونی سک،هه‌ڵئاوسانی گوان و زێ ، خواردنی زیاد ده‌کات و شه‌هیه‌ی
ده‌کرێته‌وه، ده‌بێت جاودێری وردیان بکرێ و بیان پارێزین له‌سه‌رما و نه‌هێڵین باز بده‌ن تاکو له‌به‌ر خستن دورکه‌ونه‌وه.
نیشانه‌کانی زاین:
هه‌ڵئاوسان و گه‌وره‌بونی گوان و چڵی گوان،به‌رزبونه‌وه‌ی
لای ڕاستی سکی، ده‌ردان و هاتنه‌ده‌روه‌ی ئاوی تایبه‌ت له زێ وه، جه‌ند رۆژێ پێش
زاین بزنکه ده‌که‌وێته حاله‌تی دله‌رواکیوه‌و
وه‌ک ئه‌وه وایه داوای یارمه‌تی
بکات له خه‌ڵکی ده‌ورو به‌ری، گوانیشی پڕ ده‌بێ له‌شیر و ژه‌ک.
دانانی به‌چکه (له‌دایک بون):
له‌کاتی دانانی به‌چکه‌دا (سروشتی و ئاسایی )
بزنکه ده‌جێته کونجێکی ئارام و دور له‌وانی تر ،ده‌ست ده‌کات به پاڵنانی به‌چکه‌که تاکو ده‌رچێته ده‌روه،له‌گه‌ڵ
هاتنه‌ده‌روه‌ی ئاوێکی سپی ڕوون،دواتر کیسه‌یه‌کی پڕ له‌ئاو دێته‌ده‌ره‌وه (نابێ
بیته‌قێنین) واته ده‌بێ خۆی بته‌قێ ، یه‌کسه‌ر
پاش هاتنه‌ده‌ری ده‌ته‌قێ و په‌له‌کانی پیشه‌وه سه‌ری دێت پاشان په‌لی دواوه .به‌لام
له‌کاتی له‌دایک بونی ناسروشتی واته یه‌کێ له په‌له‌کانی یان سه‌ری توشی گرفت
ببێ له‌م کاته‌دا پیوست به‌یارمه‌تی ده‌کات
،ئه‌ویش به‌شێلانی سک و هاوکاری
په‌نجه‌کانی ده‌سته‌وه پاش
پاکژکردنیان و به‌کار هێنای ده‌سکێشی تایبه‌ت،جاری واهه‌یه په‌له‌کانی دواوه دێت
ئه‌وکات پیوست به‌یارمه‌تیو ڕاکێشانی له‌سه‌رخۆ هه‌یه بۆ ده‌رهێنانی.
له‌گه‌ڵ دانانی به‌چکه‌دا ده‌بێ ئه‌م خالانه
ئه‌نجام بده‌ین:
·
لابردنی پاشماوه‌ی (پزدان) وێڵداشه‌که له‌سه‌ر ده‌مو
لوتی کاره‌که تاکو بتوانی به‌باشی هه‌ناسه بدات،سه‌ربه‌ره‌و خوار ده‌کرێ تاکو
ئاوی زیاده‌ی ناوسکی بێته خواره‌وه.
·
بڕینی ناوک به‌دوری 3 سم له‌له‌شی کاره‌که‌وه تا ئه‌و ئاوه‌زیاده بێته ده‌روه له‌ناو
سکیدا،دواتر پاکژ ده‌کرێ به‌یۆد.
·
پێش مژین و
شیردان به به‌چکه‌که ده‌بێ گوانی دایکه‌که‌ی
دابدۆشین تاکو بزانین سه‌لامه‌ته و توشی هه‌وکردن نه‌بووه.
·
یارمه‌تی کاره‌که یان کاره‌کان ئه‌ده‌ین تاکو دایکه‌که‌یان بمژن چونکه سه‌ره‌تا توانا‌و شاره‌زاییان
نیه،دواتر خۆیان فێر ده‌بن.
