هەڵەبجە :گرد بونەوەی نارەزایی خەڵک

.
 هەڵەبجە :گرد بونەوەی نارەزایی خەڵک
ئەمرؤ سێ شەممە  27/9/2016  لەهەڵەبجەی شەهیدان گردبونەویەکی ناڕەزایی ساز کرا ،گردبونەوەکە  لە کاتژمێری 8ی بەیانی تاکو 10 ی خایاند.

سەرەتا مامۆستایان لە گۆڕەپانی مامۆستای نەناسراو کات ژمێری هەشتی بەیانی  زەنگی بایکۆتکردنی دەوامی خوێننگاکانیان لێدا و پاشان یاداشتێکیان راگەیاند  ،کە داوی نەهێشتنی پاشەکەوتی مووچە و پێدانەوەی مووچەکانی پارساڵ و دوانەکەوتنی یان کرد، پاشان بە ڕێپێوانی هێمنانە بەرەو  ناوەراستی بازاڕی هەلەبجە بەڕێ کەوتن، لەوێ لەگەڵ چەتری ناڕەزایی خەڵک درێژەیان بەگردبونەوکەدا، خەڵكیش پەیامێکی هەبوو بۆ رای گشتی ،کە خۆی لە چوار داواکاریدا  دەرخستبوو ، ئەمەس دەقی پەیامی چەتری ناڕەزایی خەڵکە:
خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجەی شەهیدان
وەک ئاشکرایە ماوەی دووساڵ زیاترە قەیرانێکی دەستکردی هەمە چەشن بەرۆکی خەڵکی  کوردستانی گرتووە ، لە دەرئەنجامی بێ دەربەستی لایەنە سایسیەکانی دەسەلات وخستنە پێشی پەرژەوەندی تەسکی حزبایەتیەوە ، ڕۆژ بەڕۆژ ئەم قەیرانانە قەبارەیان گەورەتر دەبێت و لەتوانای خەڵكی کوردستاندا نەما بەرگەیان بگرێت ،هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەری بە بن بەست گەیشتوە ،بۆیە جارو بار هەندێ قسەو بڕیار بلاو دەکەنەوە ئەویش تەنیا بۆ مەبەستی کپ کردنی دەنگی  خەڵکە . لەوانە کەم کردنەوەی دەوام و پشتیوانی زارەکی حزبو لایەنەکان،بۆیە  دەڵێن:
کەم کردنەوەی دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەران  قەیرانەکە چارەسەر ناکات بەڵکو سیستەمی پەروەردە و کارگێڕی لە بناغەوە هەڵئەتەکێنێت و دیاردەی گەندەڵی زیاتر گەشە دەکات.
خەڵک پشتیوانی زارەکی  حزب و دەزگاکانی ناوێت بەڵکو  کرداری دەوێت، با حزبەکان لەخۆیانەوە دەست پێ بکەن، نەبنە بەربەست لەبەردەم داواکاری یەکانی خەڵكدا.
ئێمە  بۆ جاری چەندەمین دێینەوە شەقام وئاشتیانەو هێـمنانە تکا دەکەین لە حکومەتی بنکە فراوان و دەڵێین، وەرنەوە هۆش خۆتان ،لەمە زیاتر گەل توشی نەهامەتی و برسێتی مەکەن،چونکە باوەڕ بە پاساوەکانتان ناکەین.
دڵنیاتان دەکەین گەل هەرگیز لە داوا ڕەواکانی پاشگەز نابێتەوە و بەردەوام دبێت بە هەموو شێوازێکی مەدەنیانە، لێرەوە  داوا لەهەمووچین وتوێژەکانی پارێزگاکەمان دەکەین هاوکات پێکەوە لەگەڵ شارو شارۆچکەکانی تری کوردستان یەک ڕیزو یەک دەنگ  بێنە سەر جادەو داواکاریەکانیان ئاشکرا بکەن کە خۆی لەمانەدا دەبێنێتەوە:
1.      کۆتایی هێنان بەسیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران
2.      ئاشکرا کردنی سەرجەم سەرچاوە دارایەکان و چۆنیەتی خەرج کردنیان
3.      هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو باجە دارایانەی کە لە 2015 وە  خراونەتە سەر هاوڵاتیان
4.      هەڵوەشاندنەوە  بڕیاری لێ سەندنی  سەد هەزار دینار لە  خوێندکاران
5.      گەراندنەوە شکۆ بۆ دادگا و سەروەری یاسا



                                                                        چەتری نارەزایی خەڵک
                                                                        پارێزگای هەڵەبجە   27/9/2016

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