داری توو (توو) mulberry tree (morus plant ) جۆرەکانی توو

.
داری توو  (توو)    mulberry tree   (morus plant  )  جۆرەکانی توو
توو،تفی،توت  Morus alba
داری توو درەختێکە لەڕەگەزی  درەختە گوڵدارەکان،،واتە گوڵ دەرئەدەن ودواتر دەیکات بە بەر ،نزیکەی (10-16 ) جۆر  توو هەیە لە سەرانسەری جیهان،داری توو  بەردار و بێ بەرە (زڕ)  دارتووی زڕ نێرە   تەنیا  گوڵ دەرئەکات (ڕێسە) و نایکات بەتوو، بەلام داری بەردار مێ یەو گوڵ (ڕێسە) کەی دەکات بە بەر  واتە  توو،پاش ئەوەی بەهۆی باوە پیتێن رو ئەدات لە نیوان گوڵی نێرەو مێەدا.  دوای گوڵ بەرەکەی  دەبێت  بە کۆڵنجە  کەرەنگی سەوزە  دواتر کە پێ دەگات  ڕەنگی سپی دەبی، کاتێ کە جۆری توە کە سپی بێت ،بەلام لەجۆرەکانیتر ڕەنگی سور یان ڕەش دەبێت، داری توو خۆرسک  یان بەدستی مرۆڤ سەوز دەبێت( بە تۆو یان بەقەڵەم)، بەرگەی  پلەی گەرمی زۆر بەرز و  نزم دەگرێت.
داری توو بە گەنجی خێرا گەشەدەکات و تا 10-25 مەتر بالا دەکات،دواتر گەشەی لەسەر خۆ دەبێت، ئیستاس هەندێ جۆری توو  لێردا  ناو دەهێنین کە لەسەرانسەری جیهان دا هەیە،ئەوەی شارەزایان لەسەر ی ڕیک کەوتون نزیکەی 16 جۆرن، وەجەندین جۆری نویش بەهۆی موتوربەوە وەدەس هاتوون،ناولێنانیان بەپێ ناوچەکان دەگۆرێ لەلایەن خەڵکەوە، هەموو جۆرەکانیان لە سەرانسەری جیهان بلاو بونەتوە  و ڕواون . داری توو بە شێوەی توۆ دەچێنرێ و دواتر سەوز دەبێت و ئینجا دەگوازرێتەوە پاش یەک ساڵ یان زیاتر، موتربە دەکرێت بەجۆرە تویەک کە دڵخوازی خۆمان بێت. بەشێوەیەکی گشتی داری توو دەکرێ بەدو بەشەوە لەسەر بناغەی  ڕەنگی بەر،،،دارتووی سپی  و دار تووی  خاڵۆلە (سور،ڕەش)، داری تووی سپی گەورەترو بالا بەرزترە لە دارتووی سور وڕەش(خاڵۆلە)
بڕینی لق و پۆپی زیادەی داری توو لە پایزان دەبێت،کە بەکار دێت بۆ جۆرەها پێدواستی ژیان،داری توو دارێکی زۆر بەهێزو جیڕە ،ڕەنگی قاوەیی و مەیلەو زەردێکی کاڵە.
وەک وتمان جۆرەکانی بەری توو زۆرن لێرەدا ناوی هەندێکیان دەنوسین:
1.      تووی سپی   white mulberry بومی ڕۆژهەلاتی کەرتی ئاسیایە ،  ئەم تووە چەندین جۆری هەیە لە لەشیوەو تاموچێژدا  جیاوازیان هەیە هەروەها  درختەکەشیان جیاوازە  قەدو گەلاو بەرەکەی ،لەکوردستان  جۆر گەلێک هەیە  بەپێ ناوچەکان ناویان لێ نراوە،توو ناوکدار هەیەو بێ ناوک هەیە ،،توی بێ ناوک لە ناوچەی هەورامان هەیە (تفە بێ پێشی) .