·
ئه‌بێ پزدانه‌که
له‌ماوه‌ی 6-12 کاتژمێردا بێته‌ده‌روه ئه‌گه‌ر نه‌هات ئه‌و ناسروشتیه پێوستی به‌هاوکاری
پزیشک هه‌یه
·
به‌چکه‌کان له‌گه‌ڵ دایکه‌که‌یدا له‌شوینێکی تایبه‌ت دا
بۆماوه‌ی 4-5 ڕۆژ جیا ده‌کرێنه‌وه تاکو
بیانناسێت و هه‌ڵیان بگرێ ووه‌ک هی خۆی ،وه تێر بخۆن له ژه‌ک (کۆلۆسترم) ،ژه‌ک ڕه‌نگێکی سپی مه‌یله‌و
زه‌ردی هه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینات و ئه‌لبومین و دژه ته‌ن،ئاسان هه‌رس
ده‌بێ،ده‌بێ دوای نیوسه‌عات له‌دایک بون له‌لایه‌ن کاره‌کانه‌و بخورێ تاکو ئه‌و به‌کتریایانه
بکوژێ که ده‌چنه ناو ڕیخۆله لکاتی له‌دایک بوندا،هه‌روه‌ها بۆ پاککردنه‌وه‌ی
دیواری ڕیخۆڵه.
·
لێسانه‌وه‌ی به‌چکه
گرنگه جونکه پێستی پڕه له هۆرمۆنی ئۆکسی تۆسین که یارمه‌تی دایکه‌که‌ی ئه‌دا بۆ فڕیدانی
پزدانکه‌و شیردان و ژه‌ک.
·
ده‌بێ ئه‌و به‌چکه تازه په‌یدابوه ژماره بکرێت و له
تیانوسی تایبه‌دا تۆمار بکرێ
سیسته‌می شیرپێدان(مژین):
·
کاره‌کان ده‌بێ
تا ماوه‌ی دوومانگ(8 هه‌فته) شیری ته‌واوی دایکیان بخۆن سه‌ره‌رای پێنج ڕۆژی
خواردنی ژه‌ک له‌سه‌ره‌تاوه،دواتر بۆماوه‌ی دوو هه‌فته نیوه‌ی شیره‌که ده‌خۆن واته ته‌نیا مژینی به‌یانیان ده‌خۆن.
·
له ته‌مه‌نی 2.5 مانگی‌دا به‌ته‌واوی له‌شیر ده‌بڕێنه‌وه و ده‌کرێنه ناو ران (بزگه‌ل)،دایکه‌کانیان
ڕۆژی دوجار ئه‌یان دۆشین.
·
کاره‌کان خواردنێکی باش له ( کا و گزره) و ئاڵفی خه‌ست(علف مرکز) یان پێ ئه‌درێ له دوای شیر برانه‌وه ..ئاڵفی خه‌ست پێک دێ
له‌م مادانه:
یه‌که‌م /زه‌راتی کوتراو (هاڕاو ) %37.5
دوه‌م/ جۆی
کوتراو %37.5
سێه‌م / تۆوی
لۆکه %12.5
چواره‌م /که‌په‌ک
ی گه‌نم %12.5
تێکه‌له‌ی ئه‌م ئالفه خه‌سته %1 خوێ چێشتی تێ ده‌کرێ له‌گه‌ڵ %1 فۆسفاتی
کالسیۆم
هه‌ڵبژاردنی ئاژه‌له‌کان بۆ به‌خیو
کردن:
Ø نێره‌ی هه‌ڵبژێردراو و ئاژه‌له‌کان ده‌بێ ئه‌م سیفاتانه‌ی تیا بێت:
ده‌بێ تێکڕای گه‌شه‌کردنی زۆر نایاب بێت.و
چوست وچالاک بێت، هێڵکه گونی گونجاو بێت زۆریش له‌یه‌ک دورنه‌بن ،تاکو مێنگه‌کانی
گوانی جوان ده‌ربجێت ،هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕه‌جاوی
سیفه‌ته باشه‌کانی کانی دایک‌و باوکی بکه‌ین، وه‌سیفاتی تۆ‌و سپێرمی باش بێت.
