ئاگاداری خۆ شتن بن !

.
ئاگاداری خۆ شتن بن !
هەفتانە چەند جار خۆت بشۆی بۆ تەندروستی باشە؟
زۆرێک لەخەڵک باوەڕی وایە کە ڕۆژانە خۆ شوشتن بۆ تەندروستی باشە، دەبێتە هۆی لابردنی چڵک و میکرۆبی سەر پێست، بەڵام بەو جۆرەش نیە!.
ئاشکرایە لامان ئەو کەسانەی  کاری زۆر دەکەن و ئارەق دەکەنەوە یان ئەوانەی لەشوێنی گەرمو شێدار دان ڕۆژانە خۆیان دەشۆن تا کو بۆنی ناخۆشی ئارەق نەدەن و پاکو تەمیز بن.
شارەزایان و پزیشکانی پسپۆڕی بواری پێست و تەندروستی دەلین خۆشۆردنی زۆر یان ڕۆژانە  هۆکارێکە بۆ وشک بوونەوەی پێست و کرانەوەی کونیلەکانی پێست ،بەو هۆیەوە جۆرەها  بەکتریا  دەتوانێ بەئاسانی بچێتە ژورەوە لەو کونانەوە، ئەمەش وا دەکات کە بەرگری لەش کەم بێتەوە و نەخۆشی زیاتر ببێ، چونکە ئەو چەوریە  سروشتیەی کە پێست دەری ئەدات نامێنی بەهۆی خۆ شۆردنەکەوە، چەوری دەردراوی پێست سودی تایبەتی هەیە بۆ راگرتنی سروشتی پێست و پارستنی .
بۆیە شارەزایان ڕێنمایی دەکەن کە هەفتانە  یەکجار بۆ دوجار مرۆڤ خۆی بشوات بە سابون، بەلام دەکرێ ڕۆژانە خۆمان بشۆین  بە بێ بەکار هێنانی سابون یان پاکژ کەرەوە،واتە خۆمان فێنک  بکەینەوە، وەک مەلەکردنی ئەوسا، هەروەها دەتوانین ئەوشوێنانەی کە بۆنی ناخۆشیان هەیە  بەجیا بیان شۆین بەسابون.
د.ناجح گوڵپی 15/9/2016



veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