     


2.      تووی ئوسترالی  یان  چینی  کە تایبەتە بە باشوری ڕۆژهەلاتی کەرتی ئاسیا
3.      تووی مەکسیک
4.      تووی ئەمریکی
5.      تووی ئەفریکی
6.      تووی تەکساس-مەکسیک  /ئەمریکی
7.      تووە سورە یان تووی ڕەش   black mulberry   یان شاتوو ,morus nigra, black berry  بومی باشوری ڕۆژئاوای کەرتی ئاسیایە  .

8.      تووە سورەی ئەمریکی  red mulberry    یان  morus rubraبومی ڕۆژهەلاتی کەرتی ئەمریکای باکورەئەم تووە لەم جەند ساڵەی رابردودا هاتۆتە هەرێمی کوردستان  پێ دەڵێن تووەسورەی ئەمریکی   زوو دەروێ و بەردەگرێ  توەکانی سورە پاشان ڕەش دەبێ، لقەکانی شۆڕ دەبنەوە و باڵای بەرز نابێتەوە  بەرهەمێکی زۆر دەگرێ.

بەخێوکردنی کرمی ئاوریشم:
گەڵای داری توو  بەتایبەت تووی سپی  سەرچاوەی سەرەکی خۆراکی  کرمی ئاوریشمە  ،بۆ مەبەستی دروست کردنی ئاوریشمە لەجیهاندا، هەندێ جۆری تری کرم و پەپولەی  هەیە کە گەڵای توو دەخۆن. تا ئیستا زانیاریم نیە ئایا لەکوردستان  کرمی ئاوریشم بەرهەم هاتوە یان نا؟ لەکاتیکدا هەلو مەرجی لەبار و دار تووی زۆرو زەبەند هەیە،بەخێو کردنی سەرمایەیەکی زۆر خەرج ناکرێ،بۆیە دەبوو بیرێک لەوە بکرێتەوە لەلایەن لایەنی پەیوەندی دارەوە.
ڕەنگی توو: هۆکاری ڕەنگاو ڕەنگی توو  دەگەرێتەوە  بۆ بونی مادەی (ئەنثۆسیانین   anthocyanin ) مادەی ئەنثۆ سیانین بەرپرسە لەپێدانی ڕەنگ بەهەموو میوە تازە پێ گەیشتوەکان (پرتەقاڵی،سور،پەمەیی،ڕەش،شین..هتد) کە بەئاسانی لەناو ئاودا دەتوێتەوە دەتوانین جیای بکەینەوە، بەتایبەت ئیستا  تامو بۆن و ڕەنگی میوەکان  داواکاری زۆری لەسەرە لە دروستکرنی خۆراکدا ،بەشیوەیەکی ئاسان جیا دەکرێتەوە  تێکەڵ بە جۆرەها خۆراک دەکرێت و تامو ڕەنگی دەگرێت.
دەرکەوتوە کە  جیاکردنوەی ئەنثۆسیانین  لە توو  بۆ ڕەنگکردنی خۆراک تامو بۆن و پێکهاتەی ئەسڵی توەکە ناگۆرێ و کاریگەری خراپی لەسەرنابێت،  پلەی گەرمی  یارمەتی دەرە بۆ زیاتر بوونی مادەی ئەنثۆسیانین ،واتە ناوچە ئیستوائیەکان گونجاو ترن بۆ توو.نەک شوینی زۆر سارد.