Ø مێنگه‌ی هه‌ڵبژێردراو ده‌بێ ئه‌م سیفه‌تانه‌ی
تیدا بێت:
هه‌روه‌ک سیفه‌ته‌کانی سه‌روه تێکرای گه‌شه‌و
جالاکو دایک‌و باوکی باش، ده‌بێت چڵی گوانه‌کانی که‌مێک دور بن له‌یه‌ک له 3 په‌نجه
که‌متر نه‌بێت.
ئاگاداری بۆ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان:
ده‌بێ
خاوه‌ن ئاژه‌ڵ له تیانوسێکی تایبه‌تدا ئه‌م زانیاریانه تۆمار بکات:
1-
ڕۆژی تگه گرتن(به‌روار) ،ڕۆژی له‌دایک بوون، ژماره‌ی به‌چکه‌ی
هه‌موو بزنێک، ژماره لێدانیان ،دایاری کردنی
باوان و وه‌جه‌که‌یان.
2-
ئاگادرکردنی پزیشکی ڤێترنه‌ری له‌هه‌ر نه‌خۆشیه‌ک
3-
دۆشینی بزنه‌کان به ڕیک و پێکی تاکو توشی هه‌وکردنی
گوان نه‌بێت، کوتانی بزنه‌کان دژی نه‌خۆشیه درمه‌کان، تاشین و بڕینی سمی بزنه‌کان
هه‌موو دومانگ جارێ، لابردنی شاخی کاره‌کان له سه‌ره‌تاوه به هۆ مه‌رهه‌مه‌وه
یان سوتاندنه‌وه.
دایاری کردنی ته‌مه‌نی بزن به‌هۆی
ددانه‌وه:
1-
ددانی شیری تا ته‌مه‌نی 10 مانگی دیارن و نه‌که‌وتوون
2-
له ده‌وروبه‌ری ته‌مه‌نی یه‌کسال
12 مانگی دا هه‌ردوو ددانی بڕره‌ر له‌پیشه‌وه
و له‌ناوه‌راستدا ده‌رهاتوون،گه‌وره‌و
به‌هێزن،دادانه شیریه‌کان له‌ملاو له‌ولاوه دیارن و بچوکترن.
3-
له‌ته‌منی دوساڵیدا
دووجوت ددانی تر له ته‌نیشت بڕه‌ره‌کانه‌وه ده‌رئه‌که‌ون.گه‌وره وبه‌هێزن،به‌لام
باقی ددانه شیریه‌کانی تر ماون بجوک و که‌م
هیزن.
4-
له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا
سێ جوت ددانی هه‌میشه‌یی کاکیله
ده‌رهاتوون.
5-
له‌ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا چوار جوت ددانی شیری ده‌گۆڕێ بۆ
ددانی هه‌میشه‌یی.
6-
له‌ته‌منی پێنج ساڵیدا
هه‌ر جوارجووت دادانی هه‌میشه‌یی
به‌ته‌واوی ده‌ردێن یه‌کسان و پێگه‌یشتوون.
7-
له‌دوای ته‌مه‌نی
پێنج ساڵیه‌وه ددانه‌کان ده‌س ئه‌که‌ن
به داخوران و خراپ بوون.
له‌وه‌راندن و خواردن پێدانی بزن :
له‌وه‌راندنی بزه گه‌ل له له‌وه‌ڕگا
سروشتیه‌کاندا کارێکی زۆر پێوسته چونکه
جولانی ڕۆژانه له‌نیو له‌وه‌ڕگاکاندا ده‌بێته هۆ جالاککردنی و بن بڕکردنی ئه‌و
نه‌خۆشیانه‌ی که به هۆی که‌م جوڵه‌یه‌یه‌وه دروست ده‌بن وه‌ک( هه‌وکردنی جومگه‌کان،
ڕیکو پێک کردنی سمی بزنه‌کان ، بۆگه‌ن کردنی سم ،،زیاد بونی به‌رهه‌می شیر). له‌هه‌موو هه‌لو مه‌رجێکدا ده‌بێت جولاندن و شوانی و له‌وه‌راندنی سروشتی
له 4 چوار کاتژمێر که‌متر نه‌بێت.
