تاعونی کاوێژکەرە بچوکەکان
(طاعون المجترات الصغیرە )
PPR (peste des petits ruminants ) :
پێناسەی نەخۆشیەکە:
نەخۆشی تاعونی کاوێژکەرەبجوکەکان یان تاعونی بزن (goat plague
) یان تاعونی مەڕو بزن (ovine rinderpest )
نەخۆشیەکی ڤایرۆسیەو زۆر بەخێرایی بلاو دەبێتەوە لە نیوان
بزگەل و رانە مەڕەکاندا،پەیوەندیەکی توندو تۆڵی هەیە لەگەڵ تاعونی مانگادا(render pest RP ) .
ئەم نەخۆشییە
جیا دەکرێتەوە بە : بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا،یاو)، داماڵرانی پەردەی
ناوپۆشی دەم(برینی دەم ) ) erosion ) هەوکردنی ڕیخۆڵەکان، هەوکردنی سیەکان ، پاشان
مردن .
تاعونی کاوێژکەرە بچوکەکان یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە لەرووی ئابوریەوە زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە سامانی ئاژەڵ بەتایبەت ئەو کەسانەی یان لەو شوێنانەی کە بزن بەخیوە دەکەن، جونکە بە پلەی یەکەم توشی بزن دەبێت پاشان مەڕ،
وە دەبێتە هۆی کەوتنەوەی نەخۆشی تر و ئاڵۆز بونی نەخۆشیەکەو زیانی ئابوری
زیاتر.
نەخۆشی ppr لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی ئاژەڵ ی جیهانی (OIE
) وە پلەبندی کراوە لەڕیزبەندی
یەکەمدا واتە A
·
لەهەرێمی کوردستان لە فەرمانگەکانی
ڤێترنەریدا ناوی( دەردە مەڕی) بۆ دانراوە .....من بۆ خۆم لەگەڵ ئەو ناوە نیم چونکە بەپلەی یەکەم بزن توشی دەبێت ئینجا مەڕ، بۆیە پێشنیار دەکەم
ناوێکی تری بۆ دەبنرێ وەک ( تاعونی بزنgoat plague) یان( تاعونی بزن و مەڕ) .
·
بەعەرەبی
(طاعون المجترات الصغیرە ) و بەفارسی
( طاعون نشخوارکنندگان کوچک )
مێژوی ڕوودانی نەخۆشیەکە
epidemiology :
ئەم نەخۆشیە
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1942 باس کراوە
و ڕووی داوە لەولاتی ساحل عاج ( کۆت دیڤۆرا) لە رۆژئاوی کەرتی ئەفریقا، ئینجا
بەخێرایی لە بەنین و سەنگال و
نایجیریا بلاو بویەوە پاشان لە زۆربەی
ولاتانی باکوری کەرتی ئەفریکا کە دەکەونە
باشوری بیابانی گەورە، لە سودان و حەبەشە
و میسرو نیمجە دورگەی عەرەبی ، و ئەردەن و
هیندستان تۆمار کراوە.
ئەم
نەخۆشیە لە ساڵی 2007 دا لە ولاتی چین روی
داوەو تۆمار کراوە ،هەروەها لە ساڵی 2008 لە
ولاتی مەغریب ،کەنارەکانی ڕۆژئاوا و
ناوەراستی کەرتی ئەفریکا بومی ئەم
نەخۆشیەیە.
لەساڵی 1987
لەمیسر بۆ یەکەمجار ئەم نەخۆشیە لە
بزندا دەس نیشان کرا لە (کەفەر حەکیم پاریزگای جیزە)،،دواتر لە ساڵی
1989 لە کاوڕدا تۆمار کرا لە پارێزگای
فەیوم.
نەخۆشی تاعونی بزن لەهەموو وەرزەکانی ساڵدا ڕو ئەدات واتە وەرزێکی
تایبەتی نیە،بەلام لە ناوچە شێدارو باراناویەکاندا زیاتر روو ئەدات.