پێکهاتەی کیمیایی –خۆراکی  توو:
توو  دەوولەمەندە بە مادەی دژە ئۆکسان،  هەروەها   تووی وشک ڕێژەیەکی باش لە ڕیشاڵی تیدایە٪20  ، لەناو توودا  ترشی میوە fruit acid    هەیە  وەک  (ترشی مالک و ترشی لیمۆن،سوکەرۆز، ترشی ئەسکۆرپیک،پێکتین، فلافۆنیدات، و جەندین پرۆتین و مادەی چەوری،هەروەها  کانزاکانی  کالسیۆم،مس،ئاسن ،کۆباڵت ،گۆگرد و فسفۆڕ و مەنگەنیز وکلۆر و پۆتاسیۆم ) هەروەها ڤیتامین  A,C
مادەی تانین و فلۆنیدین و سیانیدین  دژی دروست بونی خانەی شێرپەنجەن
گەلای توو مادەی فلۆنیدات و تیدایە و  ڕۆتیین گرنگترین پێکهاتەیەتی
بەکار هێنانی  پزیشکی  توو  لە کۆندا:
جاران  توو لەگەلێ بواری پزیشکیدا بەکار هاتوە  لەشێوەی شەربەت  بۆ چارەسەری بەلهارزیا،چارەسەری سوتانەوەی گەدە و ڕیخۆڵەکان، کۆکە ڕەشە و قورگ ئێشە.
بەکار هێنانی لە زانستی پزیشکی نوێ  دا:
لەبەرئەوەی سەرچاوەیەکی دەولەمەندی کانزاکانە وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە ، خواردنی توو  ووزەیەکی باش  ئەدات بە لەش ،بۆیە  سودی هەیە بۆ:
·         چارەسەر کردنی کەم خوێنی،گرفت و نەخۆشیەکانی دەم و پووک
·         پلەی گەرمی  لەش دائەبەزێنێ لەکاتی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکاندا
·         شەربەتی توو  تینویەتی دەشکێنێ و  لەگەڵ جۆرەها دەرمان و شروب تێکەڵ دەکرێ ،بۆ خۆش کردنی تام و چێژ و ڕەنگ و بۆن.
·          هاڕاوەی ڕەگی توو بەشێوەی چا بخورێتەوە کاریگەری هەیە لە  دەرکردنی کرمەکان لە ناو ڕیخۆڵەد .
·         کاریگەری ئەرێنێ هەیە بۆ سەر زیادکردنی هۆرمۆنی نێرینە ،واتە بۆ حاڵەتی لاوازی سیکس  سودمەندە
·         ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە  بەهۆی  بوونی ڕیژەیەکی باش لە ڕیشاڵ، بۆیە بەسودە بۆ جارەسەری نەخۆشی شەکرە
·         بۆ چارەسەری نەخۆشی جگەر
·         بۆچارەسەری کۆکەو سورێژە،سودمەندە  بۆ کەم کرنەوەی شێرپەنجەی سیەکان
·         شەربەتی توو خاسیەتی   دژە گەشەی خانەی شێرپەنجەی هەیە
·         لێدانی دڵ و  سوڕی خوێن  ڕێک دەخات و کۆلستروڵ کەم دەکاتەوە
·         وەک  میزئاوەر بەکاردێ  و سودی هەیە بۆ دەرکردنی بەردی گورچیلە
·         بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆماتیزم
·         ئێش و ئازاری سوڕی مانگانە  کەم دەکاتەوە
نمونەی هەندێ لە بەکار هێنانی توو:
1-      بۆ چارەسەری هەندێ نەخۆشی ڤایرۆسی  وکۆکەو سورێژە ،،بەشیوەی غەرغەرە  ،یان خواردنەوەی شەربەتی توو  ڕۆژی سێجار ( تووی وشک دەکرێتە ئاوی گەرم  و ئاوەکەی دەخورێتەوە....تووی تەڕ دەگوشرێ و ئاوەکەی دەخورێتەوە).
2-      ڕەگی توو دەکوڵێنرێ  و بە دڵی خاڵی  پیش نان خواردن دەخورێ بۆ  دەرکردنی کرمی ڕیخۆڵەو کۆئەندامی هەرس
3-      گەلا و گوڵ ی توو دەکوڵینرێ و ئاوەکەی دەخورێ وەک  پاکژکەروەیەک بۆ ناو دەم و کۆ ئەندامی هەرس بۆچارەسەری گرفتەکانی .