له‌وه‌ری بزن ده‌بێ به‌شیوه‌یه‌کی سه‌رکی پشت
به‌ستو بێت به ئاڵفی سه‌وز به‌درێژایی ساڵ، له‌زستاندا ،شه‌وه‌ر یۆنجه، له‌به‌هاردا
قه‌رسیلی گه‌نم و جۆ...هتد هه‌تا کۆتایی به‌هار ،دواتر له‌هاوین و پایزدا کا و پوش ی
مه‌زرا و پاوانه‌کان و سه‌وزه‌واتی
ده‌شت و ده‌ر.
ده‌بێ له‌کاتی تگه گرتندا گرنگی باش بدرێ به‌خواردنی بزنه‌کان،هه‌روه‌ها
له کۆتا مانگه‌کانی ئاوسی و شیردان
دا تاکو ڕێژه‌یه‌کی به‌رزی پێتێنمان ده‌سکه‌وێ
دوانه ی زیاتری ببێ، کێشی به‌چکه‌کان زیاتر بێ، ده‌بێ تا دومانگ دوای زاین ئالفی
خه‌ست بدرێ به بزنه‌کان تاکو شیری باشیان هه‌بێ و قه‌ره‌بووی هه‌ر ئه‌گه‌رێک بکه‌نه‌وه
که‌پێشتر روی داوه له که‌م کێشی به‌چکه‌کاندا.
ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ک له
پێکهاته‌ی ئاڵفی خه‌ست بۆ به‌خیوکردنی بزنه‌کان:
یه‌که‌م:
تێکه‌ڵه‌ی ئاڵفێکی خه‌ست که %16 ی پڕۆتینی خاو بێت : پێک دێت له تێکه‌لاو
کردنی ئه‌م مادانه: { جۆی کوتراو %32.5 + زه‌راتی کوتراو %32.5 ، + که‌په‌کی گه‌نم
%10 ،+ ناو‌کی تۆوی لۆکه %25 +%1 خوی و %1
فۆسفاتی کالسیوم} ئه‌م تێکه‌له‌یه له‌گه‌ڵ
ئاڵفی جۆری که‌م هێز له‌ڕوی خۆارکیه‌وه ئه‌درێ،وه‌ک کا.
دوه‌م : تێکه‌له‌ی ئاڵفێکی خه‌ست که %13 ی
پرۆتینی خاو بێت: پێک دێت له‌تێکه‌لاو کردنی ئه‌م مادانه {جۆی کوترا % 37.5
+ زه‌راتی کوتراو
%37.5 + که‌په‌کی گه‌نم 12.5 + ناو‌کی تۆ‌و لۆکه پاک کراو %12.5
+خوێ %1 ،فۆسفاتی کالسیۆم %1 } ئه‌م جۆره‌یان له‌گه‌ڵ ئاڵفی گزره و که‌مێک
ده‌وله‌مه‌ند تر له‌روی خۆراکه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێ.
ده‌بێ ڕه‌جاوی ئه‌وه‌بکه‌ین که خواردنی
ئاڵفی وشکیش زۆر پێوسته ، ئاڵفی خه‌ست ده‌بێ لانی که‌م به‌شی شه‌ش مانگ ئاماده
بکرێت. چاودێری ئاڵفه‌که بکرێ که هیچ جۆره خاشاکێکی زیان به‌خشی تیدا نه‌بێت،،وه‌ک
به‌رد و خاک و نایلۆن و هتد، دابینکردنی ئاوی پاک
به‌به‌رده‌وامی و پاک‌و ته‌میز راگرتنی
قه‌م و گۆل و ئاخوڕی ئاڵفدانه زۆر
گرنگن.
له‌کاتی ده‌رکردن بۆ له‌وه‌راندنی له‌شوێنێکی
سه‌وزو گیادا که‌ش و هه‌وا شێ‌دار و باراناوی بێت، باشتر وایه که‌مێ کا ده‌رخواردیان بدرێ پێش ده‌رجونیان ،تاکو له
باکردن ڕزگاریان ببێ. پێدانی کا نۆک و کا
پاقله زۆر پێوسته که‌ناهێلێ چه‌وری
دروست بکات له‌ژێر پێستدا.
