عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا

.
عێراق داوایەک پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات دژ بە تورکیا
 وتەبێژی وەزارەتی دەروەی عێراق ڕای گەیاند ڕۆژی پێنجشەممە 6/10/206  داوایەکیان پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کردوە دژ بە دەسدرێژ و دەس تێوەردانەکانی دەولەتی تورکیا سەبارەت بە پێشێلی سەروەری خاکی عێراق.
ئەحمەد جەمال وتەبێژی وەزارەتی دەروە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا  ووتی : وەزارەتی دەروەی عیراق داواکاریەکی خستۆتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش بەمەبستی بەستنی کۆبونەویەکی بەپەلە  سەبارەت بە  دەست تێوەردانەکانی تورکیا  لە عیراق.
ئاماژەی کرد کە نوێنەری عیراق لەنەتەوە یەکگرتوەکان بالوێز محمەد الحکیم  داواکاریەکەی پیشکەش بە  سەرۆکی نوێ ئەنجومەنی ئاسایش  (ڤیتۆلی تشورکین)  کردوە، بەمەبەستی گفتوگۆ  لەسەر دەستدرێژی و سنوربەزاندن و دەست تێوەردانەکانی دەولەتی تورکیا لەعیراق، وە بڕیاری ئەم دوایەی پەرلەمانی تورکیا کە درێژ کراوەتەووە  بە مەبەستی سنوربەزاندنەکانی لە ناو خاکی عیراقدا.
هەروەها گوتی داواکراوە لە ئەنجومەنی ئاسایش کە بەرپرسیارەتی سەرشانی خۆی جێ بەجێ بکات بڕیار بدات و  سنورێک دابنێن و چیتر دەوڵەتی تورک سەروەری دەولەتی عیراق پیشێل نەکات و ڕێز لە  پرنسیپەکانی دراوسێتی بگرێت، گوتاری وروژێنەر بلاو نەکەنەوە، هاوکات داواکراوە کە دەوڵ``ەتان هاوکاری عیراق بکەن لە جەنگیان دژ بە تیرۆرستانی داعش بەتایبەت ئیستا نزیکە لە جەنگی ئازادکردنەوەی موسڵ.
  د.ناجح گوڵپی  6/10/2016



veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