4-      خواردنی تووی تەڕ  یان  شەربەتی تووی تەڕ بۆجارەسەری لاوازی سێکس و نەخۆشی شەکرە،،ڕۆژانە سێ جار
5-      تووی تەڕ دەکوترێ و دەگیرێتە  دەموچاو لەشیوەی ماسک  بۆ ماوەی 20-30 دەقیقە ،سێ ڕۆژ جارێک،دواتر بەئاوی شلەتێن  دەشۆرێ،بۆ جارەسەری  زیپکە،نەرمو سافکردنی پێستی دەمو چاو.
6-      لەهەمووی باوتر ئاوی توو  بۆ ماوەی چل رۆژ بەیانیان دەخورێتەوە بۆ نەخۆشیەکانی گەدە و ڕیخۆلە

تووی هەورامان:
لەهەورامان جۆرەها داری توو  هەبوە  بەرەکانیشیان جیاواز بووە  تامی توەکانیش جیاوازە ئەوانەی من ناوم بیستوون لێردە دەیان نوسم (تووی بێ پێشە(بێ ناوک) کە بەناوبانگترین و  مەرغوب ترین تووە  بۆ خواردن بەکار هاتوە بە تەڕی و بەوشکی تامی تایبەتی خۆی هەیە قەبارەی لەهەموو توەکان گەورەترە، تووی تارانی ،تووە ئەسفەهانی، هەروەها لەم دوایەدا جۆرەتویەک بەموتربە پەیدا بوو کەڕەنگی سپی و قەبارە گەورە بوو لەکاتی گەیین دا  ڕەنگی مەیلەو مۆری کاڵ دەبوو،هەروەها جەندین جۆری تر تووی سپی هەیە  کە لەهەر ناوچەیەک جۆرە ناوێکی هەیە) .
 لەهەورامان  تووە سورە  یان توە ڕوەنینە (شاتوو morus nigra) کە ئەویش زۆر بەناوبانگە ،ئاوهەوای فێنکو ئاوی زۆری پیوستە ،سەرەتا کۆڵنجەکانی سەوزە پاشان سور دەبێت و دواتر ڕەشی مەیلەو سور دەبێ  کە پێ دەگات،تام و جێژی تایبەتی خۆی هەیە ترش و شیرینە، دار و گەلای ئەم تووە جیاوازە لە تووی سپی،بالای تا 9 مەترە  کەمتر بەرز دەبێتەوە و گەلاکانی ئەستورو پڕن.
توە خاڵۆلە :دارەکەی وەک داری تووی سپیە،بەلام بەرeکەی سەرeتا سپیە  وەختێ دەگات مەیلەو سورو ڕەش دەگۆرێ،ئەویتش تام و جێژی تایبەتی خۆی هەیە.
لەهەورامان باخی تایبەت بەداری توو هەیە  واتە کاتی ڕنینی بەرەکەیان ژێری دارەکان پاک دەکرێتەوە و دەکرێ بەساناڵە  ،ئیتر توەکان  پاش گەیشتنیان دەکەوتنە سەر زەوی و وردە وردە زوەرد پاشان وشک دەکرێن لە شوێنێکیتر هەڵ دەخرێن.دواتر ڕەوانەی بازار دەکرێن، پاش هەڵگرتنی بەشی پێوستی خۆراکی خاوەنەکانیان.
بەلام بەداخەوە لەدوای راگوێزانی زۆرەملێی سالی 1978 زۆربەی باخە توەکانی هەورامان لە هەرێمی باشوری کوردستان ووشک بوون،لەئیستادا بەرهەمی توو زۆر کەمی کردوە بۆیە بەناچاری لە هەورامانی ڕۆژهەلات  دەهێنری.