زۆر گرنگ و پێوسته که بزه‌گه‌له‌که
رابهێنرێ له‌سه‌ر سیسته‌مێکی دیاری کراو
واته کاتی ده‌رکردنی بۆ له‌وڕاندن،کاتی
هێنانه‌وه و ئاودانی،کاتی دۆشینی، نه‌گۆڕینی ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌روه‌رده‌و و
به‌خێویان ده‌که‌ن (شوانه) جونکه به‌گۆڕینی شوانه‌کانی ده‌بێته هۆی تێکجونی ئه‌و سیسته‌مه په‌روه‌رده‌یه و زیانی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
سه‌رپه‌رشتی وپاراستنی:
ئه‌وانه‌ی کاری سه‌رپه‌رشتی و په‌روه‌رده‌و شوانی بزنه‌کان ده‌که‌ن ده‌بێ شاره‌زایه‌کی بێ
ئه‌ندازه‌یان هه‌بێ له له‌وه‌راندن و خواردن پێدان و په‌روه‌رده‌دا،وه‌ک دیاره بزن ئاژه‌لیکی زۆر بزێوه هه‌میشه په‌لاماری کێڵگه و مه‌زراو سه‌رگوڵی به‌رهه‌مه‌کان ده‌دات بۆیه پیوستی به وریایه‌کی زۆر هه‌یه له‌و
شوێنانه‌دا،هه‌روه‌ها ته‌نیا به‌خیوکه‌ر
ده‌توانێ جۆره باشه‌کانی وه‌جه‌ی پاک و
خاوه‌ن سیفه‌تی به‌رزی شیر‌و گۆشت و سک و زا وه‌ده‌س بهێنێ له ماوه‌ی سه‌رپه‌رشتیکردن و په‌روه‌رده‌دا .
مه‌رجی پێوست له‌ناو گه‌وڕی
بزندا (شوێنی به‌خێوکردن) کێڵگه :
*دابین کردنی ڕوبه‌ری پیوست و گونجاو له‌گه‌ڵ
هه‌واگۆڕکێ له‌ناو گه‌وڕه‌کاندا ، به‌جه‌شنێک
که ئاژه‌له‌کان له گۆرانکاریه‌کانی ئاو هه‌وا بپارێزین ،هه‌روه‌ها دابین
کردنی په‌جه و حه‌وشه‌ی فراوان بۆ ڕۆژانی
هه‌تاو و کاتی پاککردنه‌وه‌ی گه‌وڕه‌کان،
باری ته‌ندروستی:
سه‌رباری ئه‌وه‌ی بزن یه‌کێکه له‌و ئاژه‌لانه‌ی
که خۆی راهێناوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ناله‌باریه‌کانی ئاوهه‌واو له شوێنه جیاوه‌زه‌کانی
سه‌رزه‌میندا،تاراده‌یه‌کیش به‌رگری پیشان ئه‌دات بۆ زۆرێک له‌نه‌خۆشیه بلاوه
کان و بومیه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌لامدانه‌وه‌ی بۆ جاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌کانی
لاوازه.
نه‌خۆشیه‌کانی بزن به‌تایبه‌تی
و کاوێژکه‌ره بچوکه‌کان ئه‌مانه‌ن :
*نه‌خۆشی ڤایرۆسی: ئه‌م نه‌خۆشیانه به‌هۆ به‌کار هێنای ڤاکسینه‌وه
کۆنترۆڵ ده‌کرێن و ڕێگه له‌بلاو بونه‌وه‌یان
ده‌گیرێ،به‌لام له‌کاتی توش بوندا هه‌ندێ جاره‌سه‌ری لۆکا‌ڵی بۆده‌کرێ تاکو نه‌خۆشی
تری به‌کتریایی سه‌رهه‌ڵنه‌دا،وه‌ک نه‌خۆشی { ته‌به‌ق FMD ،ده‌رده مه‌ڕ Render pest ، دانکه‌ی بزن
Goat pox ، ده‌مه‌ڕوشه Contagious eczema }.
* نه‌خۆشی به‌کتریایی: وه‌ک
{ژه‌هراوی بونی ڕیخۆڵه enterotoxaemia } ئه‌م نه‌خۆشیه جاره‌سه‌ری نیه به ده‌رمان
ده‌بێت دووهه‌فته پیش زاین بکوترێ تاکو دایکه‌که و به‌چکه‌کانی بپاریزرێن .
