لیژنەی زانستی کنێستی ئیسرائیل دان بە جینۆسایدی
ئەرمەندا ئەنێت
لیژنەی زانستی و ڕۆشنبیری و وەرزش لە کنێستی
ئیسرائیل ڕۆژی 1/8/2016 رای گەیاند ،کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان لەساڵی 1915 لەلایەن
دەولەتی عوسمانیەوە جینۆسایدە، وە داوا لە
حکومەت دەکات هەمان هەنگاو بگرێتە بەر.
ڕۆژنامەی تایمسی ئیسرائیلی بڵاوی کردوە
دەڵێ : سەرۆکی لیژنەی زانست "یاقوب مارغی" لەکاتی کۆبونەوەی
لیژەکەی دا ووتی وەک ئەرکێکی ئەخلاقی
پێوستە دان بە کوشتاری ئەرمەنیەکاندا بنێین.
هەروەها
وتی جێگەی داخە تائیستا دەولەتی ئیسرائیل دانی بەهیچ کۆمەلکوژیەکدا نەناوە،
هەر لە کۆبونەوکەدا هانی سەرۆکی کنیستی دا
"یولی ادنشتین" کە پشتگیری بە
جینۆساید ناساندنی ئەرمەنیەکان بکات.
هەرچەند
لەمانگی پێشودا سەرۆکی کنیست " ادلشتین" هانی حزبی لیکودی دا کە کوشتاری ئەرمەن
بەجینۆساید بناسێنن ، سەرباری کارلێک و ناڕەزایی و ئاڵۆزیەکان لەگەڵ دەولەتی
تورکیا.
ڕاگەیاندنەکانی ئەرمەن بڵاویان کردەوە لە
زاری نوێنەری لیژنەی نیشتمانی
ئەرمەنی لە قودس "جورجیت ئاڤاکیان
"
کاتی ئەوەیە کنیستی ئیسرئیل بێتە ڕیزی ئەو 31 دەولەتەی کە جینۆسایدی
ئەرمەنیان ناسندوە، کنیست و دەولەتی ئیسرائیل
دان بنێت بە جینۆساید کردنی ئەرمەنیەکاندا .
د.ناجح گوڵپی 2/8/2016