ناوچەی هەورامان سەرەرای دەولەمەند بونی بەچەندین داری بەردارو بەسود و جۆرەها میوەی سود بەخش،کەداری توو  یەکێکە لەوانە  و بەدریژایی مێژوو داری توو بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگی پێدراوە  و ڕوێنراوە  لەناو باخەکاندا  چونکە  سودگەلێکی زۆریان لێ بینیوە  لە هەموو بوارەکانی ژیاندا  کەلێرەدا باسیان دەکەین:
1.      سێبەری داری توو سێبەرێکی کەڕەو  بۆ کاتی پشودان و خۆ پاراستن لەگەرما  لەزۆر شوێن رواندویانە .
2.      بەری داری توو:  توو لە زۆر بواردا بەکار هاتوە چ وەک خۆراک  چ وەک دەوەرمان بۆ چارەسەری جۆرەها نەخۆشی  کە لەسەروە ئاماژەیان پێ کراوە، لێرەدا باس لە توو دەکەین کە وەک خواردن بەکار هاتوە  لەجیاتی نان، تامو چیژی خۆی هەیە  وەک ژەمێکی سوک خوراوە ، توو زۆر دەولەمەندە بە کانزاو ڤیتامین و جۆرەها پرۆتین بۆیە جێگای قووتی گرتوە لەکاتی برسێتی .دەگێڕنەوە لەکاتی ڕودانی برسێتی لەدوای جەنگی یەکەمی جیهان  هەورامان ئەو گرفتەی نەبوە  جونکە هاوشانی توو  کە وەک قوت ئەژمار کراوە جەندین جۆری تری میوەی هەبوە  و خۆیان پاراستوە لەبرسێتی و توانیویانە بەهەزاران خەڵکی برسی کە لە ناوجەکانی تروە  پەنایان هێناوە  ڕزگار بکەن،
توو لەگەڵ قەزوان کوتراوە(کوتە)  و خواردنێکی شیرین و چەوری لێ دروست بوە  کە بەهای خۆراکی زۆر بەرز بوە ،
3.       دۆشاوی توو بۆ خواردن و تێکەڵ کردنی لەگەڵ ڕۆنی خۆماڵیدا زۆر بەتام و چێژە و بەهای خۆراکی زۆر بەرزی هەیە، ( چۆنیەتی دروست کردنی دۆشاوی توو....پاش ووشک بونی تووەکان  قازانێکی گەورە پڕ لەتوو لەگەڵ ئاو دەخیەنە سەرئاگر تا جوان گەرم ببێ و بکولێ،ئینجا بەهۆی نانە شانەوە  ئاوی توەکان دەپالێوین و دەیکەینە قابلەمەیەکی گەورەوە،دوبارە ئاوی تر دەکەینەوە ناو تووەکان  بۆ جاری دوەم گەرمیان دەکەین  و هەمدیسان دوای کوڵان جارێکی تر ئاوەکەیان دەپالیوین،دواتر هەردو ئاوەکە  پێکەوە دەخرینە سەرئاگر تا دەکولێ و بەردەوام کەوچکی تێ رائەدەین تا جوان خەس دەبێتەوە  و ڕەنگی دەگۆرێ بۆ ڕەنگێکی ڕەش  ئیتر تامی دەکەین و بەوجۆرە دەزانین کە دۆشاوەکە پێ گەیوە و دروست بوە ،لەسەرئاگر دای ئەگرین تا سارد دەبێتەوە و پاشان هەڵ دەگیرێ لە شوێنی فێنک و لە دەفری تایبەتدا) .
4.      توو لەگەڵ ماستاو  و دۆ خواروە و تام چێژی تایبەتی هەبوە، کراوە بەشەربەت و لەگەڵ کێک و جۆرها هەویر تێکەڵ کراوە  بۆ خواردن ، شان بەشانی خواردنی توو لەلایەن مرۆڤەوە ،هاوکات بەشی ئاژەلەکانیان لێ داوە تاکو بیخۆن و لە سەرمای زستان بیان پارێزی بەتایبەت ولاخی بەرزە ( ئەسپ و هێستر وگوێ درێژ) و کاروبارەکانیان پێ جێ بەجێ بکەن  .