لەهەرێمی کوردستان سالانە تاک و تەرا
ئەم نەخۆشیە رو و ئەدات بەلام
تائیستا زیانی گەورەی نەگەیاندوە و
نەبۆتە هۆی مڕداربوونەوەی زۆری ئاژەلەکان،ئەو ئاژەلانەی کە نەخۆش کەوتون و لەلایەن پزیشکانی
ڤێترنەریەوە بینراوان زۆربەیان بزنن کەمتر کاوڕو مەڕن.
هۆکاری
نەخۆشیەکە Etiology :
هۆکاری ئەم
نەخۆشیە ڤایرۆسی مۆربیللی (morbilli virus
) ە و لەخێزانی
(paramyxoviridae ) و جۆری RNA یە، تایبەت مەندی هەیە و حەزی لە
خانە لیمفاویەکان و ڕوپۆشە خانەکانی کۆئەندامی هەرسە (لەدەمەوە تا دەرچە)
و گۆرانکاری و داماڵینی ڕوپۆشەخانەکان دروست دەکات، ڤایرۆسی ppr لەروی ئەنتیجینەوە چون یەکن.
ڤایرۆسی PPR پەیوەندیەکی
توندوتۆڵی هەیە لەگەڵ ڤایرۆسی RP تاعونی
مانگا واتە بۆ بلاو کردنوەی نەخۆشیەکەو ،
بەرگری لێ کردن و پاراستن، هەروەها
پەیوەندی ئەنتیجینی هەیە
لەگەڵ دەردە سەگ (Canine
distemper ) و
سورێژەی مرۆڤ(measles in human ) و ئینفلۆنزای
ئەسپ (equine influenza) .
ڤایرۆسی ppr لەناو خانە
سەرەتاییەکانی گورچیلەی بزن و مەڕدا دەس دەکەوێت بۆ ناسینەوە لە تاقیگەدا.
پێکهاتەی ڤایرۆسی ppr و هەروها ڤایرۆسی rp زۆر فشە و بەرگەی جەند کاتژمێرێک دەگرێ
لەدەروەی لەشی خانە خوێکە، هەروەها
بەهۆی بۆگەنکردن ( putrefaction) خێرا لەناو
دەچێ و و بەرگەی 2
دوکاتژمێر ناگرێ لە بەر تیشکی خۆر. لەماوەی
دە 10 خولەکدا بەهۆی مادە ترشەکان و تفتەکانەوە ناکارا
دەبێ و
بەهەمان شیوە بەهۆی مادە
کیمیاییەکانەوە خێرا لەناو دەچێ وەک (٪5 کلۆرۆفۆرم، ٪2 فینۆڵ، ٪2 فۆرمالین ).
خانەخوێ (hosts ) :
خانەخوێ
بەواتای ئەو ئاژەلانەی کە هەستیارن بەم نەخۆشیە و توش دەبن
خانە خوێ ی
سروشتی نەخۆشی ppr بزن و مەڕن،هاوکات پەیوەندی هەیە بە گای کیوی و
کەڵە کێوی،ئاسکی کێوی بەهەموو جۆرەکانیانەو.
بزن بە
پلەی یەکەم هەستایرترە وتوشی ppr دەبێت، لە
چاو مەڕ دا،زۆر جار بزنەکان توشی ئەم نەخۆشیە دەبن بەبێ ئەوەی مەڕ توشی ببێ , ئەو
ئاژەلانەی کەتەمەنیان کەمترە لە 2 دوو
ساڵ زیاتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن.
مانگا و بەرزا
لە ژێر هەلو مەرجی تاقیگەدا توش دەبن
ئەنتی بۆدی antibodies
دروست دەبێ لە خوێنیاندا و بێ ئەوەی نیشانەی نەخۆشیەکەیان لێ دەر بکەوێ.
واتە بە شیوەی سروشتی مانگا توشی ڤایرۆسی
تاعونی بزن نابێت.
مەرو بزنی
کۆچەریەکانی کەناری خۆرئاوای کەرتی ئەفریکا بەرگری
زگماکیان هەیە ، هاوکات مەرو بزنەکانی خواروی کەناری ڕۆژئاوای کەرتی ئەفریکا و
ڕۆژهەلاتی ناوەراست بەرگریەکی
کەمتریان هەیە بۆ نەخۆشیەکە هەندێ جار بە هێواشی دەیگرن.
