میسر: بڕیار لەسەر بە جینۆساید ناساندنی
کوشتاری ئەرمەن ئەدات
ڕۆژی سێشەممە
26/7/2016 داواکارyیەک لەلایەن پەرلەمانتاری سەربەخۆ مستەفا بەکری ئاراستەی پەرلەمان و حکومەتی میسر
کراوە، داوا دەکات کوشتاری یەک ملیۆن و نیو
ئەرمەنی کە بەدەستی تورکەکانی نێو دەولەتی
عوسمانی لەسەرو بەندی جەنگی یەکەمی جیهانی لەنێوان سالەکانی 1915- 1922 کۆمەڵکوژ
کراوان بەجینۆساید بناسێنێ، ئەم هەوالە لە ڕۆژنامەی ئەهرامی ئۆنلاین ی میسری بلاو
بۆتەوە.
ئەم پەرلەمانتارە لەگە واژۆی 336
پەرلەمانتاری تر پرۆژە یەکیان پێشکەش کردوە و دوایان کردوە کە پەرلەمانی میسر ئەم
پرۆژە یاسایە پەسەند بکات و بڕیار بدات لەسەر بەجینۆساید ناساندنی کوشتنی ملیۆن و
نیوێک ئەرمەنی.
لەم بارەوە پەرلەمانی میسری دانیشتنێکی
تایبەت لەسەر ئەو داواکاریە ئەنجام ئەدات.
پەرلەمنتاری ناوبراو ووتی پێوستە لەسەر هەموو پەرلەمانەکانی جیهان ئەم
کۆمەڵکوژیە بە جینۆساید بناسێنێ، هەروەک چۆن پەرلەمانی ئەڵمانیا لە مانگی پێشودا
کوشتاری ئەرمەنی بەجینۆساید ناساند، دەبێت ئێمەش
و ولاتانی تر ئەم ڕێچکەیە بگرینە بەر، هەر لەسەر روانگەیە بوو ئەم پرۆژە
پێشنیازی پەرلەمان کراوە.
تائیستا تورکیا نکۆڵێ لەکۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان و ئاسوریەکان و کلدانی
ویۆنانیەکانی ژێر دەستەلاتی دەولەتی عوسمانی دەکات، سەبارەت بە بڕیارەکەی
پەرلەمانی ئەڵمانیاش تورکیا دەلێ " پوچەڵ و بێ بایەخە " لەلامان.
مستەفا بەکری لەکۆتایی پرۆژەکەیدا رای
گەیاندوە لەکاتیکدا عوسمانیەکان کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە ، ئێستا ئەردۆگانیش
بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی دژ بە نەیارە سیاسیەکانی و دژ بەگەلی کورد.
هاوکات لەگەڵ ئەم پرۆژە پێشنیازەدا
،پەرلەمانتار " عماد محروس " داوای کرد لەحکومەتی میسر کە مافی پەنابەری
سیاسی بدات بە هەر بەرهەڵستکارێکی دەولەتی ئەردۆگان بەتایبەت فەتحوڵا گولەن.
عماد مەحروس ئەردۆگانی تۆمەتبار کرد بە هەل وەرگرتن لە کودەتاکە و دەسگیرکردنی
هەزران کەس لە نەیارانی سیاسی ، ئاراستە کردنی تورکیا بەرەو دیکتاتۆریەتی "ئیخوان مسلمین
".
پەرلەمانتار "تەلعەت خەلیل "کە
پشتیوانی لە پرۆژەکە دەکات ، بۆ ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند پێوستە لەسەر هەموو
پەرلەمان و حکومەتەکانی جیهان ئەم کوشتارە بە جینۆساید بناسێنێ ، وەپێوستە تاوانباران دان بنێن بەتاوانەکانیاندا و داوای
لێبوردن بکەن لەگەلی ئەرمەن، هەروەها
ئاماژەی کرد کە ئەردۆغانی خۆ سەپێن ئامادە نیە ئەوکارە بکات چونکە خۆی بە
سوڵتانی عوسمانی نوێ ئەزانێ، هاوکات ئاماژەی بە پەیوەندی توندو تۆڵی ولاتی
میسری کرد لەگەڵ گەلی ئەرمەن و تورک دا.
تەلعەت خەلیل ئاماژەی کرد کە ولاتی میسر هەردەم پەناگەیەکی
هێمن بوە بۆ ڕزگاربوە ئەرمەنیەکانی دوای
کوشتاری 1915 ،دواشی کرد پەرلەمان دەسو
بردو خێرا بکات لە بڕیاری ناساندنی
جینۆسایدی ئەرمەندا.
لەکۆتایدا پەرلەمانتار تەلعەت خەلیل ئاماژی
کرد کە ئەم هەنگاوەی پەرلەمانی میسر
نابێ وەک
دوژمنکاری دژ بە تورکیا ئەژمار بکرێت، بەڵکو بەهەنگاوێکی مرۆڤانە دابنرێ.
پەیوەندیەکانی میسر و تورکیا لە ساڵی 2013 تێک چوە دوای لادانی سەرۆکی ئیسلامی میسر محمد مرسی ،هەردوکیان ئەردۆگان و محمد مرسی لەبەرەی
ئیخوان مسللمینن ، ئەردۆگان لەچەندین بۆنەدا رای گەیندوە لابردنی محمد مرسی کودەتا بووە.
د.ناجح گوڵپی 27/7/2016
هەلەبجە