ئەنجومەنی ئاسایش لێکۆڵێنەووە دەکات لە بەکار
هێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا
وا
بڕیارە ڕۆژی 30/8/2016 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبونەویەکی داخراو
ئەنجام بدات سەبارەت بە بەکار هێنانی چەکی
کیمیایی لە سوریا.
ئاژانسی
تاس ی ڕوسی بلاوی کردوە ، لەکۆبونەوەکەدا، گفتوگۆی لەسەر ئەو راپۆرتە
دەکرێ کە تێمێکی 15 کەسی لەماوەی دوو ساڵدا ئامادەی کردوە لە ناو سوریا ، تیمەکە
لە نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پێک دێت.
ئەمریکا
فەرنسا و بەریتانیا ڕایان وابو کە ئیجرائات بکرێ بەرامبەر بەوانەی چەکی
کیمیایان بەکار هێناوە، ڕوسیا گومانی هەیە لە ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتەکان و
ڕێکخراوای قەدەغە کردنی چەکی کیمیایی کە
بۆماوەی سالێکە تیمەکەیان کە لە 15 ئەندام
پێک دێت خەریکی لێکۆڵێنەوەی مەیدانین، تێمەکە لێکۆڵێنەوەیان لە 9 حالەتی بەکار هێنانی جەکی کیمیایی
کردۆتەوە ، پشت راس کراوەتەوە سوریا
دوو جار بەکاری هێناوەو چەکدارانی
داعش یەکجار ،سوریا گازی کلۆری بەکار هێناوە ،داعش گازی خەردەل و کبریت،نوینەری
روسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەلێ بەڵگەی تەواو لەبەردەستا نیە بۆ تۆمەتبارکردنی
سوریا .
تیمە هاوبەشەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان و
ڕیکخراوی قەدەغەکردنی جەکی کیمیایی .تۆژینەوەیان کردوە لە بەکار هێنانی چەکی
کیمیایی لە ساڵی 2014 و 2015 دا، وە لە
24/8/2016 دا ڕاپۆرتەکەیان تەسلیم بە نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە ، لەراپۆرتەکەدا باس
لە بەکار هێنانی چەکی کیمیای دەکات لە ڕیفی ئەدلب لەلایەن ڕژێمی سوریاوە لە
نیسانی 2014 و ئازاری 2015 ، بەڵام
داعش لە ڕیفی حەلەب لە 21/8/2015 چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.
سوریا لەئەیلولی 2013 دا رازی بوە بە تەسلیم
کردنو لەناو بردنی چەکە کیمیایەکانی ،پاش دەرچونی بڕیار لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی
نێودەولەتیەوە ،لەم نێوەندەدا ئەمریکا وڕوسیا ڕۆڵی بەرچاویان هەبوە، دواتر لە
27/11/2013 دا بە ڕیاری ژمارە 2118 ی ئەنجومەنی ئسایش بڕيار درا بە داماڵێنی چەکی کیمیایی لەسوریا...
لە پەیمان نامەکدا (بڕیارەکەدا )هاتوە دەلێ ، گواستنەوە،هەڵگرتن و دروست کردن و
بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن هەر
لایەنێک لەسوریادا ئەوا بەپێی پەیماننامەکە ڕوبەروی سزای نەتەوەیەکگرتوەکان
دەبێتەوە و ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانێ
بڕیار دەربکات بۆ هێرشی سەربازی و سەپاندنی ئابڵؤقە بەسەر ئەو ولاتەدا،
هەروەها ئەنجومەنی ئاسایش رێگە پێدراو
دەبێت لە سەپاندنی هەندێ ئابڵؤقەی تردا وەک ، قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بلۆک کردنی
حسابی بانکی ئەو کەس و لایەنانەی کە هاوکار بون لە و تاوانەدا.
شایانی گوتنە داعش لە چەندین شووین لە هەرێمی
کوردستان و لەبەرەکانی جەنگ چەکی کیمیایی
لەجۆری کلۆرو خەردەل لەبەرەکانی جەنگ دژی پێشمەرگە بەکار هێناوە، لە شارەدێ
ی تازە خورماتوو خەڵکی سڤیلی بۆردومانکردو ،شەهیدو برینداری لێکەوەتەوە، هەروەها
ئەم کردەوانە لەلایەن ڕیکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایەوە پشتراست کرانەوە ،
کەداعش چەکی کیمیایی دژی پێشمەرگە بەکار هێناوە.
د.ناجح گولپی 31/8/2016