گواستنەوەی نەخۆشیەکە Transimission:
بڵاو
بونەوە و گواستنەوەی نەخۆشیەکە بەهۆی بونی
ڤایرۆسەکەیە لەناو هەموو دەەردراوەکانی لەشی ئاژەلە نەخۆشەکە، وەک ( فرمێسکی چاو، ئاوی لوت و چڵم، بەڵغەم sputum لەکاتی
کۆکە، و پاشەڕۆی سک چوون).
ڤایرۆسی
نەخۆشی ppr و rp راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دەگوازرێتەوە
لەئاژەڵێکی نەخۆشەوە بۆ یەکیکی تر لەڕیگای بەریەک کەوتن و تێکەلاو بوون ،ڤایرۆسەکە لەڕێگای هەڵمژینی هەوای پیسی
ڤایرۆساوی یان لەڕێگای چاو و خانە روپۆشەکانی ناودەمەوە دەبێت،هەروەها پیسبونی ئاو وئاڵف بەهۆی دەردراوەکانیەوە (secretions
) دواتر
خواردنی لەلایەن ئاژەڵی ساغەوە.
نیشانەکانی نەخۆشیەکە Signs :
نیشانەکانی
نەخۆشیەکە زۆر لە نەخۆشی تاعونی مانگا دەچێت
نەخۆشیەکە
بە دو شێواز دەرئەکەوێ ( acute & subacute ) تیژ و ژێر تیز هەندێ جاریش لەشیوازی زۆر تیژ (peracute) دەرئەکەوێ
ئەویش ئاژەلەکان کوتوپڕ مڕدار دەبنەوە.
شێوازی تیژ acute
form
ئەم شیوازە
بەزۆری لە بزندا دەرئەکەوێ ،توێژاڵی وشک لەسەر دەم ولێو و نیشانەکانی هەناسە تەنگی
( pneumonia )بە
خێرایی دەرئەکەون.
لەدوای
ماوەی کڕ کەوتنی ڤایرۆسەکە لە لەشی خانە خوێکەدا
لە نزیکەی(2-6) ڕۆژ یان زیاتر دەخایەنێ، دواتر (بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش (تا،یاو) دەگاتە
40-41 پلەی سەدی، ئینجا وڕو کاس دەبێ، ئاوی ڕوون بەدەم و لوت و چاویدا دێتە خوار،
داواتر بەشیوەیەکی زۆر فروانتر دەبێ و دەگۆرێ بۆ چڵم و هەو، بەهۆی داماڵینی ناوپۆشی لوت و هەو
وچڵم کونەلوتەکان دائەخرێن،بۆیە
ئاژەلە دەس دەکات بە پژمین و کۆکە،هەروەها چاوەکانیش بەهۆی بونی هەو لە ئاوی چاودا
هەردو پێلوی جاوی دەلکێن بەیەکەوە
و بینین ئاستەنگ دەبیت.
سوربونەوە
و ڕزینی پوک کاریگەری دەبێت بۆ سەر
هەردولێوی ئاژەلەکە،دواتر دەکشێ بۆ ناو دەم و هەموی داگیر دەکات،زمانیش بە توێژالێکی
مردو و بۆگەن دادەپۆشری، و لێوەکان دەئاوسێن و ئاژەڵ توانای خواردن قوتدانی نامێنی
.
سک چونێکی
بەهیز دوای 2-4 ڕۆژ لە تای بەردەوام دەس
پێ دەکات، کە لیمان(mucose میوکەس) و خوێنێ تیدایە لەئەنجامی داماڵران و بریندار بوونی خانە
روپۆشەکانی کۆئەندامی هەرس.
نیشانەکانی
کۆئەندامی هەناسە لە قۆناغی کۆتایی
نەخۆشیەکەدا دەرئەکەوی، و ئاژەڵی نەخۆش لە ماوەی هەفتەیەک لەدوای دەرکەوتنی نیشانەکانی مڕدار دەبێتەوە.
ڕێژەی مڕدار بونەوە لە بزندا زۆر بەرزە و
دەگاتە 77-٪90 ، لە کاتی نەبونی لاوازی و
نەخۆشی تردا بۆی هەیە بزنی توش
بوو جاک بێتەوە لە دوای
8-10 ڕۆژ.