5.      داری توو لەبواری بیناسازی و ماڵداری بەکار هاتوە لەهەورامان، لەبەرئەوەی دارتوو دارێکی زۆر جیڕو بەهێزە  و ڕەنگێکی سەرنج راکێشی هەیە (قاوەیی زەردباو) ،زەمانی زوو نەک ئیستا  داری توو بۆ راگرتنی دیواری خانوو بالەخانەکان وەک پردێکی ئاسن   بە درێژی دومەتر یانزیاتر یان کەمتر دا ئەنرا لە چینی دیوارەکاندا ،تا یەکگرتوویی چینی دیوارەکان ببارێزێ جونکە لەو زەمانەدا دیواری بەرد  بە وشکە کەلەک دەنرا  هیچ  گەچو چیمەنتۆ بەکار نەدەهات  جونکە  نەبوو،پێ دوترا (دیمەک)،هەروەها جەندین پێوستی ناوماڵ و گوزەرانیان پێ دروست کردوە  وەک (کورسی ،سەندەڵی،قەنەفە، پنە،کۆتەی قەساب،کۆتەی  پەیکەنە ی کڵاش ،جۆرەها  سندوق، دەرگا و پەنجەرە ،دیمەکی سەر درگاو پەنجەرە،مێز.....هتد )
6.      گەڵای داری توو وەک سەرچاوەکی لەوەڕو خواردن بەکار هاتوە بۆ ئەو ئاژەلانەی کەلەناوباخەکاندا دابەستە کراون بەتایبەت لە پایزدا.
جۆرەکانی تری توو:
 توە فەرنەگی  strawberry ، ناوە زانستیەکەیان  Frajaria  ئەمانە لەشیوەی گیادان و درەخت نین    نزیکەی  20جۆر دەبن بەهۆی جیاوازی کرۆمۆسۆمەکانیانەوە ، لەناو خەڵکدا پیان دوترێ (  شلیک،فراولە،توە فەرەنگی)،شارەزایان دەڵێن ئەمە تووی راستەقینە نین، لەزەویدا بلاو دەبنەوە لاسکەکەیان دەچەقی لەزوەی و ڕەگی نوێ دائەکوتێو بەوشیوە پانتایەکی فراوان داگیر دەکات، گولێکی سپی دەرئەکات و پاشان دەبێت بە توو سەرەتا ڕەنگی سەوزەو ئینجا پەمەیی کاڵ دواتر بەتەوای پێ دەگات و رەنگەکەی سور دەبێت.
ئێستا لەکوردستان  لەلایەن بەریز شیخ جەمالی کڕبچنەوە  بەهۆی موتربەوە  توانیویەتی جۆرەها تووی ڕەنگاو ڕەنگ وە بەر بهێنێ ( سەوز،ڕەش،سپی،زەرد،شین)


توتڕک ،توودڕک،تووڕک raspberry     
  درەختچەی توڕک جۆرە توویەکە  لە کوردستان  بەشیوەی خۆرسک لە ناو  باخ و چەم و قەراخ جۆگاکان دەڕوێ  گەلاو قەدەکانی پڕن لەدرک ،زۆر حەزی لەئاوە،  بەشێوەی کۆمەڵ و چڕو پڕ دەڕوێ  هەندێ جار لەشیوەی پەرژین   بەدرێژایی  بەزەویدا پان وبلاو دەبێتەوە  واتە  ڕەگەکانی  وەچی نوێ لێ ئەدەن و گەشە دەکەن،، گوڵ دەکات  بەشیوەی هێشویی  ڕەنکی سپی  و مەیلەو مۆری کاڵە، لەکوردستان تەنیا یەک جۆر تووڕک هەیە  و زۆر بەمان بینیومانە. بەداری تووڕک دوترێ شێخەڵ  لەناوچەی هەورامان،واتە دڕکو داڵی زیادەی ناو باخ کە پانتایی فراوان لە ناو باخەکان داگیر دەکات  و دەبێتە هۆی ئاستەنگی هاتووچۆو  زیان گەیاندن بە دارەکانی تر.