*نه‌خۆشی جۆنز (هاوشیوه‌ی سیل) که چاره‌سه‌ری نیه وه‌دبێ سه‌رببڕیتو له‌ناو ببرێ
* نه‌خۆشی
شه‌لکه و بۆگه‌نکردنی سمه‌کان،نه‌خۆشی هه‌وکردنی گوان، به‌هۆی ده‌رمانی
دژه ژیان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن
* نه‌خۆشی هه‌وکردنی خوێن (Pasteurellosis ) به‌هۆی
ده‌ژه ژیان جاره‌سه‌ر ده‌کرێ.
* نه‌خۆشیه مشه‌خۆریه‌کان: جه‌ندین جۆر مشه‌خۆر
توشی بزن ده‌بێ له‌وانه مشه‌خۆره‌کانی
ناوه‌وه ،ده‌بێته هۆ لاوازی و بێ هیزو
به‌رهه‌می شیر‌و گۆشت و زاوزێ که‌م ده‌کات ، مشه‌خۆره‌کانی خوێن زۆر جار ده‌بێته
هۆی مڕدار بونه‌وه‌ی بزنه‌کان، مشه‌خۆره‌کانی ده‌ره‌وه ئه‌ما‌نیش کاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان هه‌یه و ده‌بێ به‌شیوه‌ی وه‌رزی چاره‌سه‌ر
بکرێن.
* کیتۆزس: به‌هۆی که‌مبونی ڕێژه‌ی شه‌کر له‌ناو
خوێندا دروست ئه‌بێ له‌ئه‌نجامی تێکجون له‌خواردندا،به پیدانی گلوکۆز له‌ڕیگه‌ی
خوینهێنه‌روه جاره‌سه‌ر ده‌کرێ ،یان به هاوسه‌نگ کردنی خواردنه‌که‌ی،و ده‌رزی
کۆرتیزۆن جاره‌سه‌ر ده‌کرێ.
* تای شیر : Milk fever ئه‌م نه‌خۆشیه له‌دوای زاین دروست ده‌بێ به‌هۆی
زیادی به‌رهه‌می شیر و که‌م بونی کالسیۆمی خوێن،بزنه‌که توانای جوله‌و هه‌ڵسانی
نامێنێ،،به پێدانی کالسیۆم له‌ڕیگه‌ی خوێنهێنه‌رووه جاره‌سه‌ر ده‌کرێ
*نه‌خۆشی ماڵته یاو (تای ماڵته) برۆسیللا:
نه‌خۆشیه‌که توشی بزن ده‌بێ و ده‌بێته هۆی به‌رهاویشتن و زیانێکی ئابوری مه‌زن
ده‌دات،به‌لام ئیستا به‌هۆی ڤاکسینه‌وه ئه‌م نه‌خۆشیه خه‌ریکه بن بڕ ده‌کرێت و
نامێنێ له‌هه‌رێمی کوردستان،ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤیش و زۆر حاله‌تێکی
ترسناک له‌مرۆڤدا دروست ده‌کات.
په‌ندێک هه‌یه ده‌لێت (خۆپاراستن باشتره له‌چاره‌سه‌رکردن) بۆیه له‌کاتی به‌خیوکردنی
به‌کۆمه‌ڵی ئاژه‌ڵدا پێوست به پاراستنی پیش وه‌خت ده‌کات به‌هۆی ڤاکسینه‌وه ئه‌ویش کوتانی هه‌موو ئاژه‌له‌کان دژی نه‌خۆشیه
ڤایرۆسیه‌کان،و ژه‌هراوی بونی ڕیخۆڵه،هه‌روه‌ها قه‌لاچۆکردنی مشه‌خۆره‌کانی ده‌روه‌و
ناوه به پێدانی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت، ئه‌نجامدانی
ئه‌زمونی پێوست بۆ ده‌رخستنی نه‌خۆشیه‌کان له‌کاتی گونجاو‌دا،هه‌روه‌ها جاودێری کردنی بزه‌گه‌له‌که پێش ده‌رجونی بۆ
له‌وه‌ڕ و له‌کاتی له‌وه‌ڕدا تاکو نه‌خۆشه‌کان
جیا بکرێنه‌وه‌ه و جاره‌سه‌ر بکرێن ، دانانی حه‌وزی پاکژکردنه‌وه‌ی پێ له‌به‌رده‌م
کێڵگه‌که‌دا تاکو سمه‌کانیان پاکژ ببنه‌وه
کاتی ده‌رجون و هاتنه‌وه‌یان.
