قوڵتە Nuthatch
ناوی زانستی sittidae
قولتە باڵندەیەکی بچکۆلەیە بومی کوردستانە لەزۆربەی ناوچە شاخاویەکانی
کوردستان هەیە ،بەدەنگێکی زولال
دەخوێنێ ،ڕەنگی پشتی خۆلەمێشی مەیلەو
کەوەیە، ژێرسکی سپی ،بۆ دواوە پاشوی ڕەنگی
(لەتکە نۆکیە-زەردی کاڵ) یان وەک ڕەنگی بەڕوی وشک (خاکی-قاوەیی)، لەسەر
درەختەکان یان کۆ و کەمەر ( تاشەبەردەکان) دەژی و هێلانە
دەکات، سەری گەورەیە ، دەندوکی زۆر بەهێزە، پێکانی کورتە و چرنوکەکانی دریژ و
بەهێزە ، هێڵێکی ڕەش چاوەکانی داپۆشیوە لە پشت دەنوکەوە تا گەردەنی ڕۆشتوە ،باڵەکانی
خڕو کورت، کلکی کورت، بەشێوەیەکی گشتی وەک
باڵندەیەکی خڕو بەهێز دیارە، زۆر جوڵەیە،
بەچەشنێک تاکە باڵدارە
دەتوانی لەسەر قەدی درەختەکان بەرە
وژوو بڕاوات و دواتر بەرەو خوار بێتەوە
یان بە دەوری قەدی درەختەکاندا بێتو بڕاوت بەخێرایی، زۆر لە باڵندەی دار
کونکەرە دەچێت، شیوازی فڕینی دیارە بەشێوەی
شەپۆل دەفڕێ واتە بەرز و نزم دەبێتەوە لەکاتی فڕیندا.
واتە تاکە باڵندەیە کەدەتوانێ لەسەروە بێتە خوارەوە بە قەدی دەرختەکاندا بەهۆی چرنوکە بەهێزەکانیەوە( بە پێ ڕۆیشتن) .
نێرو مێنگەی لەیەک جیاناکرێتەوە ئەوەندە لەیەک دەچن، هێلانە لە کونی (کلۆری درەخت) کون و درزی تاشەبەردەکان،
دیوارو کەڵەک دا دەکات.
قولتە باڵندەیەکە کۆچ و رەوناکات، بەدرێژایی ساڵ لەهێلانەکەی
خۆید ا لەهەمان ناوچە دەژی
خواردنی قوڵتە: بریتیە
لە جۆرەها مێروو، کرم، دان و تۆوی
گیا،گوێز،بندق،بادام ، بەهۆی دەنوکە بەهێزەکەیەوە
خواردن (میوەی وشک – ناوکی میوە ) دەکاتە ناو درزی دیورا تاشەبەردەکانەوە
تاکو بشکێن و دواتر بەدەنوک مەغزی میوە کان دەخوات ، واتە توانای خەزن کردن و هەڵگرتنی
خواردنی هەیە بۆ کاتی پێوست، خواردنە شاراوەکانی هەتا 30 ڕۆژ بیر ناچێتەوە، هەروەها
بەهۆی دەندوکە بەهێزکەیەوە دەتوانی کرمی
قەدی دارەکان دەر بهێنی، ئەمەش سودی باشی دەبێت بۆ درەختەکان لەکلۆری و ڕزین دەیان
پارێزی،واتە بۆژینگەش سودی هەیە.
جۆرەکانی قوڵتە :
قولتە بەفارسی پێ دەڵێن ( کمرکولی) بەعەرەبی پێ دەڵێن ( خازنات البندق-کاسرات الجوز) واتە بندق
گوێز هەڵدەگرێ و دواتر دەیان خوات .
لەسەرانسەری جیهاندا نزیکەی 28 جۆرە قوڵتە هەیە ،کەبەپێ دابەشبونی
جوگرافی ( ئاوازی خوێندن و ڕەنگ و قەبارە و شێوەیان ) کەمێک دەگۆڕێ .بەلام
هەرهەمویان لە تیرەی قوڵتەکانن sittidae و ڕەگەزی nuthatch ،
گەورەترین قولتە درێژی نزیکەی 20 سم
و کێشی 36-47 گرامە ، بجوکترین
قوڵتە درێژی 10 سم و کێشی 10 گرامە کەپێ
دەوترێ قوڵتەی بچوک (قەزەم ).