شێوازی ژێر
تیژ subacute form
ئەم
شیوازەیان زۆرتر لە مەڕدا ڕوو ئەدات، لەگەڵ ئەوەشدا لە بزنیشدا روو ئەدات، بەشیوازێکی ئەهوەنتر
،واتە نیشانەکان و گۆرانکاریەکان،زۆربەی مەڕی توش بوو لە ماوەی دوو هەفتەدا چاک دەبنەو وڕێژەی مردنیان ٪10 یە
نەخۆشیە بەکتریەکان کەدەبنە هۆکاری هەوکردنی سیەکان
و نەخۆشی دەمەڕوشە ORF لەو نەخۆشیە باوانەن کە دەبنە
هۆکاری ئاڵۆزبونی نەخۆشی ppr
هەروەها مشەخۆرەکانی کۆئەندامی
هەناسە و نەخۆشیەکانی تری کۆئەندامی هەرس یارمەتی دەرن بۆ ئاڵۆزبون و گران بونی
نەخۆشیەکە.
بەرگری immunity :
ئەو ئاژەلانەی
کە دوای توشبون بەنەخۆشیەکە چاک دەبنەوە ،بۆ هەتا هەتایە بەرگری پەیدا دەکەن دژی نەخۆشیەکە.
گۆڕان کاری دوای مڕدار
بونەوە: lesions :
·
لاشەی
ئاژەڵی مڕدارۆ بوو ووشک و ڕەق دەبێت
·
پیسایی
ناوسکی ڕەق و بۆگەنە، چاوەکانی و کونەلوتەکانی و دەم و لیو داخراوە لەگەڵ هاتنەدەروەی دەردراو(ئاوی دەمو چاو
لوت)،
·
بینینی داماڵینی ڕزیو(برینی بچوکی ڕزیو) (necrotic
erosions) لە ناو بۆشایی دەم و قوڕگ و کەمیکیش لەناو سورێنچک هەیە
·
سوربونەوەی
مولولەکانی خوێن لە سەر ڕیخۆڵە ئەستورە تادەگاتە
ڕێکە ،هاوکات سوربونەوەی ڕیخۆلە باریکە لەگەڵ گەورە بون و سوربونەوەی گرێ
لیمفاویەکانی ناوسک (هەناو)
·
سیەکان
هەوکردنێکی زۆریان تیدایە کە پڕ دەبن لەکێمو جەراحەت ،ئەمەش وا دەکات کە گومان دروست بکات لەنەخۆشی
ڤایرۆسی جونکە کێمکردن بەزۆری لەنەخۆشیە
بەکتریەکاندا هەیە.
·
ڕەق بونی
بەشیک یان پارچەیەک لەسیەکان.
دەسنیشان کردنی نەخۆشیەکە diagnosis :
دەسنیشان
کردن و ناسینەوەی نەخۆشیەکە لە شێوازی
تیژ acute پشت دەبەسترێ
بە ،مێژووی رودان و کەوتنەوەی نەخۆشیەکە لەگەڵ نیشانەکان و گۆرانکاریەکان لە سەر لاشەی مڕدارۆبوو.
بەلام
لەجۆری ژێڕ تیژدا کۆمەکی تاقیگەی پێوستە:
·
بۆ ناسینی
ڤایرۆسەکە یان ئەنتیجینی ڤایرۆسەکە پیوستە نمونە لە شوێنی بریندار بونی ناودەم ،چاو
کونەلوت ووەربگرین، واتە لەسەرەتای
بەرزبونەوەی پلەی گەرمی
·
وەرگرتنی
خوێن لەناو تیست تیوب کە EDTA یان هیپارینی تیدا بێت
·
وەرگرتنی
پارچەیەک لە ( سپڵ،سیەکان، گرێ لیمفاوی ) ی ئاژەڵی مردارۆ بوو کە دوو
کاتژمێری بەسەردا تێ نەپەری
·
ئەو
نمونانەی کە وەرمان گرتوون دەبێ بە
ساردکراوەیی( نابێ بگاتە پلەی بەستن ) و
لەگەڵ بەفردا بە زوترین کات
بگاتە تاقیگە و ئەزموونی لەسەر
بکرێ .
