یادی شالاوی ئەنفالەکانی ( پێنج،شەش،حەوت)

.
یادی شاڵاوی ئەنفالەکانی (پێنج،شەش ، حەوت )
بیست و حەوت سال تێ دەپەرێ بەسەر کۆتایی هاتنی  شالاوەکانی ئەنفالی (پێنج،شەش ،حەوت)  و  دەسپێکی شالاوی ئەنفالی هەشت،
ئەم شالاوە  زیاتر لە سێ مانگی خایاندوە ،لە دوای کۆتا هاتنی شالاوی ئەنفالی چوارەم بۆ ناوچەی قەلاسێوکەو دەشتی کۆیە دەستی پێکردوە  واتە  لە (15/5/1988 تاکو 26/8/1988)  ،ناوچەیەکی بەرفراوانی شاخاویی کوردستانی گرتۆتەوە ،بەهۆی باری جوگرافی ناوچەکەوە دوژمن زیانێکی گیانی زۆری  پێ گەیشتوە  و  هێزێکی بؤ شوماری سەربازی بەکرێ گیراوی ناوخۆی بەکار هێناوە، سەرەتا با بزانین  هێزە بەشدار بوەکان و  تاوانبارەنی ئەم شالاوە کێن:
وەک هەموو شالاوەکانی تری ئەنفال  سەرکردە مەیدانیەکانی  بەعس  بەشداری ئەم شالاوەش بوون،ئەم قۆناغانەی ئەنفال بەسەرکردایەتی ( لیواڕوکن  یونس محمد ئالزەرب  ،فەرماندەی فەیلەقی پێنج  و هەردو جێگرەکەی  عەمید روکن یونس محمد حەماد و عەمید   محمد مستەفا ئیسماعیل ، وە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری بەرگری عراق  فەریق روکن عەدنان خەیرولا  تولفاح و عەلی حسن مەجید بەرپرسی بیرۆی  باکوری حزبی بەعس،و نزار خەزرەجی  سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەریق حسین  رەشید  محمدعەرەب تکریتی یارمەتی دەری سوپا بۆ کارو باری ئۆپەراسیۆنەکان، و سابیر عەبدول عەزیز حسین الدوری  بەرێوەبەری گشتی هەواڵگری سوپا،عەقید روکن فەرحان موتڵەگ ساڵح جبوری  بەڕێوەبەری هەوڵگری ناوچەی ڕۆژهەلات  و هەریەک لە  عەمید روکن خالید محمد عباس الجبوری و عقید روکن وەلید نایف  شبیب  کە هەریەکیان لە ساڵی 1988 دا بۆ ماوەیەک بەرێوەبەری  ڕیکخراوی هەوڵگری ناوجەی باکور بونە لەهەولێڕ ،سەدان پلەداری تری سوپا .
وەک وتمان  شاڵاوەکانی ئەنفالی پێنج و شەش و حەوت ناوچەیەکی بەرفراوانی گرتەوە  ( پردێ،بەشێکی هەولێر،مەسیف سەلاحەدین،شەقلاوە ،هیران و نازەنین،حەریر ،خەلیفان،دۆڵی خۆشناوەتی ،دۆڵی مەلەکان،  خەتێ ،ڕەواندوز ،سۆران،دۆڵی وەرتێ ،دۆڵی خانەقا،دۆڵی سماقۆلی،دێگەلە، کۆیە، ئاشگە ،ئاکۆیان،ئالانە ،ئاقوبان،ئەسپیندارە،ئەشکەفتە، بالوکاوە ،بالیسان، شیخ وەسانان ،بلەی خوارو بلەی سەرو،بناوێ ،بۆتێ، بەرگرتک،بیرێژی،بیراوە،پشت ئاشان،قرناقە، تاراوە ،توتمە، دەیان گوندی تر لەم ناوچەیە... تادەگاتە  چۆمان و گوندەکانی دەوەروبەری  ، دۆڵی شەهیدان و بناری قەندیل
دەربەندی گۆمەسپان، دەرگەڵەو  زیارەت، سماقولی سەروچاوە سماقولی گرتک، گوندەکانی ئەو ناوجەیە هەمووی...... واتە سنوری  ئەو ناوچەیەیە کە دەکەوێتە  نیوان هەولیر و ڕەواندوز و رانیەو قەلادزێ و کۆیەوە.