زۆربەی قولتەکان لە دارستانە شاخاویەکانی
نیوە گۆی باکوری زەوی دەژین (لەکەرتی ئەوروپا وئەمریکای باکوریش هەن )، دەکرێ بوترێ
باشوری کەرتی ئاسیا ژینگەی بومی ئەوانە،
نزیکەی پانزە جۆری قوڵتە لێرە دەژین،
ئەوانی تر لە نیوەگۆی باکور دەژین ، دوجۆریان لە ناوچەی بەردەلانو شاخاوی
گەرمەسێر و ووشکەکاندا دەژین، لەکەرتی
ئەفریکا لە جەزائیر و مەغریبش قوڵتە دەژی.
من دەمێک حەزو خولیام لە بینین و گوێ گرتن
لەئاوازی خوێندنی قوڵتەیە، بۆیە حەزم کرد ئەم چەند دێرەی لەبارەوە بنوسم، بەمناڵی
زۆرم حەزدەکرد بەچکەی قوڵتە بگرم یان بتوانم بگەمە هیلانەکەی، ئەم باڵندەیە
لەئیستادا لەلایەن خەڵکەوە ماڵی کراوە.
زۆربەی قوڵتەکانی جیهان لە ناو دارستان و
لەسەر درەختەکان هێلانە دکەن، بەلام
قوڵتەی کوردستان لە کون و درزی تاشەبەردو دیواری ئەشکەوتەکان و لە سەر
بەرزترین شوێنی کەمەرە سەختەکان دا دەیکات، هەروەها لە کونی دیواریشدا دەیکات ئەگەر شوێنەکەی بەرز
بێت ودەستی مرۆڤی نەگاتێ، هەروەها
باراناویش نەیگریتەوە، پێکاهاتەی هێلانەکەی لە قوڕی تایبەت کەتێکەڵێ دەکات لەگەڵ
مووی ئاژەڵ (خوری مەڕ، موی بزن) یان هەرجۆرە ڕیشالێکی گژ وگیا،پەڕی باڵندە ،تاکو بەهێز
بێت و درز نەبات و نەشکێ، تاقیم کردۆتەوە
بەهەمو هێزت بەردی لێ بدە ناشکێ و
بەردەکە بەردەباز دەکات و دەگەڕێتەوە، کونی دەمی هێلانەکە زۆر بچوکە و دیارە هاتۆتە دەرەوە وەک لولیەک ، هەروەها
نیرەی قوڵتە دەوروبەری هێلانەکە پڕدەکات لە پەڕی باڵندەو مێروی تۆپیو،و شیلەو بۆنی
ناخۆش ی درەختەکان لە بەردەم کونی هێلانەکدا
سواغی ئەدات تاکو دوژمنەکانی دور بخاتەوە
و مەترسی نەبێ بۆ سەر هێلکەو بەچکەکانی ،لەهەورامان بینراوە کاتێ هێلکە
دەکات و دەبن بەبەچکە دەمی هیلانەکە بە
خوری و مو دەگرێ تاکو مار نەتوانێ بچێتە ژورەوە و ئازاری بەچکەکانی
بدات، لەدارستانەکاندا سمۆرە مێمڵی خواردنی هێڵکەکانیەتی بۆیە بەکارهێنانی شیلە ی
بۆن ناخۆش سمۆرەکان دور دەخاتەوە.
زاوزێ و زۆربوون:
دوای دروست کردنی هێلانە و لە کەشوهەوایەکی فێنک لەپلەی گەرمی (16-27 ) زۆر گونجاوە بۆ زوازێ
،هەڵبەت قوڵتەی کوردستان ئەم پلە گەرمیەی لەمانگی نیسان -مایسدا(بەهار) هەیە ، بۆیە وەک زۆربەی
باڵندەکانی تر لە بەهاردا هێلکە دەکات (
4-5) هێلکە دەکات هەندێ جۆر هەیە نزیکەی 10 هێلکە دەکات ،هێلکەکان سپیە،خاڵی سور
،مەیلەو زەردی تێدایە، لەماوەی 12-18 ڕۆژ
کڕکەوتن لەسەری هێلکەکان دەتروکێن و
بەچکەی زەرنە قوتە دێتە دەروە، لەماوەی 3-4 هەفتە بەچکەکان لەلایەن دایکو
باوکیانەوە خواردنیان پێ ئەدرێ و باڵەفر دەبن و دواتر خۆیان خواردن پەیدا دەکەن
مێنگە لە ماوەی ژیانیدا تەنیا یەک نێرە
دەناسێ، بۆیە زۆربەی کات قوڵتەکان بە جوت دەبینرێن، واتە وەک باڵندەکانی تر
نیە کە نێرەیەک چەند مێنگەیەکی هەبێت.
