ڕۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەری world veterinary day
کورتەیەک لەمێژووی ڕۆژی جیهانی پزیشکانی
ڤێترنەری
ڕۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەری یەکەمجار
لەلایەن یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەریەوە داهینرا world veterinary associaition ( W V A)
لەسالی 2000 دا سالانە لە دوا
شەممە ی مانگی نیسان دا
ئاهەنگ دەگێڕن.
هەروەها لەساڵی 2008 وە یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەری هاوڕا لەگەڵ ڕیکخراوی جیهانی دروستی ئاژەڵ ( world organization for animal health ( OIE ) ،پێکەوە لەم رۆژەدا ئاهەنگ و جالاکی جۆراو جۆر سازدەکرێ وەک سیمینار و تۆژینەوەی زانستی و ۆرک شۆپ .لەناو هۆبەو بەڕیوەبەرایتیەکانی ڤێترنەری و لەناو کۆلێژو فاکەڵتیەەکانی ڤێترنەریدا، تاکو ڕۆڵی راستەقینەی ڤێترنەری دەربکەوێ لەژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگادا کە خۆی دەبێنێتەوە لە فەراهەم کردنی ئاسایشی خۆراک و خۆراکی تەندروست ،خەلاتی ڕیزلێنان دابەش دەکرێ، و دەدرێ بەلایەنی سەرکەوتو لە پرۆژەو کارەکانیدا،هەروەها براوەی ئەم پێشبڕکێە بانگهێشتی کۆنگرەی 82 هەمینی OIE دەکرێ .
هەروەها لەساڵی 2008 وە یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەری هاوڕا لەگەڵ ڕیکخراوی جیهانی دروستی ئاژەڵ ( world organization for animal health ( OIE ) ،پێکەوە لەم رۆژەدا ئاهەنگ و جالاکی جۆراو جۆر سازدەکرێ وەک سیمینار و تۆژینەوەی زانستی و ۆرک شۆپ .لەناو هۆبەو بەڕیوەبەرایتیەکانی ڤێترنەری و لەناو کۆلێژو فاکەڵتیەەکانی ڤێترنەریدا، تاکو ڕۆڵی راستەقینەی ڤێترنەری دەربکەوێ لەژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگادا کە خۆی دەبێنێتەوە لە فەراهەم کردنی ئاسایشی خۆراک و خۆراکی تەندروست ،خەلاتی ڕیزلێنان دابەش دەکرێ، و دەدرێ بەلایەنی سەرکەوتو لە پرۆژەو کارەکانیدا،هەروەها براوەی ئەم پێشبڕکێە بانگهێشتی کۆنگرەی 82 هەمینی OIE دەکرێ .
ئەمساڵ چواردەیەمین ساڵرۆژی
ئەو یادە بەڕێ دەکەین،لەکوردستانیش لەسالێ 2009 سەندیکای پزیشکانی ڤێترنەری
کوردستان لەسلێمانی ئەو یادەیان بەرز
راگرت ،هەروەها بڕیارە ئەمسالێش لە 26/4/2014
لەسلێمانی ئەو یادە بکرێتەوە
لە نیسانی سالی 1863 پرۆفیسۆر جۆن گەیمگی
لەولاتی بەریتانیا هەموو پرۆفیسۆرەکانی
بواری ڤێترنەری لەسەرانسەری ئەوروپا بانگهێشت کرد بۆ
کۆنگرەیەکی ڤێترنەری جیهانی کە لەهامبۆرگی
ئەڵمنیا لە ڕۆژەکانی 14-18 /7/1863
ئەنجام درا دواتر ئەم کۆنگرەیە یەکێتی
جیهانی پزیشکانی ڤێترنەری لێ دروست
بوو کە لەوکاتەوە وەک جەترێک وایە هەموو
سەندیکاو یەکێتیەکانی پزیشکانی ڤێترنەری لەسەرانسەری جیهان لەخۆ دەگرێ،
کۆکردنەوەی پزیشکان بۆ مەبەستی بەشداری
کردنی ئەزمون وشارەزایەکان و گۆڕینەوەی بیروراکان بوو لەنێوان پزیشکاندا بەمەبستی
بەرزکردنەوە و پێشخستنی زانستی پزیشکی
ڤێترنەری
یەکێتی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەری لە 150 هەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا کۆنگرەی 31 ەمین ی خۆی بەست، کە پارساڵ لە 17-20/ئەیلولی
2013 لە پراگ پایتەختی چیک.