هێزە پەلامار دەرکان بەم شێوە دەستیان  بەهێرش بردن کرد:
قۆڵی یەکەم : لە  جادەی قیرەوە( جادەی شەقڵاوە حەریر ) بەرەو گوندی گەروان  بەهیوای کۆنترۆڵکردنی شاخی کێل کێل و هەردوگوندی گەروانی سەرو خوارو   و شاخەکانی هەندرێن و کاروخ.
قۆڵی دووەم : لە هەلەموندەوە  بەرەو گوندەکانی  جاوەڵ ،دڕەبی،دەرگەڵە،سەری ئەحمەدە،زینی گەلی،گەرۆتە ،ووەرتێ
قۆڵی سێیەم : لە سەرو چاوە  و  بەنی حەریر و خەلیفانەوە  بۆ دۆڵی بالیسان و ئالانە
 هەروەها لە  19/7/1988 دا لەقۆلێکی ترەوە و لە بەرەیەکی جەنگی تردا هێزەکانی  ڕژێم هێرشی خۆیان بۆ سەر  ناوچەی خواکورک دەست پێ کرد  بۆ سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم جەنگە  ماوەی مانگ و نێوێک زیاتری خایاند ،سوپای ڕژێم سەرباری بەکار هێنانی هەموو جۆرەچەکێکی ئاسایی  ،چەکی کیمییا  شی بەکار هێناوە، بەلام لەبەر  سەختی و بەرزی ناوچەکە  کاریگەری نەبوە.
ڕۆژێک بەر لەدەسپێکی شالاوەکە  هێزەکانی  پارێزگاری نەوت ناسراو بە هێزەکانی عابد  لەپاسەوانی کۆماری  بە فەرماندەیی عەمید روکن بارق عبدوللا  حاجی حنتە و هەردو جێگرەکەی (عقید روکن فواد علی حسێن و  مقەدەم هاشم کامل محمود )  لەشاری کۆیە  دەستیان کرد بە ڕەشبگیری  خەڵکی مەدەنی   تا ترس و دڵە راوکێ دروست بکەن لەناوخەڵکی شار،خەڵکیش نەتوانی کۆمەک و هاوکاری خەڵکی گوندەکان بکات  کە رویان لە  شارو دوەروەی گوندەکان کردبوو،،هەروەها لە  15/6/1988 دا  لەشاری ڕەواندوز بەهەمان شیوە ڕشبگیری خەڵکی گوندەکان لەوێ کردبوو دەستی پێکرد ،بەسەرکردایەتی عامر الزبیدێ بو  کە فەەرماندەی هیزەکانی 45 ی سە بەفەیلەقی پێنج بوون.
هەر لەسەرەتای  دەس پێکردنی ئەم شالاوەوە لە  15/5/1988  وڕۆژەکانی دواتر (18/5/2015)  چەکی کیمیایی بەکار هێنا  نزیکەی 22 کەس شەهید کەوتن ،بەلام ئەمجارە بەکار هێنانی چەکی کیمیای بەپێچەوانەی ئەنفالەکانی پێشتر  بۆ گوندەکانی ژێر دەسەلاتی پێشمەرگە نەبوو   چونکە هەر لەسەر وبەندی ئەنفالی چواردا  هێزی پێشمەرگە بڕیاری چۆڵکردنی گوندەکانی دابوو بۆیە تەنها پێشمەرگە لە ناوچەکەدا هەبوو  و خەڵکی مەدەنی بە دەگمەن مابویەوە  ،یان ڕوویان لە  سەر سنور کردبوو  یان بەرەوشارەکانی رانیە و شەقلاوە،ڕەواندوز و سۆران و هەولێر  کۆچیان کردبوو.