قوڵتە بۆ ماوەی (2-3 ) ساڵ دەژی، هەندێ
سەرچاوەش دەلێ زیاتر لەدەساڵ تەمەن دەکات،
هەڵبەت قوڵتە لەلایەن دوژمنەکانیەوە راو دەکرێت
وەک ( هەڵۆ،بوم، دار کونکەرە،سمۆرە).
قوڵتە لەزستاندا بەکۆمەڵ پێکەوە لەیەک هێلانەدا کۆدەبنەوە دەژین، بۆ خۆ
پاراستنیان لە سەرما، واتە بەچکەکان و دایکەو باوکە، هەڵبەت کاتی زاوزێ هێلانەی
تری نوێ دروست دەکەن .
ئیستا بەکورتی ناوی زانستی
قوڵتە کانی جیهان دەنوسین:
1.
قوڵتەی ئاسیا و ئەوروپا (Eurasian nuthatch ) ناوی زانستی ( sitta europaea
) لە کەرتی ئاسیاو ئەوروپا دەژی ،14 سم دریژە،هێڵی ڕەش بەدەوری چاویدا هەیە، پشتی
کەوە و خۆلەمێشیە،سنگ و سکی زەردی مەیلەو خاکیە.چەندین بن ڕەگەزیان هەیە لەولاتانی
ئەوروپاو ئاسیا دا هەروەها ڕەنگی ژێرسک یان دەگۆرێ بەپیی شوینەکانیان،هەشیانە
ژێرسکی سپیە.
2.
قوڵتەی سیبریا (Sibrian nuthatch )
ناوی زانستی "sitta arctica " 15 سم درێژە هێڵی ڕەش چاوی داپۆشێوە ،سەرپشتی
کەوەیە، سینگ و ژێر سکی سپیە، پاشوی خاکیە،چرنوکی زۆر دریژو بەهێزە، قاچی ڕەنگی
سپی شیریە،لەسیبریا دەژی.
3.
قوڵتەی بەڕو (chestnut-vented nuthatch ) ناوی زانستی ( sitta nagaensis ) لە باکوری ڕۆژهەلاتی هیندستان و تایلاند دەژی،
12.5-14 سم دریژە .سەرپشتی خۆلەمێسی کاڵە ، هێڵی رەشی چاوی هەیە،ژێر سینگ و سکی
سپیە، پاشوی داوە و ژێرکلکی قاوەیی ،قاچەکانی زەردێکی کاڵە، بەناوەکەیدا دیارە لە
کلۆری دار بەڕوو هێلانە دەکات.
4.
قوڵتەی کشمیر (Kashmir nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta cashmirensis
) لە ڕۆژهەلاتی ئەفگانستان و ڕۆژئاوای
نیپاڵ،کشمیر دەژی، 14
سم درێژە، سەرپشتی کەوە و خۆلەمێشیە،ژێر سک و سینگی زەردی مەیلەو قاوەیە (لەتکە نۆکی) ژێرمل وچەناکەی
کاڵ و سپیە،هێڵی ڕەشی چاوی هەیە.
5.
قوڵتەی بەڕوی هیمالایا (chestnut-bellied nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta cinnamoventris ) درێژی 13 سم ،ڕەنگی بەپێی جۆرەکانی جیاوازە،ژێرسکو سنگی قاوەی
کاڵە، لەپێ دەشتەکانی بناری شاخی هیمالایا وباکوری هیند و تایلاند دەژی،لەسە دار بەڕوەکان
دەخوێنێ وگەشت دەکات.
6.
قوڵتەی هیندستان ( Indian nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta castanae
) درێژی 13 سم ،ژێرسکی قاوەیی تۆخە (ڕەنگی بەڕوو کەستنایی) ژێرملی سپیە،پشتی خۆڵە
مێشی کەوەیە،لەباکورو ناوەراستی هیندستاندا دەژی.
7.
