ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ: تورکیا ڕێگا نادات لێکۆڵێنەوە بکرێ لە سەرکوشتنی خەڵکی سڤیل لە شارەکانی باکوری کوردستان

.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی جیهانی (هیومان ڕایتس وۆچ ) human rights watch  کە پەیوەندی دارە بە مافەکانی مرۆڤەوە لەجیهاندا ، لە ڕاپۆرتێکدا لە ماڵپەری فەرمی خۆی بلاووی کردۆتەوە ڕۆژی 11/7/2016 ، پشتراستی کردۆتەوە ، تورکیا ڕێگا نادات لێکۆڵێنەوەی بێ لایەن بکرێ لەلایەن تیمەکانی ڕیکخراوی ناوبراوە وە سەبارەت بە کوشتارو پێشێلکاری مافی مرۆڤ  کە کراوە دەرهەق  خەڵکی سڤیل لە شارە کوردیەکان، لە کاتی تێک هەڵچونی سەربازی لەنیوان هیزە ئەمنیەکانی دەولەت و جەنگاوەرانی کورد.
 راپۆرتەکە باس لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی و وێران کردنی ماڵ و حاڵ بەشێوەیەکی فراوان  و ئاوارەبونی خەڵکی مەدەنی دەکات، ئەم کردەوانە هەموویان لە دەروەی یاساوەن،واتە هەڵسوکەوتی مرۆڤانەو یاساییانە نەکراوە لەگەڵ ئەو خەڵکەدا لە شوێنی شەڕو تێک هەڵچونەکاندا، راپۆرتەکە باس لە کوژرانی 338 کەسی سڤیل دەکات .
 لێکۆڵەری  هیمومان رایتس وۆچ  "ئیما سنکلیر وێب " رای گەیاند تورکیا لەهەوڵی چڕو بەردەوامدایە بۆ پەردە پۆشی ئەوتاوانانە کەئەنجامی داوە، و شوێنەکانی  جەنگی  بەداخراوی هێشتۆتەوە، ڕێگری لە لێکۆڵەرەوانی چاودێری مافی مرۆڤ دەکات کە چاویان بە کەسوکاری کوژراوان بکەوێ، لەدرێژەی راپۆرتەکەیدا باس لە کوژرانی زۆرترین خەڵکی مەدەنی  دەکات لەئەنجامی شەرو پێکدادانەکاندا لەشارە کوردیەکان، بەتایبەت شاری جزیرە.
ئینس منالێکی شیرە خۆری تەمەن سێ مانگ بوو لە نیو باوەشی پوریدایە  کەبەهۆی گولەی نیشان شکێنەکانی تورکەوە دایکی کوژرا بوو لە ماڵەکیدا، پاشان کەسوکارەکەی هەوڵیان دابوو بەهەڵکردنی ئالای سپی مناڵەکە بگەیەننە نەخۆشخانە ،بەلام بێ باکانە هەر هەموویان  (پوری، باپیری، مناڵەکە )لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکەوە کۆمەڵکوژ کران.
سنکلیر وێب لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باس لە بوونی سێ ژێرزەمینی پڕ لەخەڵکی مەدەنی دەکات،و سەری سوڕ دەمێنێ کە هیچ کەس لە وژێرزەمینانە شوێنەواریان نەماوە،نازانرێ چۆن کۆمەڵکوژ کراون،و بۆچی تەنیا کەسێکیان بەزیندویی نەما؟و نەتوانرا کەسێک ڕزگار بکرێ لەو ژێرزەەمینانەدا؟ بۆیە گومان و نیشانەی پرسیار زۆرە ؟
لە مانگی ئایاردا کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لەڕێگەی زەید بن رەعد الحسین وە داوای لێکۆڵێنەوەی کرد لە سەر کوژراوانی ژێرزەمینەکان لەشاری جزیرە بەلام تورکیا ڕیگری کردوو وتی هیچ ڕووی نەداوە.
بۆیە ڕێکخراوی جاودێری مافی مرۆڤی جیهانی دوبارە  داوا لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگروەکان دەکات کە بچێتە شوێنی ڕوداوەکان و بە پێ ی پێورە یاسایی و نێودەولەتیەکان لێکۆڵێنەوە لەو تاوانانە بکات.


 د.ناجح گوڵپی 12/7/2016


veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