ژاڵه
(
Nerium oleander )
به‌عه‌ره‌بی
( الدفلی ،التفله ،الورد الکاذب
) به فارسی (خر زهره ، گیش،شب ڕه‌نگ،جار)
ده‌رخت یان درختچه‌یه‌کی هه‌میشه سه‌وزه و زۆر ژه‌هراویه له ناوجه‌ی ده‌وره‌به‌ری ده‌ریای
ناوه‌راست تا ده‌گاته ولاتی چین
و ئه‌مریکا سه‌وزده‌بێ ، هه‌روه‌ها
له کوردستانیش هه‌یه و له‌هه‌ندێ
ناوجه به شیوه‌ی خۆرسک ڕواوه،
باڵای 2.5 تا شه‌ش مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه، په‌لو پۆی زۆری لێ ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگی گه‌لاکانی له‌ده‌روه سه‌وزێکی تێره به‌لام له‌دیوه‌ی ناوه‌وه کاڵتره، گه‌ڵاکانی به شیوه‌ی سێ دانه گه‌لا له سه‌ر لاسکه‌که‌ی ده‌ر ئه‌چن درێژ‌و باریک و ئه‌ستورن ،له زۆربه‌ی باخچه‌کان و سه‌ر شه‌قامه‌کان وه‌ک درختی جوانی ده‌ڕوێنری،زۆر جار پاش بڕین و قه‌له‌م کردنی وه‌ک په‌رژین به‌کار ده‌هێنری،ده‌توانرێ به قه‌له‌م بڕوێنرێ و سه‌وز ده‌بێ،زۆر حه‌زی له‌ئاو نیه ، له خاکی نه‌رمدا گه‌شه‌ی باشتر ده‌کات،زۆر حه‌زی له خۆره‌تاوه و که‌متر له سێبه‌ر، به‌رگه‌ی سه‌رما تا پله‌ی ده‌ی سه‌دی ژێر سفر ده‌گرێت ،توشی نه‌خۆشی شیرینه‌و خراپ بونی گه‌لاکان ده‌بێت به‌هۆی جه‌ند جۆره میرویه‌که‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جۆری بێ بڕبڕه‌کان وه‌ک په‌پوله له‌سه‌ر گه‌لای ژاله ده‌له‌وه‌رێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ژه‌هراوی ببێ، یارمه‌تی ده‌ریه‌تی بۆ دروست کردن و گواستنه‌وه‌ی تۆوه‌که‌ی.

شیوه‌ی گوله‌کانی به کۆمه‌ڵ و جه‌پکه(
هێشوی ) جه‌ندین ڕه‌نگی هه‌یه،،سور،سپی،په‌مه‌یی
تۆخ و کاڵ، مۆری کاڵ هه‌روه‌ها پرته‌قاڵی زه‌ردیشی
هه‌یه ،گوڵ گرتن له به‌هاره‌وه ده‌س پێ
ده‌کات تا کۆتایی پایز پێش هاتنی سه‌رما دمێنێ( نیسان –تشرینی یه‌که‌م)،دوای گوڵ
کردن توۆ ده‌گرێ ،که شیووه‌یه‌کی
درێژکۆله‌ی هه‌یه وه‌ک گه‌لاکانی له‌ناو
به‌رگه‌که‌یدا تۆوه‌کانی تیدایه (توۆدان) ،تا ئیستا زیاتر له 400 جۆری ژاله پۆلێن کراوه.
کاریگه‌ری ژاله له‌روی ده‌رمانیه‌وه: به‌پێ
لێکۆڵینه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی
ئه‌مریکا ده‌رکه‌وتوه پێکهاته‌کانی ژاله هیج سودێکیان نه‌بوه له جاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌دا.
ژه‌هری ژاڵه:
له
دێر زه‌مانه‌وه زانراوه که ژاله دارێکی ژه‌هراویه له‌سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ،،خواردنی بڕیک له گه‌لاکانی
ده‌بێته هۆی مڕدار بونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ ، ئه‌و ماده ژه‌هره‌ی تیدایه ناوی (oleandrin ,oleandrigenin ) که به گلوکۆسایدی دڵ ناسراوه ( cardiac glycosides ) به‌کار دێ بۆجاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
ماسولکه‌ی دڵ ،که هه‌ندێ جار ژه‌هراویه له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان..