ڕژێم ئەو گوندانەی بۆردومان کرد کە لەژێر دەسەلاتی خۆیا بوون و  هاوسنور بوون لەگەڵ ناوچە ئازاد کراوەکان  وەک گوندەکانی  (گولان  و   وەرێ)   هاوکات گوندەکانی  وەرتێ و نازەنین بەچەکی کیمیایی بوردومان کران،لەم  هێڕشانەدا لە چاو قۆناخەکانی تری ئەنفال  قوربانی زۆر کەم بوو  جونکە ناوچکە  چۆڵکراوبوو لە خەلکی مەدەنی، لەنازەنین کەسێک شەهید بوو بەچەکی کیمیایی  ،هەروەه گوندی گوڵان کە لەژیر دەستی حکومەت بوو  گوندێکی ئاوەدان و قەرباڵخ بوو  بارەگای پێشمەرگەکانی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیرانی تیدا بوو  بۆمباران کراو نزیکەی 18 پیشمەرگە  شەهید کەوتن.و بەدەیان برینداریش،هەروەها گوندی وەرێ  ش بەهەمان شیوە بەچەکی کیمیایی بۆمباران کر او  شەهید وبرینداراین هەبوو ،بریندارانی ئەم گوندە نەیان وێرابوو  سەردانی نەخۆشخانەکانی ژێر دەسەلاتی ڕژێم بکەن  جونکە  ترسابوون کە چارەنوسیان وەک بریندارانی چەکی کیمیایی بالیسان و شیخ وەسانانیان لێ بێت کە لە ساڵی پێشتر بۆمباران کرابوو. ژنێکیش کە برینداربوو لە گوندی وەرێ هاتبوو بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش لە خەتێ   شەهید کەوت،،ئەو دەیان بریندارەی هاتبوون بۆ نەخۆشخانە هەموویان جارەسەر کرانو باش بوونەوە.
سەرباری هێزەکانی فەیلەقی پێنج چەندین هیزی تر لە  فەیلەقی یەک بەشداری ئەم شالاوە بون،هەروەها  هێزەکانی توانای ئەندازیارای بەشدار بون بۆ ڕوخاندنی گوندەکان،لەگەڵ ‌هێزی ئاسمانی و کەتیبە دەبابات  و دەستەی جەکی کیمیایی (عتاد خاص)
هەروەها بەبەشداری  جەحفەلی پێنجەمی  پاریزگاری نیشتمانی  (  افواج الدیفاع الوطنی ) جاشە سوکەکان   بە فەرماندەیی (عقید  کریم محمود خەلەف )  لە 22 فەوجی جاشی سوک پێک هاتبوو   هاوکات جەندین فەوجی سوکی تر  لە فەرماندەیی جەحفەلەکانی ترەوە هاتبوون،بەپێ ئەو بەڵگەنامەنی کە کە راگەیاندنەکانی حزبی بەعس بلاو کراوەتەوە لە 21/6/1988 دا   ئەم فەوجە سوکانە   بەشداری شڵاوی ئەنفالی پێنج و شەش و حەوتیان کردوە   کە 36  فەوجی  سوک   ناوی هاتوە   کە پێک هاتوە  لە کوردانی خۆ فرۆشو  خائین بە گەل و خاک :
1.      قاسم فارس تاهیر مستەفا ئاغای کۆیە             راوێژکاری فەوجی ژمارە 85
2.      ئەحمەد کوێخا رەجەب شوانی                     راوێژکاری فەوجی ژمارە 90
3.      برهان محمد مستەفا شوانی                       راویژکاری فەوجی  ژمارە 92
4.      عەلی ئەحمەد شەعبان                             فەوجی  ژمارە 93
5.      شیخ جلال شیخ نجمەدین شیخ کریم ساڵەیی        فەوجی ژمارە    135
6.      شیخ ڕووناک ئیبراهیم مدحت داودی                فەوجی  ژمارە 138
7.      ساڵح ئەحمەد حسێن گەڵاڵی                          فەوجی ژمارە   162
8.      خدر عەبدولا حسێن قامیشی                         فەوجی ژمارە  210
