بۆ یه‌که‌مین جار له‌جیهاندا ، ڕووسیا به‌ڕه‌سمی مافی گه‌لی کورد ده‌ناسێت

.
Kurdocide ||


لە ئاستی جیهان دا بۆ یەکەمین جارە کە پەرلەمانی ڕوسیا ( دوما ) بە زۆرینەی دەنگ لە کەسی گەلی کورد دا ، مافی نەتەوە و کەمینەکان لە سوریا و عێراق قەبوڵ دەکات و قڕکردنی دژ بە گەلی کورد و سوریانی و باوەڕیە جیاوازەکان بە فەرمی شەرمەزار دەکات.

ڕاگەیەنرا کە لە کۆی ٤٥٠ پەرلەمانتاری ڕووسیا ٤٤٢ پەرلەمانتاری دەنگی بەلێیان دا.

گەلالەپێشنیارەکە لە لایەن سەرۆکی دوما سەرگی ناریشمین ، سەرۆکی گروپی پارتی دەستەلاتدار " ڕوسیای یەکگرتووە " ڤیلادیمیر ڤاسیلیەڤ ، سەرۆکی گروپی پارتی ڕوسیای دادوەر سیرگی میرۆنۆڤ ، سەرۆکی گروپی پارتی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی ڕوسیا گینادی زوگانۆڤ و سەرۆکی گروپی پارتی لیبرال دیموکراتی ڕوسیا ڤلادیمیر ژینیرۆڤسکیەوە پێشکەش کرا.

سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمانی ڕوسیا ئەلەکسی پوشکۆڤ وتی " ئالۆزی لە رۆژهەلاتی ناوین کارەساتێکی مرۆییە و یەک لە ئەنجامەکانی ئەو کارەساتە هێرشی سەر کریستیانەکان و کوردانی ئیزیدیە ، بەلام دەبێ بزانرێ کە لە عێراق و سوریا تەواوی کورد لە ژێر هەرەشەی قرکردن دایە بەدەستی ئیسلامی رادیکال".

ئەلەکسی پوشکۆف رایگەیاند کە چەتەکانی داعش دوژمنی مرۆڤایەتین و سنورناناسن ، ئەو دۆخەکە خراپە ئەنجامی سیاسەتی دەوڵەتانی رۆژئاوایە دەبێ ئەو پرسە بە پێی پەیماننامەی نێونەتەوەیی ، حقوقی گەردوونی و بە ئەرێکردنی مافی گەلان و لە ژێر چەتری نەتەوەیەکگرتووەکان دا چاەرسەر بکرێ.
گەلالەی پێشنیارەکە لە کۆی دەنگی ٤٥٠ پەرلەمانتار ٤٤٢ یان دەنگی بەلێیان پێ دا
 له‌  ماڵپه‌ڕی  ڕۆژ نیوز وه‌رگیراوه‌
veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