گرتنه به‌ری ڕیگای پاک‌و ته‌میز و لابردنی هه‌موو
ئه‌و پاشماوانه‌ی دوای زاین وه‌ک پزدان،،یان به‌رهاویشتن، هه‌روه‌ها کێڵگه‌ی به‌خیوکردن
ده‌بێ هه‌واگۆڕکی باش بێ و ته‌زوی هه‌وای
دروست نه‌بێ،خۆره‌تاوی هه‌بێ ،ته‌ختی گه‌وره‌که‌یان
هه‌رده‌م وشک بێ چونکه شووێنی شیدار نه‌خۆشی دروست ده‌کات.
پلانی درێژ خایه‌ن بۆ په‌ره‌پیدان
و چاککردنی بزنی شامی:
چاککردنی وه‌چه‌ی بزنی شامی یان هه‌ر جۆره
بزنێک بۆ مه‌به‌ستی زیاد کردنی به‌رهه‌م و
راهاتن له‌گه‌ڵ که‌شو هه‌وای ناوجه‌که‌دا پیوست به هه‌ڵبژزاردنی تۆوی باش
یان جۆری باش له بزنی نێر و مێ هه‌یه و دواتر دابه‌ش کردنیان به‌سه‌ر ئه‌و
که‌سانه‌دا که حه‌زیان له‌به‌خێوکردنیان
هه‌یه به نرخێکی گونجاوو هه‌رزان،له‌گه‌ڵ
تۆژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م کاره تاکو
پێوستیه‌کان بزانین له‌بواری
ژینگه‌دا بتوانیین له سه‌ر ئه‌رزی واقع جێ به‌جێی بکه‌ین، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی
ته‌کنیکی نوێ له‌به‌خێوکردندا وه‌ک ( شیردانی ده‌ست کرد، به‌ئامیر دۆشین،جاککردنی
ده‌ستکرد) ، چاکردنی وه‌جه‌کان بزنه‌کان
توشی دۆخێکی ناله‌بار ده‌کات له ژینگه‌وه په‌روه‌رده‌دا بۆیه ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌م خالانه بکه‌ین:
·
زیادکردنی بڕی ئه‌وکێڵگانه‌ی به مه‌به‌ستی به‌رهه‌م
هێنانی تۆوی جاککردن دانراوان،به‌م شێوه‌یه :
-
جاککردنی ده‌ستکرد و به‌کارهێنانی ته‌کنیک له‌کاتی گواستنه‌وه‌ی
بێجودا.
-
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌رتوانای نێره‌کان که به‌مه‌به‌ستی چاککردن راگیراوان
-
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جاککردنی ده‌ستکردی ئه‌و مێنگانه‌ی
که به چیتری تگه ده‌گرن له‌باری زاوزێ
و به‌رهه‌مه‌وه
-
دیاری کردنی خواردنێکی باش له روی ئابوریه‌وه به‌پێی
قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردن و قه‌له‌وکردن و به‌رهه‌م
-
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر جۆری کێڵگه‌ی به‌خیوکردنی(کراوه
،داخراو ) بزنه‌کان تاکو ده‌رکه‌وێ کامیان
به‌رهه‌می زیاتره
-
لێکۆڵێنه‌وه له سه‌ر قه‌باره‌ی بزه‌گه‌له‌که زۆر بێ یان که‌م ،له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌مهێنان له
هه‌ر جۆره که‌شو هه‌وایه‌کدا
ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌توانین به‌سه‌ر جۆری تری
بزندا بچه‌سپێنی له‌کاتی به‌خیوکردن،یان لێکدانی بزنی شامی له‌گه‌ڵ بزنی
ناوخۆییدا.
دکتۆر ناجح گوڵپی 19/7/2014 هه‌له‌بجه