9.      سەلاحەدین خدر ڕەسوڵ نەقشبەندی              فەوجی  ژمارە 241
10.   محمد سادق شوانی                                 فەوجی ژمارە 261
11.   ئیبراهیم حاجی مەلۆ مزوری                        فەوجی ژمارە  20
12.   سەعید ئەسعەد ئاغای شێتنە                       فەوجی ژمارە  34
13.   کەریم خان مەحمود خەلیفە  برادۆستی           فەوجی ژمارە 40
14.   ئەسعەد جهانگیر ئاغای هەرکی                    فەوجی ژمارە  5
15.   تاهیر حسێن سید محمد جباری                        فەوجی ژمارە  42
16.   مشیر ئیبراهیم ئەحمەد ئاغای سەرگەڕان          فەوجی ژمارە 46
17.    مەحمود حمەمەین حمەساڵح گوڵی                 فەوجی ژمارە  69
18.   جلال ئەسعەد ڕەزا چەرمە گایی                     فەوجی ژمارە 79
19.   هەڵگورد شێخ عبدولکریم کەسنەزانی              فەوجی ژمارە  83
20.   عباس بایز باڵو ئاغا                                   فەوجی ژمارە  91
21.   ئیبراهیم شیخ نەسرەدین شیخ عەزیز  بەرزنجی   فەوجی ژمارە  102
22.   عومەر حمەحەلی رۆستەم چەرماگایی               فەوجی ژمارە  104
23.   عبدولڕحیم محمەد ڕەمەزان ئیمامی                  فەوجی ژمارە  124
24.   شەریف محمود مەعروف کوڕي داوێ                    فەوجی ژمارە  126
25.   مەحمود سەی گوڵ کاریزەیی                            فەوجی ژمارە   137
26.   هۆمەر ئەحمەد ئاغای پشدەری                         فەوجی ژمارە 140
27.   حسێن محمد عوسمان پشدەری                        فەوجی ژمارە 175
28.   فارس محمد قادر عەزیز ئاغای سورکی                فەوجی ژمارە 181
29.   محمد هەمزە محمد ژاژڵەیی                              فەوجی ژمارە  204
30.   عدنان عبدولا نەجم جاف ( عدنان دیسکۆ)              فەوجی ژمارە 212
31.   عمر محمود محمد مامۆیی                                فەوجی ژمارە  214
32.   برهان توفیق بابکر هەورامی                            فەوجی ژمارە  238
33.   عەلی زۆراب ڕەزامحمەد عەزیزی                      فەوجی ژمارە 249
34.   سەباح شیخ عبدولکریم بەرزنجی                      فەوجی ژمارە  259
35.   حمەمین تەها رەسوڵ سورکی                         فەوجی ژمارە  318
36.   تەحسین محمد ڕەشید زەنگنە                         فەوجی ژمارە  179
بەهۆی ئەم شالاوانەوە هێزی پێشمەرگە  بە ناچاری  لەدوای شەڕیکی دەستەو  یەخەی جەند مانگە  کشانەوە سەر سنورەکان ، تەنانەت هەندێ شوێنی سەخت هەبوون لەشاخی قەندیل  و شوێنەکانی تری سەر سنور  دوژمن نەیتوانی  کۆنترۆڵی بکات
 سەرچاوە: * ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئەنفال  وکوردۆساید کردنی گەلی باشوری کوردستان
* لەتوێشوی پزیشکێکی پێشمەرگەوە
 ئامادەکردنی  : د.ناجح گوڵپی

 25/8/2015




veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