ئه‌مرۆ شه‌ممه 1/11/2014 له‌پاڕیزگای هه‌له‌بجه و پایته‌ختی ئاشتی ڕۆژی جیهانی کۆبانی به‌رزراگیرا ،وتاری مه‌رسیمه‌که له‌لایه‌ن به‌نده‌وه خوێنرایه‌وه ،،بفه‌رمون:
ئاماده‌بوانی به‌ڕیز
ئاماده‌بوانی به‌ڕیز
خه‌ڵکی شه‌هید په‌روه‌ری پارێزگای هه‌له‌بجه
ئه‌مرۆ له‌سه‌رانسه‌ری جیهان خاوه‌نداری
و پشتیوانی ده‌کریت له به‌رخۆدان و مقاوه‌مه‌تی کۆبانی، خاوه‌نانی خه‌ڵاتی نۆبڵ و
فه‌یله‌سوف و که‌سایه‌تیه جیهانیه‌کان هه‌موو
به‌یه‌ک ده‌نگ بانگه‌واز ده‌که‌ن له پێناو ئاشتی با کۆبانی بپارێزین،
ئێمه‌ش له پاریزگای هه‌ڵه‌بجه پایته‌ختی ئاشتی شان به‌شانی
جیهان، ئه‌وه دوه‌م جاره کۆده‌بینه‌وه و خاوه‌نداری له کۆبانی ده‌که‌ین
و داوای پاراستنی ده‌که‌ین.
وه‌ک دیاره ماوه‌ی 47 ڕۆژه شه‌رڤانانی
کۆبانی شێرانه ده‌جه‌نگن دژی هێرشی ناڕه‌وای
چه‌ته‌کانی ده‌وله‌تی ئیسلامی بەناو داعش که به فیتی هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ناوچه‌که ده‌یانه‌وێ ئه‌زمونی
خۆبه‌ڕیوه‌برێتی له‌ڕۆژئاوا هه‌روه‌ها
حکومه‌تی هه‌رێم له‌باشور بێ کاریگه‌ر که‌ن..
کاتێ تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ئه‌نجام درا کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وله‌تی بێ ده‌نگی هه‌ڵبژارد، هەر بۆیە
ئەمجارەش ئه‌م بێ ده‌نگه‌یە وای کرد جینۆسایدی
شه‌نگال ڕوبدات ،ویستیان کۆبانیش به‌هه‌مان
چاره‌نوس ببه‌ن ،به‌لام له سایه‌ی به‌رگری
به‌رده‌وامی کچان و کورانی کورد له‌کۆبانی
هاوسه‌نگیه‌کان گۆڕان،جیهان سه‌رسام بوو، بۆیه دڵسۆزان و مرۆڤ دۆستان‌و ده‌وله‌تانی
به‌رپرس هاتنه ده‌نگو بڕیاری پاراستنی کۆبانیان دا ، وە
دەوڵەتانی هاوپەیمان بێ دەنگییان شکاند و هاتنە سەرخەت ،هه‌ر له‌و
چوار چیوه‌شدا په‌رله‌مان وحکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بڕیاری ناساندنی کانتۆنه‌کان
و ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ پشتیوانی
کۆبانی راگه‌یاند، که بوه مایه دڵخۆشی هه‌موو کورد و دۆستانمان.
تا پێش کۆبانی ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد
به قوڵی زامه‌کانمان و فراوانی ڕوباری خوێن له‌به‌رڕۆیشتوه‌کانمان و
تراژیدیای ئه‌نفال و کیمیا باران ده‌ناسراینه‌وه ، تا پێش کۆبانی
ژنی ئێمە وەك قوربانیەکی بێ‌ناونیشان ، وەك بونەوەرێکی ترسێنراو سەرکوتکراوی بێ
ئیرادە لە جیهاندا وێنا دەکرا.
بەرخودانی کۆبانی ئێمەی گۆڕی ، روانینی جیهانی بۆ ئێمە گۆڕی ، روانینی ئێمەی بۆ ژن گۆڕی ، روانینی ژنی بۆ ژن گۆڕی،هاوسه‌نگی جیهانی گۆڕی،ئه‌وه‌تا هه‌مو چین وتوێژو نه‌ته‌وه‌و ده‌وله‌تی جیاواز به‌یه‌ک ده‌نگ له‌ژێر جه‌تری ئاشتیدا هاوار ده‌که‌ن کۆبانی بپارێزن، چونکه هه‌مومان قه‌رزاری تێکۆشه‌رانی کۆبانین بۆیه به‌شداری کردنمان له ڕۆژی جیهانی کۆبانی ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤ دۆستیه.
بەرخودانی کۆبانی ئێمەی گۆڕی ، روانینی جیهانی بۆ ئێمە گۆڕی ، روانینی ئێمەی بۆ ژن گۆڕی ، روانینی ژنی بۆ ژن گۆڕی،هاوسه‌نگی جیهانی گۆڕی،ئه‌وه‌تا هه‌مو چین وتوێژو نه‌ته‌وه‌و ده‌وله‌تی جیاواز به‌یه‌ک ده‌نگ له‌ژێر جه‌تری ئاشتیدا هاوار ده‌که‌ن کۆبانی بپارێزن، چونکه هه‌مومان قه‌رزاری تێکۆشه‌رانی کۆبانین بۆیه به‌شداری کردنمان له ڕۆژی جیهانی کۆبانی ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤ دۆستیه.
کۆبانی چیدی ته‌نیا نیه،بۆته نمونه‌ی به‌رخۆدان بۆ هه‌مو جیهان وکوردستان، به‌رخۆدان بۆ پاراستنی شه‌ره‌فی مرۆڤایه‌تی،دڵی جیهان له
کۆبانی لێده‌دا،هاواری کۆبانی له جیهان ده‌نگ ئه‌داته‌وه.کۆبانێ هه‌نگاوێکى مه‌زنى
نا و سه‌رکه‌وتنێکى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی تۆمارکرد .
ئێمە وەک ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی هەڵەبجە ،له ڕۆژی کۆبانیدا
په‌یامێک ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وله‌تی ده‌که‌ین و پێان ده‌لێین ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ
دیموکراسی و ئاشتی ڕه‌گی خۆی دابکوتێ ،ده‌بێ
پشتیوانی له کۆبانی و هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن ،چونکه ته‌نیا گه‌لی کورده به
نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو جیهان دژی تاریکی وتیرۆرستانی
به‌ناو ده‌وله‌تی ئیسلامی ده‌جه‌نگن. هه‌روه‌ها
داوکاریمان دوپات ده‌که‌ینه‌وه که ده‌وله‌تی ناوچەکە واز بهێنێ له پیلانگێری دژ به‌کوردانی ڕۆژئاوا و پشتیوانی
داعش.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌سخۆشی له
پشتیوانی و هاوکاری هه‌رێمی کوردستان ده‌کات
بۆ‌کۆبانی، که ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه ،وه داواکارین به‌رده‌وام
بێ هه‌تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی. هه‌روه‌ها هاوکاریه‌کانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وله‌تی
به‌رز ده‌نرخێنین له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی کۆبانی و جه‌نگ دژی تیرۆردا که دوجاری
ناوجه‌که بوه
بژی به‌رخۆدانی کۆبانی،بژی کورد
بژی کوردستان
لیژنه‌ی ئاماده‌کاری ڕۆژی جیهانی کۆبانی له پارێزگای هه‌له‌بجه