کۆتا ئاماری هاوڵاتیانی یه‌زیدی که‌ بێسه‌رو شوێنن

.
SBEIY.COM || YOUR NEWS CHANNEL


به‌پێی‌ كۆتا ئامار، 3583 هاوڵاتی ئێزیدی تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
ئه‌مڕۆ بوشرا عوبێدی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی‌ مرۆڤی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 3583 ئێزیدی بێسه‌روشوێنن، و له‌و ژماره‌یه‌ش 1597 یان كچ و ژنن و 1986یشیان پیاون.
ئه‌وه‌شی وتوه‌، كه‌: زانیاری ته‌واوه‌تی نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ئایا كوژراون یان رفێنراون، تا ئێستاش 441 پیاوی‌ رفێنراو و 240 كچیش له‌ ده‌ستی داعش رزگاریان بوه‌ كه‌ هه‌ندێكیان سكیان پڕبوه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ كۆمسیۆنی مافه‌كانی‌ مرۆڤی عێراق داوایكردوه‌، حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی‌ ئازاكردنی كچ و ژنه‌ رفێنراوه‌كان.
veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