خواردنی نۆک گرنگە بۆ ئافرەتان

.
خواردنی نۆک گرنگە بۆ ئافرەتان
لەبەرئەوەی نۆک مادەیەکێ تێدایە  دەبێتە هۆ ی زیادکردنی بەرگری لەش دژ بە دروست بونی شێرپەنجەی مەمک، هەروەها  هاوسەنگی هۆرمۆنی ئیسترۆجین رادەگرێت لەلەشدا بەتایبەت لەدوای نەمانی سوڕی مانگانە .
بۆیە پزیشکان رێنمایی ئافرەتان دەکەن کە لانی کەم لەهەفتەیەکدا دوجار نۆک بخۆن،،  نۆک دەوڵەمەندە بەمادەی فۆلیک ئەسید ، کە بەشدار دەبێت لەدروست کردنی ترشە ناوکی خانە، بەو شێوە رێگری دەکات لە پەیدابونی خانەی شێرپەنجە، هەروەها رێگری دەکات لە بلاو بونەوەی خانە  شێرپەنجەیەکان لە لەشدا.
سەرباری ئەوەش نۆک دەولەمەندە بە کانزاکانی ( کالسیۆم، مەگنسیۆم ،پۆتسایۆم، سلینیۆم، مس، زنک،ئاسن) هەروەها ڤیتامین ئەی A .
نۆکی وشک پێوستە پێش ئەوەی لێ بنرێت  شەوێک پێشتر بکرێتە ئاوەوە تا کو نەرم بێتەوە  و هەندێ مادەی ژەهراوی تێدایە دەر بچێت، کە ناڕەحەت هەرس دەبن ، وە ئاوەکەی بڕێژرێت ئینجا لێ بنرێت، تاکو مادە ژەهراویەکانیش لەگەڵ ئاوەکەدا فرێ بدرێن.
هەروەها  نۆک دەبێتە هۆ زیاد بونی هۆرمۆنی دڵ خۆشی( چەند هۆرمؤنێکن ) لە ئافرەتاندا،وە دورکەوتنەوە لە خەمۆکی، سوڕی خۆێن رێکو پێک دەکات و کۆلستروڵ کەم دەکاتەوە ،ماسوڵکەی دڵ دەپارێزێت، ماندوبونی مێشک کەم دەکاتەوە، بێرکردنەە بەهێز دەکات.
Najih gulpy

د.ناجح گوڵپی 27/8/2016

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