هەوڵەکانی تورکیا سەرکەوتوو نەبوو بۆ پەردە
پۆشکردنی تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان.
لەدوای پەرلەمانی ئەڵمانیا ، حکومەتی فەرەنسا
پێشنیازێک دەداتە پەرلەمانی فەرەنسا تاکو
سزای ئەو کەسانە بدات کە نکۆڵی لەروودانی تاوانی کۆمەلکوژی ئەرمەنیەکان دەکات.
ڕۆژی هەینی
1/7/2016 پەرلەمانتارانی پەرلەمانی فەرنسا بەکۆی دەنگ ئەو پرۆژە پیشنیاز
کراوەیان پەسەند کرد کەلەلایەن حکومەتەوە پێشکەش کرابوو، سزدانی ئەوکەسانە فەراهەم دەکات کە نکۆڵی
ڕوودانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی وجینۆسایدی ئەرمەنیەکان دەکات یان لە گرنگی تاوانەکە کەم بکاتەوە، کە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە
ئەنجام دراوە.
لەیەکم دانیشتندا ئەو پرۆژە یاسایە یە پەسەند
کرا، بەچەشنێک سزای یەک ساڵ زیندانی دەسەپێنێ بەسەر ئەوکەسانەدا کە نکۆڵی لە
ڕوودانی تاوانەکە دەکا، لەگەڵ غرامە کردنێک بە بڕی 45 چلو پێنج هەرا یۆرۆ.
بەپێی یاساکە ئەو تاوانەنەی دیاری کردوە کە ڕوویان داوە و نابێت نکۆڵێان لێ بکرێت وەک
"جینۆساید،تاوانی دژە مرۆڤایەتی وتاوانی جەنگ، دورخستنەوەو راگوستنی خەڵک.
وەزیری یەکسانی ودادپەروەری فەرەنسا "ئەریکا بێری" رای گەیاند لەکاتێکدا
تەنیا بۆ نکۆڵی کۆمەڵکوژی یەهود(هۆلۆکۆست
) سزادان هەبوو، ئیستەش لەدوای پەسەندکردنی ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن دادگاوە
(مەحکەمە) وە دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و سزادان دەسەپێنێ بەسەر هەموو ئەو نکۆڵی کردنانەی لەکۆمەمەڵکوژیەکان دەکرێ لەسەرئاستی هەموو
جیهان، لەوانەش کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان بەدەستی دەوڵەتی عوسمانی.
پەسەند کردنی ئەم یاسایە لەدوای ئەوە دێ سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا هۆلاند پەیمانی دابوو
لەکاتی هەڵبژاردنەکانی سالی 2012 دا،ئەم پرۆژە یاسایە بچەسپێنێ بەلام سەرکەوتنی
بەدەست نەهێنا، بەهۆی رەت کردنەوەی لەلایەن دادگای دەستوری ولاتەوە لەهەمان ساڵدا ،بەبیانوی پێشێلی بۆچون و
دەربڕینی ڕای ئازاد، هەروەها هەواڵەکان باسیان لە فشارەکانی تورکیاش کردوە کە رێگر
بوە لە دان پێدانان و پەسەندکردنی ئەم یاسایە .
دەقی یاساکە دەبێت لەلایەن هەیئەتێکی
قەزائیەوە پەسەند بکرێت.
لە حوزەیرانی ئەمساڵدا 2016 پەرلەمانی
ئەڵمانیا دەەنگی لەسەر پرۆژە یاسایەک دا کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان بەدەستی دەوڵەتی
عوسمانی پێش سەدو یەک ساڵ 1915 بەدواوە،
جینۆسایدە، کەتێیدا ملیۆن ونیوێک ( ئەرمەنی و ئاسوری و سریان وکلدانی تێدا
کۆمەڵکوژ کراوە ).
سەرباری نکلؤلی
بەردەوامی تورکیا لە روودانی ئەم تاوانە، دەنگۆی ئەوە بلاو دەکاتەوە گوایە
ئەرمەنیەکان لەسەروبەندی جەنگی یەکەمی جیهاندا بەهۆی برسێتی و جەنگی ناوخۆی تیا چوون
ژمارەیان 300 هەزار کەسە.
پارسال ئەم پرۆژە یاسایە لە 25/11/2015 دا
لەلایەن ئەنجومەنی نەتەوەیی فەرنساوە هەمدیسان خراوەتە ڕۆژەڤەوە ئیستا لەدوای زیاتر لەهەشت مانگ پەسەند
کرا.بۆزانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەنەوە.
http://kurdocide.org/Detail.aspx?id=11189&LinkID=1
د.ناجح گوڵپی 2/7/2016