شیری سیسارگ دەبێتە خواردنێکی نایاب لە پاشەڕۆژدا
تێمێک زاناو لێکۆڵەروەی جیهانی ئاشکرایان کرد کە ڕیخۆڵەی ناوەراستی سیسارگ چەشنێک پرۆتینی
تێدایە پێی دەوترێ "پرۆتینی کریستاڵ "
زاناکان باوەڕیان وایە ئەم پرۆتیەن
دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنی خۆراک لە پاشەڕۆژدا، چونکە لە باری چۆنیەتی
خۆراکیەوە چوار ئەوەندەی شیری مانگا
بەهیزترە ، ئەم زانیاریە لە پێگەی سینس
ئەلیرتی زانستیەوە بلاو کراوەتەوە.
لێکۆڵینەوەکە ئاشکرای کردوە کە زۆربەی سیسارگەکان ئەم
پرۆتیەن بەرهەم ناهێنن، تەنیا جۆرێکی
تایبەتە کە پێ دەوترێ سیسارگی "دیپلۆ پتیرا Diploptera " کەئەم جۆرە شیرە دروست دەکات و کەڵکی زۆرە بۆ
خۆراک و تەندروستی مناڵ.
توێژەرەکان لەپەیمانگای
بایلۆجی وپزیشی نوێکاری لە هیندستان
ڕایان گەیاند کە بڕی ئەو وزەیە لە
شیری سیسارگدا هەیە سێ قاتی شیری مانگایە.
هەروەها سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەکە "سوپرامانیان راماسوامی "ڕایگەیاند شیری سیسارگ پڕۆتین و چەوری و کاربۆهیدرات و هەموو ترشە
ئەمینیە بنەڕيتیەکانی تێدایە، لەگەڵ بڕی جێگیر لە
وزەو کالۆری، بەواتای لەروی نرخی
خۆراکیەوە ،بە خۆراکێکی کامل دائەنرێ.
لە کوردەواری دا ئەوسا دەیانووت سیسارگ بخۆن
با دەنگتان خۆش بێت بۆ گۆرانی وتن، دیارە ئەم
وتەی پێشینان تاقی کراوەتەوە و ئەو سیسرگانەی کە لەلاین خەڵکەوە خوراون،لەم
پرۆتینەیان تێدا بوە و کاریگەری ئەرێنێ لەسەر قوڕگ و ژێ دەنگیەکان داناوە و هەرکەس
خواردویەتی دەنگی خۆش بوە....
سەرچاوە: سکای نیوزی عەرەبی
د.ناجح گوڵپی 26/7/2016