ڕۆژی
شەممە 26 /4/2014 بۆ یەکەمجار لەهٶڵی ڕاپەڕین لە کەمپی کۆنی زانکۆی
سلێمانی کاتژمێری دەی سەرلەبەیانی ئەو یادە بەرز راگیرا ،یادەکە بە سپۆنسەری
کۆمپانیای کۆسار کە کۆمپنیاکە
لەبواری کشتوکالو پەلەوەر کار دەکات و بەبەشداری سەندیکای پزیشکانی
ڤێترنەری کوردستان/ لقی سلێمانی و کۆلێژی
پزیشکی ڤێترنەری /زانکۆی سلێمانی تاکو کات ژمێری یەکی دوا نێوەڕۆی خایاند ، لەم
یادەدا :
١-وتاری راگری کۆلێژی ڤێترنەری پێشکەش کرا لەلایەن راگری کۆلێژەوە .
2- بەڕیوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێترنەری وتەیەکی پێشکەش کرد.
3- وتەی سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای پزیشکانی ڤێترنەری.
-لەدرێژەی
بەرنامەکانی یادەکەدا نمایشی جالاکیەکانی
کۆلێژی پزیشکی ڤێترنەری بە ڤیدۆ نمایش کرا
،هەروەها نمایشی ڤیدۆیی جالاکیەکانی بەڕیوەبەرایەتی ڤێترنەری لەسلێمانی و لقی
سلێمانی سەندیکای پزیشکانی ڤێترنەری ،و نمایشی ڤیدۆیی کۆمپانیای کۆسار.
هەروەها
لەبڕگەیەکدا جەند خەلاتێکی ڕیز لێنان دا بەش کرا بەسەر هەندێک لە ئامادەبوودا،،
شایەنی باسە
لەئەنجامی ناعەدالەتی دابەش کردنی خەلاتەکاندا ناڕەزیی پێشان درا جونکە
هەندێ کەس پیوست نەبوو خەلات بکرێن وە دەیان و بگرە سەدان دکتۆر لە
هۆبەکانی دوەروەی سلێمانی هەبوو کە دەبوو بەوانیش بدرایە بەلام بەداخەوە ،،تەنیا لیژنەی ئامادەکار خۆیان خەڵاتی
خۆیانیان کرد،،
دوا چالاکی کە بەشیوەی پۆستەر ئامادە کرابوو
لە هۆلەکەدا لەلایەن دکتۆرەکانەوە تەماشە کرا،ئەم پۆستەرە زانستیانە لەلایەن
کۆمەلێک دکتۆری بەڕیزەوە ئامادە کرابوو
هەروەها
لە بڕگەی دوەمی یادی ڕۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێترنەریدا، ئێوارە خوانێک لەگەڵ
ئاهەنگی مۆزیک و هەڵپەرکێ بۆ پزیشکانی ڤێترنەری ساز درا لە هٶلێ ئۆتیل ڕەمادا لە
سلێمانی ئاهەنگەکە لە کاتژمێر شەشی سەرلەئێوارە دەستی پێ کرد تاکو کتژمێر دەی شەو،
لە تێکڕای ئامادەبوان بەخۆشی و شادی ئەو یادەیان بەڕێ کرد
مێژوی دروست بونی کۆلێژی
پزیشکی ڤێترنەری /زانکۆی سلێمانی:
ساڵی 1968 زانکۆی سلێمانی دامەزرا.دواتر
بەهۆی سیاسەتی سەرکوت گەرانەی ڕژێمی بەعس لەساڵی 1983 دا گواستیەوە بۆ هەولیر و
ناوی زانکۆی سەلاحەدینی پێ بەخشی،،لەدوای راپەڕینی 1991 وراماڵینی ڕژێم لە کوردستان دلسۆزان و زانست
پەرروەران و دوای دامەزراندنی حکومەتی هەرێم
دوبارە سەرلەنوێ زانکۆی سلێمانیان دامەزراندەوە لەساڵی 1992
دواتر وەردەوردە کۆلێژەکانی تیا کرایەوە
هەروەها لەسالی 1995 کۆلێژی پزیشکی ڤێترنەری دامەزرا لەبەرر گرنگی پاراستنی سامانی ئاژەڵ ودابین
کردنی ئەمنیەتی خۆراک بۆ خەڵک،یەکەم دەستەی پزیشکان لەسالی 2001 دا دەرچون .تاکو
ئیستا 434 دکتۆری دەرجوی هەیە ،27 پلەی
دپلۆمی بالا و 17 ماستەر و 10 دکتۆرای بەرهەم هێناوە..