هاوڵاتیانی بەشەرەف
خەڵکی دڵسۆزی کوردستان
لە سەرەتای ئەمسالەوە
هەرێمی کوردستان توشی جەندین قەیران بۆتەوە ،لەهەمویان گرنگتر قەیرانی ئابوریە، کە
خۆی لە دواکەوتن و نەدانی موجەی فەرمانبەران دەبینێتەوە ، پاشان ئەو شەڕو ئاڵۆزیە
کە توشی عراق بوە خەریکە لەروی جوگرافیەوە دەبێت بەسێ بەشەوە، هەلو مەرجێکی زۆر
نالەبار روی لە کوردستان کردوە ، شەرو ئاژاوە لەبەر دەرگاماندایە،سەرباری ئەم
نالەباری جەنگ و بێ پارەیە،،حزبە دەسەلاتدارەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان بۆ خۆیان
و لەپەرژەوەندی تەسکی حزبایتییاندا یاسای بودجەی حزبەکانیان پەسەند کرد لە 24/7/2014 دا ویرای ئەوەی کە ئەم یاسایە بەهەدەردانی
ئاشکرای سامانی ولاتە ، بەدرۆخستنەوەی هەموو بەڵێنەکانیان بوو کە لەکاتی
هەڵبژاردندا بە خەڵکی کوردستانیان دابوو .
هەر لەناوەراستی
مانگی رەمەزاندا بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕی 30000 سی هەزار دۆلار بۆ
وەزیرەکان خەرجکرا بەناوی نوێ کردنەوەی
ناو ماڵەوە کە بۆ 22 وەزیر خەرج کراوە.
یاسای بودجەی حزبەکان
زەمینەسازی بۆ ناهەوسەنگی سیاسی دروست دەکات و ڕێگە نادات حزبی تر دروست ببێ و
لەکایە سیاسی هەرێم بەشداری بکات، بالا دەستی تەنها بۆ خۆیان قۆرخدەکەن تاماوەیەکی
دریژ خایەن کە دیکتاتۆریەتی حزبی بەرهەم دەهینێ.
ئێمە لێرەوە ئەم یاسا
تالانیە شەرمەزار دەکەین و داواکارین بودجەی حزبەکان کەم بکرێتەوە،بەچەشنێک هاوڵاتیان بتوانن بەشداری ژیانی سیاسی بکەن
بتوانن حزبی نوێ دروست بکەن . وە داوالەسەرۆکایەتی هەرێم دەکەین کە واژۆی ئەم
یاسایە نەکات و بگەڕێتەوەبۆ پەرلەمان .
هەروەها بەتوندی
ئیدانەی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین بەناوی نۆژەنکردنەوەی ناو ماڵەوە
خەرج کراوە. دەپرسین ئایا بەچ یاسایەک لەم هەلو مەرجە قەیراناویەدا ئەم هەموو پارە
بەتالان خەرج دەکرێ لەکاتیکدا موجە خۆران دومانگ جارێ موچەکانیان پێ نادرێ.
بەلێ بۆ دادپەروەری لە موجە و بودجەی حزبەکان
نا بۆ بەفیڕۆدانی سامانی ولات
دەستەیەک لەچالاکوانانی هەلەبجە
2/8/2014
نوسینی: د.ناجح
خویندنەوەی: ئەردەلان ئەحمەد