بەوەرز (مشکە خۆرە) weasel

.
بەوەرز      weasel
ناوی زانستی    mustela nivalis  بەفارسی  (راسو)  بەعەرەبی ( ابن العرس)
 بەوەرز  ( مشکەخۆرە ) گیانەورێکی بچوکی شیردەر و گۆشت خۆرە لاشەیەکی درێژکۆلە و دەستو پێ بچوکە، چڕنوکی هەیە و توانای هەڵ بەزین و دابەزینی بۆ سەردرخت و شووێنە بەرزەکان هەیە،ملی درێژکۆلە
  و  دەمی بەرز و پڕ مووە (سمێڵ)،جۆرەکانی بەوەرز  12- 45 سم درێژن. گوێی کورت و خڕ و کەوانەیە، ڕەنگی مووی پشتی قاوەیی سورباوە،ژێر مل و سکی سپیە، هەندێکیان  خۆڵە مێشیە،  کلکی توکنە و لەکلکی سمۆرە بجوکترو کورت ترە  و  کۆتاییەکەی ڕەشە ،،فەروی هەندیکیان بەزستانان بەتەواوی سپی دەبێت  بەتایبەت ئەو جۆرانەی کە لە شوێنە کوێستان و بەفراویەکان دەژین،( ڕەنگەکان بەپێ شوێن و ژینگە گۆڕانکاری بەسەر دێت) واتە ئەوەی سەروە سیفەتی بەوەرزی کوردستانە  بۆیە ڕەنگەکان لەوڵاتانی تر جیاوازن.
بەوەرز لەخێزانی موستیلایە کە جەندین جۆرن بە پێی پۆلێنکردنی شارەزایانی بواری گیانەوەر  نزیکەی 57 جۆر هەیە لەسەر زەوی (  سمۆرە و بۆنکە  و چالەکە و تا سەگڵاویش ) دەگرێتەوە،  بەوەرز لەهەمویان بچوکترە ، کەسیفەتەکانیم لەسەروە باس کردوە ، هەشیانە  گەوەرەیە نزیکەی یەک مەتر درێژەو،نزیکەی 20کگم قورسە،لەزۆربەی ولاتانی جیهان هەیە،ئاسیا ،ئەوروپا ،ئەمریکای باکور،باکوری ئەفریکا ،هەروەها  لەکوردستان هەیە،  تەنیا  لە  ئوسترالیاو تەوەری باشور دا نیە.
بەوەرز بە گیانەوەرێکی ڕاوچی دێتە ئەژمار واتە ڕاوی نێچیرەکانی دەکات،  مشک،کەروێشک،مار ،مارمێلکە و باڵندەکان راو دەکات،هەروەها  هێڵکەی باڵندەو مریشک  و سیسرگ  و کولە دەخوات، لەهەندێ شوێنی باشوری ئێران  مشکی خورمای پێ دەڵێن.
ژیانی بەوەرز ئاسایی نزیک گوندو  گوزەرانی خەڵک و کێڵگە کان دەژی ، لە ناو کون و کەڵکە بەرد  هێلانەی خۆی دەکات ،هەر بۆیە  راوی مریشک و کەڵەشێرو  جوجکەو باڵندە ماڵیەکانی تریش دەکات، من بەچاوی خۆم لە گوندەکەی خۆمان بینیومە کەچۆن جوجکەی مریشکی مل شکاندوەو خوێنەکەی مژیوە، واتە بەوەرز بە گازگرتن لەژێر کەلەی سەر یان جومجمەی نێچیرکەی و ملی دەشکێنێت و خوێنەکەی دەخوات، ئەم گیانەوەرە راوچیە  بەدرێژایی شەو ڕۆژ چالاکە،توانای بۆنکردنی بەهێزە  و بەوشیوە نێچیرەکانی دەدۆزێتەوە ،هەروەها هەستی بینین و بیستنیشی بەهێزە،  بەوەرز  ماڵی دەکرێ  وەک سمۆرە.
زاوزێی بەوەرز  لە وەرزی گەرمادا روو ئەدات،  دو جار سک و زا دەکات ، ماوەی ئاوسی  35 ڕۆژە  (3-10 ) بەچکەی  دەبێت، بەچکەکانی سەرەتا کوێرن و دوای سێ هەفتە  چاویان دەکەنەوە(چاویان ئەترەکێ)،تا تەمەنی سێ مانگی بەشوێن دایکیانەوە دەبن و دایکی بەخێویان دەکات،دواتر وردەوردە لەدایکیان جیا دەبنەوە خۆیان فێری خواردن و ژیان دەبن،لەیەک ساڵیدا باڵق دەبن،بەوەرزی کەژی تەمەنیان کورتترە لەچاو ئەوانەی کە ماڵی دەکرێن  کە نزیک دەساڵ دەژین.
مرۆڤ و هەڵۆ کان مێمڵ و دوژمنی بەوەرزن  زۆر لێان دەترسێ بۆیە لەکاتی هێرش دا بۆ سەری بۆنێکی ناخۆش بەرئەداتەوە  وەک پەرجەکردار و بەرگری لەخۆی،چونکە جەندین گلاند ( ڕژێن) لەبن کلکی زۆربەی گیانەوەررەکنی ئەم خیزانە  وەک سمۆرەو بەوەرز ..هتد ،شارەزایان دەلێن بۆنە  ناخۆشەکە دەبێتە هۆی کوێر بونی کاتی  هێرش بەرەکان ،بەو جۆرە خۆی قوتار دەکات.
فەرو ی خیزانی موستیلا  لە دێرزەمانەوە  لەلای خەڵکی سەر زەوی  جیگای سەرنج بوە بۆیە راویان کردوە تا سود ی لێ ببین بەتایبەت  سمۆرەو  سەگڵاو ( سمۆرەی دەریا) جۆرەکانی تریان .
لەبەهاری ئەمساڵدا بەرێکەوت وێنەی بەوەرزێک گیراوە  بەکامیرای مارتن لی مەی کە  سواری پشتی باڵندەیەکی دار کونکەرە بوە، لە باخچەیەکی ولاتی بەریتانیا،بەلام دوای فرێن بۆ ماوەی 25 مەتر باڵندەکە نیشتۆتەوە  پاشان جون بۆ تەماشای شوینی نیشتنەوەکە  بینیان دارکونکەرەکە هەڵفریە سەر دارەکان و بەوەرزەکەش لەنیو گیاکەد خۆی بزر کرد ،ئەم وێنەیە بۆتە جێگەی سەرسوڕمانی ئەوکەسانەی کەبینیویانە  کە تائیستا زیاتر لە ملیۆنیک بینەری هەبوە.
د.ناجح گوڵپی 


20/7/2015 


veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