قوڵتەی بۆرما (Burmese nuthatch
) ناوی زانستی ( Sitta
neglecta
) ، دریژی لەشی 13 سم ،لە
میانمار،لاوس،کەمبۆدیا،باشوری ڤێتنام دەژی .ڕەنگی سەرپشتی خۆلەمێشی-کەوەی
کاڵە،ژێرسکی وسنگی زەردی مەیلەو قاوەی کاڵە،هێلێ ڕەشی چاوی هەیە،تەنها ژێر چەنەی
سپیە .
8.
قوڵتەی کلک سپی (White-tailed nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta himalayensis ) درێژی 12 سم ڕەنگی ،هێڵی ڕەشی چاوی هەیە،ژێرسکی و سنگی(سوری مەیلەو قاوەیی) یان
پرتەقاڵی دەنوێنێ، ژێرملی سپیە، ژێر کلک و سەرکلکی سپیە،لەشاخەکانی هیمالایا
(باکوری ڕۆژهەلاتی هیند ) وباشوری ڕۆژئاوای چین و ڕۆژهەلاتی ڤیتنام دەژی.
9.
قولتەی برۆ سپی (white-browed nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta victoriae ) درێژی 11.5 سم ، بومی
ووڵاتی بۆرمایە ،سەرپشتی خۆلەمێشیە ،ژێر سک و سینگی سپیە، ژێرکلک وپاشوی زەردی
کالە، خاڵی ڕەشی چاوی لە دواوە دەکشێ تا ملی، واتە بۆپێشەوە بۆ لای دەندوکی نەهاتوە سەروی چاویشی سپیە.
10.
قوڵتەی بچکۆلە (pygmy nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta pygmaea
) یان قەزەم، درێژی 10سم ،رەنگی پشتی خۆلەمێشی-کەوەیە، ژێرسکو سینگی سپیە، هەندێ خالێ سپی لەپشت ملیەتی، لەباکوری خۆرئاوای ئەمریکا وباشوری خۆرئاوای مەکسیک دەژی.
11.
قوڵتەی سەر قاوەیی (Brown-head nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta pusilla ) ،درێژی 10.5 سم ،تەوقی سەری قاوەییە، لەگەڵ
هێڵی چاوی ڕەشی باریک،ژێرمل و چەنە و سینگی سپیە ،باڵی خۆلەمێشی کەوەیە، خالێکی
سپی لەپشتی ملیەتی،(پشتەسەر) ،لەباشوری ڕۆژهەلاتی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا
دەژی.
12.
قوڵتەی کۆرسیکا (Corsicam nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta
whitehead
) درێژی 12سم ،بومی دورگەی کۆرسیکای دەریای ناوەراستە،نزیک ئیتالیا،پشتی خۆڵەمێشی
کەوەیە،ژێرسکو سنگی سپی کاڵ لەدواوە مەیلەو پرتەقاڵیە، نیرەی ئەم قولتەیە تەوقی سەری ڕەشە(كلاو) هەروەها هێڵی ڕەشی چاوی
هەیەو سەرو و ژێرەوەی هێڵەکە سپیە، بەلام مێنگە کلاوی خۆلەمێشیە .
13.
قوڵتەی جەزائیری ( Algerian nuthatch ) ناوی زانستی (Sitta ledanti
) درێژی 13.5 سم، بومی باکوری ڕۆژهەلاتی
جەزائیرە،پشتی خۆلەمێشی کەوەیە، ژێرەوەی سپی و مەیلەو پرتقاڵیە،(لەتکە نۆکی) نێڕە
کلاوێکی بچکۆلەی ڕەشی هەیە،هێڵی ڕەشی چاوی هەیە بەلام کاڵترە بەهۆی بونی خاڵی سپیەوە،
مێنگە کڵاوی خۆلەمێشی هەیە.
14.
قوڵتەی کروپەر (krupers nuthatch)
ناوی زانستی (Sitta
kruperi
) درێژی 11.5-12.5 سم ، سەرپشتی خۆلەمێشی
کەوەیە، ژێرسکی سپیە ،ژێرمل و چەنەی سوری مەیلەو قاوەیە، لە ڕوسیا،جۆرجیا،
دورگەکانی لیسڤۆی یۆنان وتورکیا دەژی.
15.
قوڵتەی چینی (Chinese nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta villosa
) ، درێژی 11.5 سم ،پشتی خۆڵەمێشی کەوەیە، ژێرسکی پەمەیی کاڵە، لەولاتانی چین و کۆریای باکور و کۆریای باشور دەژی.
