تیرۆری قەلەمە ئازاو بوێڕەکان بەردەوامە

.

گردبونەوەی ئەمڕۆی هەڵەبجەی شەهیدان بۆ شەرمەزار کردنی تیرۆری ودات حسێن دهۆکی...و هەموو ڕۆژنامە نوسانی تیرۆر کراو لەکوردستان..
***************
تیرۆری قەلەمە ئازاو بوێڕەکان بەردەوامە
ئێمەی و چالاکوانان و ڕیکخراوەکانی هەلەبجە بەتوندی تیرۆری ڕۆژنامەنوس ودات حسێن عەلی لەشاری دهۆکی دەلال سەرکۆنەو ڕیسوا دەکەین، زۆر بەداخەوەین لەسایەی دەسەلاتی کوردیدا بە پیچەوانەی ئەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن لەدیموکراتی و مافی مرۆڤ، ڕۆژانە شاهیدی پێشێلی زەقی مافەکانی مرۆڤین لە پانتایی هەرێمی کوردستاندا.
لەدرێژەی پانۆرامای تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسو قەلەم بوێڕەکاندا جارێکی تر لە دهۆکی دەلال بەبەچاوی هەموو خەڵکەوە ودات حسێن دەرفێنن بە دەمامکی داپۆشراوەوە پاش دو کاتژمێر لە لێدان گیانی دەسپێری،، ئەمە ئەوپڕی بێڕیزیە بە بەهاکانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی ،سوکایەتی و تۆقاندنی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستانە.
سەرباری ئەو هەموو قەیران و نائومێدیەی کە حکومەتی کوردی بۆی دەستە بەر کردوین، مافایاکانی حزب ئۆقرەیان لێ براوە و چاویان بەرایی دەنگی بوێرو ئازاد نادات، ملهورانە هیرش دەکەن سەری، برسی کردن و کوشتن بۆتە سیمای دەسەلات .
ئیمە دەبێت لەسەر ئەم بەناهەق خوێنڕشتنەی ڕۆلەکانمان بەبیانوی جۆرواجۆر ،ڕابچڵەکێینو هەڵوەستەیەک بکەین ،سنورێکی بۆ دابنێن، جارێکی ترو بارێکی تر چاوەڕیی لیژنەو لێکۆڵینەوە بگرە و بەردە ی پۆلیس نەکەین، چونکە ئەوەی یاسا بێت لەم وڵاتەدا ئاسەواری نەماوە بەدست مافیاو کۆمپانیای حزبیەوە، ئەوەی رویداوە بەپێ یاساو پیوەرە ئەخلاقیەکان دەسەلاتی سیاسی و ئیداری شاری دهۆک لێ بەرپرسە .
دەبێت ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانیان و کەسوکاری تیرۆرکراوان خۆیان چارەی دەردی خۆیان بکەنو هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە لەڕێگای ڕیکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنور، چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) و کۆڕو کۆمەلێ نیودەولەتی ماەفەکانی مرۆڤ لە کوشتنەکانی ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی کوردستان ئاگاداریان بکەینەوە ،تاکو سنورێک بۆ ئەم وەحشی گەریە دابنرێت.
لەکوردستانی ئازادا و لەدوای راپەڕێنەوە گەلی کورد شاهیدی تێرۆری بەناهەقی دەیان دەنگی ئازادی لە سیاسی ڕۆژنامەنوس ، نوسەر،ئازادی خواز...هتد) کەبەفیتی حزبەکانی دەسەلات تیرۆر کراوان ، بەداخەوە نەدەبوو ئاوا بوایە، چونکە تیرۆرو ڕەشە کوژی نەیارانی بیرو بۆچون ماڵوێرانی و نەگبەتی و داڕوخان دەهێنێ بەشووێنی خۆیدا، ڕۆژێک دەبێت دەنگی دلێری ئازادی خوازان سەر بکەوێ.
لەکۆتایدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ ماڵباتی ودات حسێن دەنێرین
نەفرەت و شەرمەزاری بۆ تیرۆرستان و ترسنۆکان
هەڵەبجەی شەهیدان 15/8/2016
وینەکان بۆیان ناردومەوتە سوپاسی کاک هێمن دەکەم

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