·
بۆ
نۆڕینی سیرۆلۆجی پیوستە
خوێن لە ئاژەڵی تازە نەخۆش (جۆری تیژ) یان ئاژڵێک کە لەنەخۆشیەکە ڕزگاری بوبێ وەردەگرین
·
بۆ
نۆڕینی هیستۆ پاسۆلۆجی Histopathology
تویژێکی تەنک لە گرێ لیمفاویەکان،سپڵ، خانەی
روپۆشی ناودەم وەردەگیرێ و لەناو فۆرمالین ٪10 دەپاریزرێ
·
هەروەها
چەندین ڕێگای تر هەیە کە لەئەزمونگەکاندا
دەگیرێتە بەر بۆ بۆ ناسینەوەی نەخۆشیەکەوە
جیا کردنەوەی لەگەڵ هەندێ نەخۆشی تر کە لە نیشانەکاندا وەک یەکن.
جیاکردنەوەی
لە نەخۆشیە هاوشیوەکانی Differential
diagnosis :
پیوستە زۆر ئاگاداربین کە نەخۆشی PPR تێکەلاو نەکەین لەگەڵ ئەم نەخۆشیانەدا جونکە
لە زۆر نیشانەی کلینکی دا لەیەک دەچن :
1. تاعونی
مانگا rinderpest
2. شینە
زمان Bluetongue
3.
کڵاوڕەش لەبزندا pleuropneumonia
"CCPP" contagious caprine
4. دەمە
رووشە ‘ contagious ecthyma’ orf
5. تەبەق foot and mouth
disease
6. دانکەی
مەرو بزن sheep
& goat pox
7. نەخۆشی
مەڕی نایرۆبی Nairobi sheep
disease
8.
نەخۆشی ئاوی دڵ hearat water
9. سک چونیی
بەکتریایی و مشەخۆریەکان
10. هەوکردنی
کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی و بەکتریایی
چارەسەر Treatment :
چارەسەرێکی
دیاری کراو نیە بۆ ئەم نەخۆشیە،بەلام هەندێ هەڵسوکەوت هەیە دەبێ لەگەڵ ئاژەڵی
نەخۆشدا بیکەین،وەک گرنگی پێدان لەروی پاکو تەمیزو شوێنەکەی ،پێدانی
قەرەبووکرنەوەی ئاوی ونبووی لەشی ،پێدانی
ئەنتی بایۆتیک بۆ ڕیگری لە تەشەنە نەکردنی بەکتریا و ئاڵۆزکرنی نەخۆشیەکە.
ڕێگای پارێز و بەرگری Prevention and control
measures :
·
لەو
ولاتانەی کە یەکەم جار PPR ڕووئەدات
دەبێ هەرچی ئاژەڵی گومان لێکراو هەیە
بە نەخۆشیەکە لەناوببرێن ،
واتە چاڵی گەورەیان بۆ هەڵدەکەنرێ و
دەسوتێنرێن و پاشان خاکیان دەکرێ بەسەردا،و حکومەتیش خاوەن ئاژەلەکان قەرەبوو
دەکاتەوە
·
چاودێری ورد و ئیدارە دانی ئەو ناوچانەی کە
نەخۆشیکەیان تیدایە واتە هاتووچۆی ئاژەڵ
کۆنترۆڵ بکرێت
·
لەهەندێ
ولات دەتوانی بەسەربڕینی تەندروست ڕێگا لە بلاو بونەوەی نەخۆشیەکە بگیریت
·
بەکار
هێنانی پاکژ کەروەکان بۆ ڕێگرتن لە بلاو
نەوەی ڤایرۆسەکە،ئەم ڤایرۆسە بۆ زۆربەی پاکژ کەروەکان هەستیارە و زوو لەناو دەچیت.
