بەلەک (عرق السوس...شیرین بیان... LIQUORICE… یان Glycyrrhiza glabra )
ناساندن: بەلەک یان بەڵەک گیایەکی شێوە درەختی بەتەمەنە،لە دەشتایی
و نزیک شوێنە ئاویەکان سەوزدەبێ لە زۆر
شووێنی جیهان هەیە،میسر سوریا،ئاسیای بچوک و ناوەراستی ئاسایا، و ئەوروپا،هەروەها
لە کوردستان ،
بەتایبەت لەدەشتی شارەزوور ، بەلەک گیایەکی پزیشکیە سود لەڕەگەکەی دەبینرێ بۆ چارەسەری جەندین نەخۆشی ،مادەیەکی شیرین لەڕەگی بەڵەک دەس دەکەوێ بۆ چارەسەر بەچەند شێوەیەک بەکار دهێنرێ ،،وەک کرۆژتن و مژینی ئاوە شیرینەکەی،یان هاڕڕاوە (پاودەر) ەکەی لەگەڵ خواردنی تردا تێکەڵ دەکرێ وەک شیرینی دەخورێ ،،یان وەک چایی لێ دەنرێ و دەخورێ،،هەرووەها دەتوانی تێکەڵی هەندێ لەخواردنەوەکان بکرێ وەک بیبسی و بیرە بەمەبەستی دروست کردنی کەف و هەڵچون.
بەتایبەت لەدەشتی شارەزوور ، بەلەک گیایەکی پزیشکیە سود لەڕەگەکەی دەبینرێ بۆ چارەسەری جەندین نەخۆشی ،مادەیەکی شیرین لەڕەگی بەڵەک دەس دەکەوێ بۆ چارەسەر بەچەند شێوەیەک بەکار دهێنرێ ،،وەک کرۆژتن و مژینی ئاوە شیرینەکەی،یان هاڕڕاوە (پاودەر) ەکەی لەگەڵ خواردنی تردا تێکەڵ دەکرێ وەک شیرینی دەخورێ ،،یان وەک چایی لێ دەنرێ و دەخورێ،،هەرووەها دەتوانی تێکەڵی هەندێ لەخواردنەوەکان بکرێ وەک بیبسی و بیرە بەمەبەستی دروست کردنی کەف و هەڵچون.
ڕەگی بەلەک لە پزیشکی
کۆندا:
زۆرێک لە سەرجاوەکان باس لە بەکار هێنانی
ڕەگی بەلەک دەکەن لە کۆنەوە بەتایبەت لە شارستانیەتی میسری کۆندا،کە ترشاوی ڕەگی
بەلەکیان وەک شیفایەک بۆ برینی گەدەو ڕیخۆڵە ، هەروەها گرفتەکانی کۆئەندامی
هەرس بەکار هێناوە، تۆژینەوە نوێکان
دەریان خستوە کە ڕەگی بەلەک مادەی
گلیسرهیزن ی تیدایە( glycyrrhizin
) کە مادەی
کاربن ئۆکسۆلینی ( carbenoxolene) لێ دەس ئەکەوێ و دەبێتە هۆی ساڕێژ بوونی برینی گەدەو ڕیخۆڵە.دواتر
لەلایەن میسریەکانەوە شەربەتیان لێ دروست
کردوە، دەرکەوت کە رەگی بەلەک لە ناو گۆڕی پاشا
توت ئانخ ئامون دا هەبووە کە لەساڵی 1923 دۆزرایەوە،هەروەها پزیشکە
مسریەکان تێکەڵی دەرمانیان کردوە تاکو تام
وچێژی خۆش و شیرین ببێ
لەلایەن شارستانیەتی بابلیەکانەوە پێش چوار
هەزار ساڵ بەکار هاتوە وەک مادەیەکی وزە
بەخش و بەرگری دروست کەر،،پزیشکە یۆنانیەکان بۆ جارەسەری کۆکە و تەنگەنەفەسی،و
شکاندنی تینویەتی سودیان لێ بینیووە،
لەلایەن پزیشکانی عەرەبەوە بەم شیوە باس کراوە،،ئیبن سینا وتویەتی
،،شەربەت یان چایی ڕەگی بەلەک
بەسودە بۆچارەسەری برین، بۆ سافکردنی قوڕگ
وسیەکان پاک دەکاتەوە و دەنگ ساف
دەکات،برینی گەدەو ڕیخۆلە ،سوتانەوەی میزەرۆ .
هەروەها
ئیبن بیطار باسی کردوە ،کە بۆ سوتانەوە ی سورێنچک و گەدەو ڕیخۆڵە و جگەرو سپڵ و گورچیلە ومیزڵدان و بەکار دێت،هەروەها بۆ ڕێکخستنی سوڕی ژنانە سود بەخشە،و بۆچارەسەری مایەسیری ش
سودی لێ بینراوە،هەروەها لەدێر زەمانەوە لەلایەن حەکیمان و پزیشکانی کوردەواریەوە
بەکار هاتوە بەهۆی بونی و ئاسان دەسکەوتنی ئەم
گیایە لە زۆربەی شوێنە دەشتایی و
ئاودارەکانی کوردستان.
