ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی: سودان چەکی
کیمیایی بەکار هێناوە لە دارفۆر
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ( amnesty international ) ئەمڕۆ پێنج شەممە
29/9/2016 ئاشکرای کرد لە سەرەتای کانونی دووەمی ساڵی 2016 وە دەولەتی سودان 30 جار چەکی کیمیایی بەکار
هێناوە لە شاخی مەڕە
لەدارفۆر، تیمی شارەزایانی بواری چەکی کیمیایی کە لەوێ کاردەکەن دەڵێن گازی بەکار هاتوو دەبێتە هۆ دروست کردنی و
بلۆق و سوتانەوە و بریندار بوونی پێست.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرایان کرد
تاکو ئیستا زیاتر لە 250 کەسی مەدەنی گیانیان لەەست داوە بەهۆکاری بەرکەوتنیان بەچەکی
کیمیایی.
ڕێکخراوی ناوبراو ئاشکرای کرد کە نوێترین هێرشی
کیمیایی لە 9/9/2016 دا بوە، لێکۆڵینەوەکان پشت بەستوون بە وێنەی مانگە
دەسکردەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ زیاتر لە 200 کەس و شیکردنەوەی وێنەی بەرکەوتوان لەلایەن شارەزایانی چەکی
کیمیاییەوە.
بەڕێوەبەری تۆژینەوەی قەیرانەکان لە ڕیکخراوی
لێبوردنی نێودەوڵەتی "تیرانا حسن "
ووتی بەکار هێنانی چەکی کیمیایی " تاوانی جەنگە" ئەو بەڵگانە ش
کۆمان کردۆتەوە هەمووی باوەڕ پێکراوان، بەلام ڕژێمی سودان بێ ترس لە سزادانی
نێودەولەتی بەردەوامە لە بۆردومان بە چەکی کیمیایی دژ بە خەڵکی سڤیلی دار فۆر.
د.ناجح گوڵپی 29/9/2016