بەلام لە سەرانسەری جیهان جەندین جۆری تر هەیە و ڕەنگی سورو  سپی و ڕەشی مەیلەو  شینی هەیە(blue raspberry )  تامو چێژی بەپێ ڕەنگەکان جیاوازە، بۆ مرەباو خۆشاو  خواردن و بواری پزیشکی  سودی هەیە  و دڕکی گەڵاو قەدەکانیان کەمترە لەمانەی کوردستان.

Goldenberry   گۆڵدن بێری  یان تووی زەرد
ئەم تووە لە م چەند سالەی دوایدا لە بازارەکان پەیدا بوو  بەووشک کراوەیی لە سوپەر مارکێتەکان دەفرۆشا  تامی مەیلەو ترشە ڕەنگی زەردێکی مەیلەو پرتەقاڵیە،ئەم تووە  هاوردە کراو بوو، بەلام دوایی دەرکەوت کە ئەم جۆرە توە لە زۆرێک لەشوێنەکانی کوردستان هەیەو  بەشێوەی خۆرسک دەڕوێ لە شوێنە ئاودارو زەویە شێدارەکان، لە  لەشارەزوور زۆر و زەبەندە  تەنانەت ئاژەڵێش نایخوات  ،گیایەکە نزیکەی 20-50 سم بەر زدەبێتەوە و بەری وردی بجوک بە قەد دەنکە نۆکێک دەگرێ سەرتا سەوزە دواتر زەردو پرتەقالێ دەبێ،،لە ناو باخەکانی هەورامانیش ئەم جۆرە توە زۆرو زەبەندە ،پێ دەلێن تەماتە جنانە،کەس توخنی نەکەوتوە و بە گیایەکی ژەهراویان زانیوە، بینیمان لە هەندێ ناوجەی کوردستان لە خانوی پلاستیکی دا ئەم توەیانە بەرهەم هینا  بۆ سود وەرگرتن لەبواری پزیشکیدا.

Blueberry     تووی شین  یان کەوە توو
ئەم جۆرە توە بومی وڵاتی ئەمریکا ی باکورە،دارەکەی نزیکە  تا 4 مەتر بەرز دەبێتەوە ، لەئەوروپاش ڕوینراوە بۆ مەبەستی بازرگانی پێوە کردن. ئەم جۆرە توە  سیفەت و سودەکانی وەک پێشتر باسمان کردوە  وایە،  گوڵی ئەم درختە  شێوەی زەنگە  سپی و پەمەیی کاڵە  دواتر دەیکات بەتوو  سەرەتا سەوزە پاشان مەیلەو پەمەیی و ئینجا شین دەبێت و تەمێکی سپی دای دەپۆشی ، شیوەی لە گۆیژ دەچی،بەهاوین پێ دەگات و تامی شیرینە هیچ ناوکێکی تیدا نیە کە شایەنی وتن بێ تەنیا وەک توو جەند ناوکێکی وردی بجوکی تیدایە .
 لەزۆرێک لەولاتانی تری دونیا  بەشیوەی خۆرسک سەوز بوە و پێ دوترێ  ترێ ی کەژی، یان روێنراوە  لەولاتانی ئەفریکا و ئوسترالیا و ئەوروپا ،بۆخورادن و خۆشاو  و مرەبا  بەکار دێت.




ئامادە کردنی : د.ناجح گوڵپی  20/7/2015

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