16.
قوڵتەی یوونان ( yunnan nuthatch ) ناوی زانستی (sitta yunnanensis ) لەناوچەی
یوونان لەباشوری ڕۆژهەلاتی چین دەژی، درێژی 12 سم، پشتی خۆلەمێشی کەوەیە، ژێرسکو
سنگی سپیە،هێلی ڕەشی چاوی هەیە.
17.
قوڵتەی سنگ سور (Red-breasted nuthatch ) یان قوڵتەی کەنەدی ،ناوی زانستی (Sitta Canadensis ) ،درێژی 11 سم .سەرپشتی کەوەی خۆڵەمیشتە،ژێرەوەی
سورباوە،سەروکەلەی سپیە هێڵی ڕەشی چاوی هەیە، ژێر قوڕگی سپیە، دەنوکی خۆلە مێشیە، کلاوێکی ڕەشی هەیە،ئەملاو
ئەولاکەی سپیە، لە باکور و ڕۆژهەلاتی ئەمریکا ، هەروەها لەباشوری کەنەدا دەژی.
18.
قوڵتەی ڕوومەت سپی (White-cheeked nuthatch
) ناوی زانستی ( Sitta leucopsis
) ،درێژی 13 سم ، پشتی خۆڵەمێشی تۆخە، ژێرمل و سنگ و سکی سپیە، هێڵی ڕەشی دەوری
چاوی نیە، بۆیە ڕومەتی سپی دیارە،لە ڕۆژهەلاتی هیمالایا دەژی.
19.
قوڵتەی پرزێوالسکی (przevalski’s nuthatch ) ناوی زانستی (przewalskii Sitta
) درێژی 13 سم، ژێرمل و سینگ سپیە ،هێلی ڕەشی جاوی نیە،روومەتی سپیە،پاشوی و سکی زەرد-
قاوەی کاڵە، پشتی خۆلەمێشی تۆخە،لەباشوری ڕۆژهەلاتی تیبت و ڕۆژئاوای ولاتی چین دەژی.
20.
قوڵتەی سینگ سپی (white-breasted nuthatch ) ناوی زانستی (Sitta carolinensis
) درێژی 13-14 سم ،ڕوومەت و دەوری چاوی سپیە،هیڵی ڕەشی نیە، سنگ وژیرسکی سپیە،واتە
بەشی خوارەوەی هەموو سپیە، پشتی کەوەی خۆڵەمێشی کاڵە، لەباکوری ئەمریکا وباشوری
کەنداو مەکسیک دەژی،جەندین بن رەگەزی هەیە.
21.
قوڵتەی بەردەلانی ڕۆژئاوا (western-rock nuthatch ) ناوی زانستی (Sitta neumayer
)
درێژی 13 سم ،ژێرمل وسنگی سپیە،پاشوی وژێرکلکی
زەردی مەیلەوەپرتەقاڵییە(خەنەیی)،پشتی خۆلەمێشیە، سێ بن ڕەگەزی هەیە، لە باڵکان وو یۆنان و تورکیا و ئیران دەژی،
هێلانەی لە بن تاشەبەردی گەورە و ناو ئەشکەوت ،دیوارەکاندا دەکات.
22.
قوڵتەی بەردەڵانی ڕۆژهەلات (Estern-rock nuthatch ) ناوی زانستی ( Sitta tephronota ) یان قوڵتەی کوردستان، درێژی 16-18 سم ،سەرپشتی
خۆلەمێشیە،هێڵی ڕەشی چاوی هەیە، ژێرمل و سنگ و سکی سپیە، پاشوی ژێرکلکی خەنەییە،
ئەم جۆرە قوڵتەیە بومی کوردستان و
شاخەکانی زاگرۆسە، دەتوانین بەناوی قوڵتەی
کوردستانەوە ناوزەدی بکەین، ئاوازو دەنگێ
زولالی هەیە ،جەند جۆرێک دەی گۆڕیت ،دەتوانم بڵێم
بەبەراورد لەگەڵ ئاوزی خوێندنی قوڵتەکان دەنگی قوڵتەی کوردستان لەهەموو
ئەوانی تر دەنگی زوڵال و بەرزتر و جۆراو جۆرە ،5-10 هێلکە دەکات،لەبەهاراندا زاوزێ
دەکەن ، هەتا گەورە دەبن و پێ دەگەن هەموو پێکەوە دەژین،دایکو باوک لەگەڵ
بەچکەکانی ( خۆم ئەمەم چاودێڕی کردووە)، دواتر هەر نێرو مێنگەیەک بەجیا دەچن هێلانە بۆخۆیان دروست دەکەن، هێلانە لە
ئەشکەوت و تاشەبەردەکانەوە لەشوینی بەرز کە باران نەیگرێتەوە دەکەن، لە دیواریشدا
هێلانە دەکەن، ئەم چەشنە قوڵتە لە ڕۆژئاوای ئیران واتە کوردستان و گەلێک ولاتی
تردا هەیە لەکەرتی ئاسیا،وەک
ئەفگانستان،کازاخستان،تاجیکستان، هیند...هتد.
