هەڵەبجە: گردبونەووەیەک دژ بە هەڵکەندنی خەندەق

.


          بژی یەکێتی کوردان.......بڕمێ سنورە دەس کردەکان
لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان توشی جەندین قەیران و ئاڵۆزی بۆتەوە   هەر لە  پێک نەهێنانی حکومەتو پەرلەمان  و قەیرانی ئابوریەوە تاکو جارەسەەر نەبونی کێشەکانی لەگەڵ ناوەندا .ئا لەم کاتەدا  پارتی دیموکراتی کوردستان بێ گەرانەوە بۆ رای حکومەت و پەرلەمانو خەڵک  دەستی داوەتە هەڵکەندنی خەندەقێک  لەنیوان سنوری باشوری کوردستان و ڕۆژئاودا ، بۆ دابڕاندنی هەردو بەشی کوردستان بەحسابی خۆیان بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی هەردو بەشە ،
ئەم کردارە  چاوەروان نەکراوە  خزمەت کردنێکی ئاشکرایە بە ئەجێندای داگیرکەران کەهەردەم ویستویانە  نەتەوەی کورد پارجە پاڕەجەو دابەش بێ،
پشتیوانی گەلی کورد لەڕۆژئاوا  دەکەین و بەتوندی هەڵکەندنی ئەم خەندەقەی شەرمەزار دەکەین کە   ڕۆژانە خۆ پیشاندان لەسەر سنورەکان ساز دەکەن بۆ بەگژا جونەوە  و جەندین تێک هەڵجون و گرژی و براینداری لێکەوتۆتەوە ،
.ئێمە  جاوەروانی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەییمان دەکرد  بۆ پتەوکردنی ڕیزەکانی یەکێتی هەموو لایەنەکانی کوردستان  نەک دابڕانو پاڕجە بوون،
ئەوە بۆ ماوەی چەند ساڵە گەلی رۆژئاوا پیویستیان بە هاوکاری ئێمە هەیە و تەنها سێ مانگ سنور بەروی خەڵکی رۆژئاوا کرایەوە  وبەلیشاو بۆ ئەمدیوهاتن و ئیستا ش رێگای گەرانەوەیان نیە  .  بۆیە لەپارێزگای هەلەبجەوە  داوا دەکەین کە هەڵکەندنی خەندەقی شەرمەزاری  لەسەر سنوری ڕۆژئاوا رابگیرێ   جونکە هەرجەند  سەیر دەکەین  بێچگە لە  ئاڵۆزیو  گرژی   و ئاژاوە هیچی تری لێ سەوز نابی بۆ گەلەکەمان  و ئۆخەیش بۆ داگیرکەران.
لەبەرئەوە دوا دەکەین  کە کێشەو گرفتەکانی نیوان هەردو لا  بە گفتوگۆی هێمنانە جارەسەر  بکرێ نەک پەنا بردن بۆ هەڵکەندنی خەندەق
هەروەها  داواکارین کە گشت لایەنە سیاسیەکانی هەرێم  و ڕیکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ،گشت مرۆڤدۆستان  و گشت میدیاکان کەهەڵوێستیان هەبێت و هەولەکانیان بخەنە گەر و داواکاری وەستاندنی ئەم خەندەقە بکەن،جونکە  هەمومان بەرپرسیارین لە پاراستنی  گەلەکەمان   لەڕۆژئاوای کوردستان



                                                    کۆمەڵیک لەجالاکوانانی پاریزگای هەلەبجە

                                                              13/4/2104

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