مادەی کاریگەری ی ناو ڕەگی بەڵەک:
تۆژینەوەکان دەریان خستووە کە مادەی کاریگەری
ناو ڕەگی بەڵەک ( کە دوانزە جۆر رەگی بەلەک هەیە ) بریتیە لە مادەی گلیسرهیزین.کە
هەڵگری مادەی شەکر و کۆمەلێ خوێی کانزایی کە گرنگترینیان خۆیی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم ومەنگەنیز و
فسفۆڕ،،،،هەروەها مادەی سابونی تیدایە و
لەکاتی داکردنی شەربەتەکەیدا کەفێکی زۆر دەکات.هەروەها چەوری بەهەوڵم بوی
تیدایە(زیت طیار)،ئینجا ئاویتەیەکی ستیرۆیدی لێ جیاکراوەتەوە بەناوی
ترشی گلیسرزیک کە سیفەتەکانی وەک
هیدرۆکۆرتیزۆنن،،بەڵام بەبێ کاریگەری لاوەکی کە لە دەرمانی هیدرۆ
کۆرتیزۆندا هەیە.
دەرمانی کامیدیتاس لە ڕەگی بەلەک
وەدەس کەوتوە کە بۆ چارەسەری برینی گەدە بەکارهاتوە،هەروەها مادەی سابونی ناو رەگی بەلەک ڕۆڵی کاریگەری
لە جارەسەردا هەیە،بەتایبەت چارەسەری کۆئەندامی
هەناسە بەهۆی بونی نزیکەی نۆ پێکهاتەی
ئاوێتە کە لەناو ڕەگی بەلەک دا هەیە،وەکاریگەری چارەسەری ژەهراوی بونی هەیە،
دوا تۆژینەوە کە لەسەر ڕەگی بەلەک کراوە لەیابان دەری دەخات کە یەکێک لەپێکهاتەکانی بۆ چارەسەری هەوکردنی
جگەر سود بەخشە بەتایبەت هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی ،هەروەها تۆژینەوەکان بڵاویان
کردوە کە ئەم مادە کاریگەرە لە وەستاندنی شیرپەنجەی جگەر،
چۆنیەتی بەکار هێنانی ڕەگی بەلەک:
لێرەدا
بەکورتی چۆنیەتی بەکار هینانی ڕەگی
بەلەک باس دەکەین کە بۆچ نەخۆشیەک بەکار
هاتوە:
*** وەبیر هێنانەوە: باشترە ئەوانەی کە فشاری
خوێنیان هەیە ڕەگی بەلەک بەکار نەهێنن
جونکە کاریگەری هێشتنەوەی ئاوی هەیە لە ناو خانەکانی لەشدا،
1.
بۆچارەسەری سک جون و ساف کردنی ڕیخۆلە
2.
ڕەگی بەلەک
لەگەڵ جینسینگ دا دەکوڵینرێ و بەشیوەی چایی دەخورێ ڕۆژانە وەک وزەبەخش و بەهیزکەری گشتی بەتایبەت
بۆ دڵ و سوری خوێن
3.
بۆچارسەری برینی گەدە و دوانزەگرێ.. 500 گرامهاڕاوەی ڕگی بەلەک لەگەڵ
100 گرام هەنگوینی ساخ تێکەڵ دەکرێت
و شەوانە یەک کەوچکی چێشت پێش خەوتن
دەخوری ،،پزیشکە ئەڵمانیەکان ڕێنمایی دەکەن کە باشترین چارسەر بۆ جاک بونەوەی
برینی گەدەو ڕیخۆلە و بەگشتی کۆئەندامی هەرس
بەکار هێنانی جارەسەری گیاییە،بەتایبەت
ڕەگی بەلەک کە مادەی (glycirrhisizic acid ) گلیسرزیک ئەسید ی تیدایە
و دژە هەوکردنە وەک مادەی هایدرۆ کۆرتیزۆن،بە
بێ کاریگەری خراپی لاوەکی، لەتازەترین هەواڵدا باس لەوەدەکات کە گەشەی بەکتریای
گەدە دەوەستێنێ .
4.
هاراوەی ڕەگی بەلەک بە باشترین چارەسەر دائەنرێ بۆ
ناڕەحەتی وگرفتەکانی هەرسکردن کە
لەدەرئەنجامی برینی گەدەو ڕیخۆلەوە پەیدا دەبن، بەم جۆرە بەکار دەهێنرێ،،کەوچکە
چایەک هاراوەی ڕەگی بەلەک لەگەڵ پیالەیەک ئاوی گەرم تێکەڵ دەکرێ و دائەپۆشرێ پاشان
دەی پاڵیوی و ڕۆژانە سێ جار ،دو کاتژمێر
دوای نان خواردن دەخورێتەوە بۆ ماوەی شەش
هەفتە واتە 40 ڕۆژ زیاتر،،هەروەها نابێت ئەوکەسانە کە توشی فشاری
خوێن،شەکرە،نەخۆشی دڵ، قەلەوی،سک پڕی ،ئەم گیراوەیە بەکار بهێنن..شایانی وتنە
لەکوردستان هاڕاوەی ڕەگی بەلەک بەم شێوە بەکار دێ دەکوڵینرێ و وەک جایی
دەخورێتەوە تامێکی خۆشی شیرینی هەیە.