23.
قوڵتەی قەدیفەیی (velvet-fronted nuthatch ) ناوی زانستی (Sitta frontalis ) درێژی 12.5 سم ،ڕەنگی پشتی مۆرو شینی تۆخە ئەڵێێ قەیفەی مۆرە،
ڕوومەتی مۆری کاڵە وەک گوڵی لاڤیندەر، هێڵی ڕەشی چاوی نیە، ژێر قوڕگی سپیە، سنگ و سکی ڕەنگی بێجیە،
دەنوکی سورە، پێشەوەی سەری پەڵەیەکی ڕەشی لەسەرە، لە هیند،سریلانکا،
ئیندۆنیزیا،باشوری ڕۆژهەلاتی ئاسیا بەگشتی دەژی.
24.
قوڵتەی دەنوک زەرد ( Yellow-billed nuthatch ) ناوی زانستی (Sitta solangiea ) درێژی 12.5-13.5 سم،ژێرەوە سپیە ،سەرپشتی
شینە،دەنوکی زەردە،لە ڤیتنام و دورگەی هیانان ی چین دەژی.
25.
قوڵتەی دەنوک گۆگردی ( sulpher-billed nuthatch ) واتە رەنگی دەنوکی
زەردێکی مەیلەو سەوزە وەک ڕەنگی گۆگرد،
ناوی زانستی (
Sitta oenochlamys
) درێژی 12.5 سم ، پشتی شینی مەیلەو مۆرە، ژێرەوە ی ئاڵە (پەمەیی) بومی ولاتی
فلیپینە.
26.
قوڵتەی شین ( Blue nuthatch ) ناوی زانستی ( sitta azurea
)،درێژی 13.5 سم ،پشتی کەوەی خۆلەمیشیە کە
سەیری دەکەی شین دەنوێنی،ژێرسکی سپیە،
پاشوی ژێرکلکی کەوەیە (شین ) هێڵی ڕەشی چاوی نیە ،بەڵکو سەری ڕەشە و چاوی کەوتۆتە
ناو ڕەشیەکەوە، لە مالیزیا و سۆمەترە و جاڤا دەژی، سێ بن ڕەگەزی هەیە.
27.
قوڵتەی گەورە ( Gaint nuthatch
) ناوی زانستی (Sitta
Magna ) قەبارەی لەشی لەهەموجۆرەکانی قوڵتە
گەورەترە دریژی 19.5 سم دەبێت، پشتی کەوەی
خۆلەمێشیە، ژێرمل و سنگ وسکی سپیە ،پاشوی قاوەیی کاڵە، هێڵی ڕەشی چاوی هەیە، لەچین
و بۆرما و تایلەند دەژی.
28.
قوڵتەی جوان (nuthatch Beautiful
) ناوی زانستی ( Sitta
Formosa
)
،درێژی 16.5 سم پشتی ڕەشە،خەتی سپی
تێدایە،هەروەها هەندێ جار شینێکی تۆخ (نیلی
) دەنوێنێ،لەگەڵ خەتی شینی کاڵ، ژێرسکی وسنگی و پاشوی پرتەقاڵیە، ژێرملی کاڵترە
،ڕومەتی کاڵە ،هێڵی ڕەشی نیە، لە باکوری
ڕۆژهەلاتی هیند، بۆرما، باشوری چین، لەباکورو ڕۆژهەلاتی ئاسیا دەژی.
د.ناجح گوڵپی
پزیشکی ڤێترنەری ڕاوێژکاری
هەورامان 21/8/2016