خشۆکه‌کان و باڵنده ژه‌هروای نابن به‌هۆ ژه‌هری گلکوسیادی ژاڵه‌وه، به‌ڵام مرۆڤ و
سه‌گ و مه‌رو
مانگا و ئه‌سپ هه‌ستیارن بۆ ژه‌هری
گلوکۆسایدی دڵ، سه‌ره‌رای بانگه‌شه‌کان له‌سه‌ر
ژاله و کاریگه‌ری ژه‌هراوی بونی
له‌سه‌ر مرۆڤ‌و ئاژه‌ڵ ،له‌سالی 2002 له‌ئه‌مریکا 847 که‌س ژه‌هراوی بون به ژه‌هری ژاله و گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌نته‌ره‌کانی
ژه‌هراوی بون و که‌سیان نه‌مردوون، له‌ساڵی 1985 تاکو 2005 سێ که‌س
گیانیان له‌ده‌س داوه به‌هۆی ژه‌هراوی بون به‌ژاڵه‌وه،که‌سی یه‌که‌میان سه‌ربازێک بوه گه‌ڵای ژاله‌ی خواردوه ،دواتر له پشکنینی
خوێنی‌دا ده‌رکه‌وتوه که ڕێژه‌یه‌کی زۆر له
گلوکۆسایدی دڵی تیدایه، هه‌روه‌ها
کاریگه‌ری ژهروای بون له ڕێگه‌ی
کۆمه‌وه هه‌یه.
ژه‌هروای بون له مناڵ‌دا زۆر ترسناکه له‌کاتیکدا به نه‌زانی گه‌لای ژاله بخوات، هه‌روه‌ها
له‌کاتی خۆ کوشتن گه‌لای ژاله ده‌خورێت
کاریگه‌ری ژه‌هراوی بون:
له
کاتی خواردنی ژاله له‌لایه‌ن مرۆڤه‌کان یان ئاژه‌ڵه‌وه کاریگه‌ری له سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌رس و دڵ و کۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌رئه‌که‌وێ.. وه‌ک، گێژی و ڕشانه‌وه، ئازاری ناوسک ،،سک جون،هه‌ندێ جار خوێنی پیوه‌یه. لێدانی
دڵ به ناڕێک و پێکی ،زۆر به‌خاوی لێ ئه‌دات، ڕه‌نگ په‌ڕین و ساردبونه‌وه‌ی ده‌ستوو پێ به‌هۆی
تێک جونی سوڕی خوێنه‌وه ، کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی ده‌مار به بێ هێزیو
بێ جوڵه و له‌رزینی ماسوڵکه‌کان ، که‌وتن و بێ هۆش بون ئینجا مردن
ده‌س لێدان هه‌لسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ ژاله ده‌بێته هۆ دروست بونی خوران و هه‌ستیاری له‌سه‌ر
پێش و چاو
وشک کردنه‌وه‌ی گه‌ڵای ژاله هیچ کاریگه‌ری
نابێت له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ژه‌هره‌که
،مه‌ترسی هه‌رده‌مێنێ به‌تایبه‌ت
له سه‌ر ئاژه‌ڵ (مه‌ر و بزن و مانگا و
ئه‌سپ ) به جه‌شنێک که‌متر له سه‌د گرام ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بون و مردار
بونه‌وه‌ی ئه‌سپ که نیشانه‌کانی سک جون و
ژانه سک و ناڕیکو پێک لێدانی دڵی پیوه دیاره
چاره‌سه‌ری ژه‌هراوی بون :
وه‌ک دیاره له مرۆڤ‌و ئاژه‌ڵ دا نیشانه‌کان وه‌ک یه‌کن و جاره‌سه‌ریش به‌هه‌مان
شیوه‌یه:
شوردنی گه‌ده تاکو ڕیژه‌ی هه‌ڵمژینی ژه‌هه‌رکه که‌م بکرێته‌وه،هه‌ندێ
جار خه‌ڵوزی ده‌رخوار ئه‌درێ تاکو هه‌رچی
ژه‌هرێک مابێته‌وه له‌ناو گه‌ده‌دا هه‌ڵی بمژی واته ڕیگری ده‌کات له بلاو بونه‌وه
ی ژه‌هره‌که، وه له‌ژێر جاودێری پزیشکدا
ده‌بێت،هه‌روه‌ها ده‌رمانی خێرا که‌روه‌ی
دلێ پێ ئه‌درێ،تاکو به‌ته‌وای دڵنیا ده‌بین
له ده‌رکردنی ژه‌هره‌که له ناو له‌شی دا، بۆیه ئامۆژگاری ده‌کرێ که به‌هیچ شیوه‌یه‌ک ده‌س له‌ژاله نه‌ده‌ین و له‌کاروباری ڕۆژانه‌دا
به‌کاری نه‌هێنین، وه‌ک ئاگر کردنوه و چێش لێنان و چایی کردن
تێبینی: ژاڵه گوڵی فه‌رمی هیرۆشیمایه جونکه له‌دوای ویران بونی به چه‌کی ئه‌تۆمی له‌ساڵی 1945 یه‌که‌م گوڵ بو سه‌وز بویه‌وه گوڵی گرت.
د.ناجح گوڵپی
15/12/2014 هه‌ڵه‌بجه
n.gulpy@gmail.com