ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لێکۆڵێنەوەی تایبەت دەکات لەسەر تاوانەکان لەشاری حەلەب

.

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکان ئەمڕۆ هەینی  21/10/2016 ڕەزامەند بوو لەسەر کردنەوەی لێکۆڵێنەوەیەکی تایبەت و سەربەخۆ لەسەر ڕوداوەکانی تاوانکاری لەشاری حەلەبی سوریا.
کۆمسیۆن (ئەنجەمەنی) مافەکانی مرۆڤ رای گەیاند  بۆمبارانی  شارەکان تاوانی جەنگە.
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ کەپێکهاتوە لە 47 ولاتی ئەندام  بارەگاکەی لە جنێڤی پایتەختی سویسرایە  ئەم بڕیارەی  پشتڕاستی کردۆتەوە ، پڕۆژە بڕیارەکە لەلایەن بەریتانیاوە پێشنیار کراوە بەهاوکاری دەولەتانی ڕۆژئاوا و عەرەب، بڕیارەکە لەلایەن 24 دەوڵەتەوە ئەرێ کراوە ،7 ولات ڕەتیان کردۆتەوە، وە 16 ولاتیش دەنگیان نەداوە، ڕوسیاو  چین لەو  ولاتانە بون کە بڕیارەکەیان ڕەت کردۆتەوە.
ئەنجومەنەی مافەکانی مرۆڤ داوای لەلیژنە تایبەتەکانی لێکۆڵێنەوە ی سەر بەم مکۆمسیۆنە کردوە ،کە لەسوریادا ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵێنەوەی ترن ،دەس بکەن بە کردنەوەی دۆسیەی تایبەت بەلێکۆڵێنەوە لەسەر ڕوداوە تاوانکاریەکان لەشاری حەلەب و گرەنتی سزادانی تاوانباران بکات.
د.ناجح گوڵپی 21/10/2016



veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