·
کوتانی
بازنەیی بە دەوری ناوجەی توش بوودا کاتێ
بۆ یەکەمجار نەخۆشیەکە روو ئەدات لە دوری
3-10 دەس پێ دەکرێ، دواتر ساڵانە کوتان ئەنجام دەدرێ
·
لەکاتی
بونی نەخۆشیەکە لە ناوچەیەک یان ولاتێک، پیوستەهێنانی
ئاژەڵ قەدەغە بکرێ ،بۆیە لەم کاتەدا دەبێت کەرەنتین بکرێن و
ڤاکسین یان بۆ بکرێ و دواتر رێگایان پێ بدرێ.
·
ڤاکسین
کردن لەئستادا ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ
کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە،جاران ڤاکسینی
تاعونی مانگا بەکار دەهێنرا و مەرو بزنی پێ دەکوترا هەروەها
کارو بەرخیش لە تەمەنی 3-4 مانگی..
بەڵام ئیستا ڤاکسینی تایبەت بە مەرو بزن و کارو بەرخ هەیە و سالانە ڤاکسین دەکرێن و بەرگریەکی باش ئەدات
بەئاژەلەکان،و لەهەرێمی کوردستان ساڵانە ڤاکسینی تایبەت بەم نەخۆشیە هاوردە دەکرێت
و مەرو بزن و کارو بەرخەکانی پێ دەکوترێ. کە ڤایرۆسی ppr و ڕەگەزی NIG.75/1 لاواز کراوی زیندوو ( Live attenuated
·
ئەم
ڤاکسیەن بەرگری بۆ ماوەی 3 سێ ساڵ ئەدات بە مەرو بزن، بەرخ و کار لەتەمەنی 2-3
مانگ دەکوترێ و دوای چوار مانگ بۆیان دوبارە دەکرێتەو، ڤاکسینی
گیراوە دەبێت لەماوەی دوو کاتژمێردا و بە
ساردکراوەیی بەکار بهێنری،نابێت شوینی
هەڵگرتنی گەرم بێت، وە نابێت لە دوای دووکاتژمێرەوە بەکار بهێنرێت جونکە کاریگەری نامێنی، یەک
1 مل
ئەدرێ لەژێڕ پێستی بن دەست، ڤاکسینەکە
دەبێت لە پەلەی گەرمی
ساردکەرەوە نێوان +4 بۆ+8 هەڵبگیرێت،ئاژەلێ نەخۆش و ماندوو ناکوترێ
·
دەیان جۆری ڤاکسین لەسەرئاستی جیهان بەرهەم
هاتوە ،ناوەکەی بەپێ ولات و کۆمپانیا دەگۆرێ
کاریگەری ئەم نەخۆشیە لەسەر
مرۆڤ :
مرۆڤ توشی ئەم نەخۆشیە نابێت
هەوڵە کان لەسەرئاستی جیهان بۆ
قەلاچۆکردنی نەخۆشیەکە:
ڕێکخراوی فاو FAO (ڕیکخراوی
خۆراک و کشتوکاڵی ) سەربەنەتەوە یەکگرتوەکان بەهاوکاری ڕیکخراوی جیهانی تەندرستی
ئاژەڵ OIE بەردەوامن لە کارەکانیان و بەهاوکاری ولاتانی
جیهان بۆ ئەوەی بتوانن تا ساڵی 2030
نەخۆشی تاعونی بزن لە سەرانسەری جیهان
نەمێنی،،بۆ ئەم مەبەستەش ئەمساڵ لە
ولاتی سحل عاج (ئەبیدجان) و لە کوت دیڤۆرا
کۆنگریەکی نیودەولەتیان بەناوی کۆنگرەی بنبڕ کردن وکۆنترۆڵ کردنی تاعونی کاوێژکەرە
بچوکەکان بەست لە رۆژی 31/3/ تاکو
/2/4/2015 خایاند ، کەمەبەستیان پاراستنی
سامانی ئاژەلە بەتایبەت مەرو بزن کە ڕؤلێکی کارایان هەیە بۆ پاراستنی ئاسیشی
خۆراکی جیهان.
هەروەها لە
11/8/2015 لە عیراق کۆنگرەیەک لەسەر نەخۆشی تاعونی بزن بەسترا.
دکتۆر ناجح گوڵپی /پزیشکی ڤێترنەری ڕاوێژ کار
15/8/2015