5.
بۆ نەخۆشیەکانی دڵ بەتایبەت هەوکردنی کیسی دڵ و
ژێکانی،وەک وتمان کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە وەک هیدرۆکۆرتیزۆن، بەڕیژەی کەوچکە چایەک
هاراوەی ڕەگی بەلەک لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ دەکرێت و وەک جایی ڕۆژی جارێ
تا دوجار دەخورێتەوە
6.
بۆچارەسەری نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە و سنگ: کەوچێ
چا هاڕاوەی ڕەگی بەلەک لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم ڕۆژانە سێ جار دەخورێتەووە
7.
بۆچارسەری
نەخۆشی بیرۆ ،ئەکزیما ( واڵامەنی) صدفیە:
کەنەخۆشیەکی تاڕادەیەک بۆماوەیە توشی پێست دەبێت، بەزۆری کەسانی تەمەن
(15-25) ساڵی توش دەبن ،هاراوەی ڕەگی
بەلەک لەگەڵ ڤازلین تێکەڵ دەکرێت و بەشیوەی هەتوان شوێنە توش بوەکە ڕۆژانە چەور دەکرێت .
8.
بۆ چارەسەری جۆرەها نەخۆشی کەڕو (فطریات)، دەرکەوتوە کە
ڕەگی بەلەک نزیکەی 125 ئاویتەی دژە کەڕوی تیدایە، بەڕیژەی پێنج کەوچک چایی هاراوەی
بەلەک دەکرێتە یەک پیالە ئاوی گەرم،پاشان بە پارچەیەک پەڕۆی پاک ڕۆژانە دو تاسێ
جار شوینی توشبوی پێ دەشۆرێ ،یان چەوردەکرێ،
9.
کاریگەری هەیە بۆجارەسەری توشبوان بە ڤایرۆسی هێربس و
ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر،
10.
بۆچارەسەری دلە کزێ: واتە گەرانەوەی مادە خۆراکیەکانی ناو
گەدە کەترشن بۆ سورێنچک،،،
11.
بۆچارەسەەری نەخۆشی ڕۆماتیزمە ،هەروەها دژە
هەوکردنە،بەتایبەت ئەو نەخۆشیانەی کە توشی ئێسکەکانی لەش دەبێت
سیفەتە پزیشکیەکانی ڕەگی
بەلەک:
·
کۆئەندامی بەرگری
بەهێزو جالاک دەکات
·
وەک دژە هەوکردنی
کۆئەندامی هەناسە و سافکردنی قوڕگ و چارەسەری کۆکە دەردانی بەڵغەم، پاککردنەوەی ناودەم.
·
دژە حەساسیەتە
·
دژە ڤایرۆسە
·
یارمەتی چاک بونەوەی
برینی گەدە ئەدات،بەهۆی دەردانی زیادەی مادەی لینجی میوکەس لەناو دیواری گەدەدا
کە وەک چینێکی پاریزەر دیواری گەدە دەپارێزێت لە ترشی ناو گەدە
·
چارەسەری بیرۆ و ئەکزیمای پێست دەکات
·
یارمەتی هەرس کردنی
خۆراک دەدات
·
یارمەتی چاک بونەوەی
هەوکردنی جگەر ئەدات
·
سوڕی مانگانەی
ئافرەتان ڕیک دەخاتەوە
·
دژی وەرین و
ڕووتانەوەی قژی سەر بە کاردێ ،پاڵاوتەی ئاوی ڕەگی بەلەک سەری پێ بشۆ
کاریگەری لاوەکی لەبەکار هێنانی
ڕەگی بەلەک:
تەنیا کاریگەری
خراپی ڕەگی بەلەک ئەوەەیە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر یان لە حەدی زیادی خۆی ئەم مادە
بەکار بهێنێنرێت دەبێتە هۆی گلدانەوەی ئاو لەناو خانەکانی لەش ،بەوجۆرە فشاری خوێن
زیاد دەکات و کاریگەری خراپ لەسەر دڵ دائەنێ،هەر بۆیە ڕێگە نادرێ بەوانەی کەفشاری
خوێنیان هەیە ئەم دەرمانە بەکار بهێنن واتە نابێت ڕۆژانە لە پەنجا گرام زیاتر بخوارێت.
د.ناجح
گوڵپی 3/3/2014
n.gulpy@gmail.com