یادی 27 سالەی راپەڕینی هەلەبجەو هەورامان و شارەزوو وێرانکردنی گەرەکی کانی عاشقانی هەلەبجە

.
یادی 27 سالەی  راپەڕینی هەلەبجەو هەورامان و شارەزوو وێرانکردنی گەرەکی کانی عاشقانی هەلەبجە

سەرەتای ساڵی 1987 بوو  ڕژێم  بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەی تری دەرهەق بە  دانیشتوانی دەورو بەری هەلەبجە دەرکرد ،ئەویش  راگواستنی ئەو گوندانە بوو  کە لەدەوروبەرو نزیک هەلەبجە مابوون ، ئەم بڕیارە نامرۆڤانە خەڵکی زۆر تاساند ،
شایانی وەبیر هێنانەووەیە  گوندەکانی سەرسنوری هەلەبجە  بەهۆی ڕێککەوتنی جەزائیری نێوان عراق و ئیرانەوە  لە مانگی 9/1978 وە بە قولایی 20کم راگوێزران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان،بەلام هەندێ گوند مابونەوە لە دەشتی شارەزوو و  هەردو ناحیەی بیارەو تەوێڵە لەهەورامان کە بەر بڕیاری راگواستنی ساڵی 1978 نەکەوتن، بەلام لەئەنجامی شەڕی ئیران عراقدا  لەسالێ 1982 ناوجەی هەورامان بەتەوای ئەوەی مابوو  وێران کرا و چوڵ بوو  و ئاوارەی شاری هەلەبجەو سلێمانی بوون
لەئەنجامی دەرجونی بڕیاری راگواستنی گوندەکانی شارەزوو و دەوربەری هەلەبجە  خەڵک ئەم تاوانەی پێ هەرس نەدەکرا  بۆ دەرجەیەک دەگەران کە داخی دلی خۆیان خاڵی بکەنەوە لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆری،هەربۆیە پێش وادەی جێ بەجێ کردنی  بڕیارەکە خەڵکی ئازادی خوازی هەلەبجە بڕیاری خۆپیشاندانیان دا ،و لەرۆژی 13/5/1987 لەناوەندی شاری هەلەبجە  خۆپیشاندان کراو شەهیدێک و جەن بریندارێکی لێکەوتوە  بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژێمەوە،هەروەها لەناو ناحیەو ئۆردوگای زۆرەملێی سیروان بەهەمان شێوە خەڵك راپەڕی ،وە لە خورماڵیش خەڵک سەرجادەیان گرتو جەندین سەربازیان بەدیل گرت   لەگەڵ ماشێنی سەربازیان بە دەسکەوت( ئەوکاتە بەهۆی تۆپبارانی ئیرانەوە  ناحیەی خورماڵ و ئۆردوگاکەی  ئاوارەی گوندەکانی نزیک و دەورو بەری بوبون واتە دانیشتوانی  تەنک بوبو)
خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوام بو تا دوا نیوەرۆ ،خەڵک داوای راگرتنی بڕیاری گواستنەوە  گوندەکانی دەورو بەری هەلەبجەی دەکرد،
ڕژێم بۆ دامرکاندندەوەی راپەڕین و خۆپیشاندانەکان  هێزێکی زۆری پەلکێشی هەلەبجەو دەوروبەری کرد، بەدەیان هەلی کۆپتەر لەئاسمانەوە پشتیوانی سەربازی دەکرد بۆ کپکردنی دەنگی خەڵک ، ئەوەبوو بەهۆی گوللەی کۆپتەروە جەندین خەڵک شەهید کران لەناو هەلەبجە  هەروەها لە ناحیەی سیروان،بەجەشنێک ئاسمانی ناوجەکە وا کۆنترۆڵکرابوو کە  هیچ جولەیەک لەدەروەی هەلەبجە نەدەبینرا،لە ناوشاریشدا بەهۆ سەربازی زۆرەوە هەموو خەڵک لەناو مالەکانیاندا بوون،جەندین  فەوجی سوکی جاشی هەرکی  و سورکی هاتبوو لەسیروان جێگیر کرابوو  هەروەها دەبابەی تا یە لاستیکی ئوردنی و سەربازی ئوردنیش بەشداری ئەم سەرکوت کردنەیان کرد،
شایانی باسە لە کاتەدا بەهۆی بونی ناوجەکە بە بەرەیەکی شەڕی نیوان عراق و ئیرانو بەردەوامی تۆپباران لەنیوان هەردولادا  ژمارەی پیشمەرگە لە سنورەکەدا زۆر کەم بوبویەوە ،ئەو خۆپیشاندانە  بەهۆی ڕیکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی و حزبی شووعی و لایەنەکانی ترەوە  هەڵگیرسا،
 هەر لەم رۆژەدابەهۆی بۆردومانی کۆپتەرکان شەهیدو بریندار هەبوو،دوای گواستنەوەی بریندارەکان  بۆ نەخۆشخانە  و کپ کردنوەی خۆپیشاندان ڕژێم هەڵی کوتایە سەر نەخۆشخانەی هەلەبجە هەرچی بریندارو  و هاوەڵی بریندارەکانیش هەبو دەستگیری کردن و راپێچی سەربازگەی هەلەبجەی کردن ، دواتر دەرکەوت  کەئەوانە  زیندە بەجاڵ کراون لە شووێنێکی نزیک سەربازگەکە لە ڕێگای بامۆک ،ئەویش پاش ئاوەدان کردنەوەی هەلەبجە  ڕوفاتەکانیان هەڵگیرایەوە دوبارە لە لەگوڕستاندا ئەسپەردەی خاک کرانەوە لەلایەن کەسو کاریانەوە  ،
هەر لەو ڕۆژەدا  سوپای ڕژێم زایاتر لە 26 هاولاتی بێتاوانی لەسەر ڕیگای خورماڵ پردی زەڵم  دەست گیر کرد،کە بێ ئاگا بون لەهەموو ڕوداوێک  جونکە  بەکاری ڕۆژانەیان لە سلێمانی  بون دەگەرانەوە ،،ئەوانیش بەرو سەربازگەی سەروا نزیک سەدسادەق برابوون  و لەشەویکدا زیندەبەجاڵیان کردنبوون  لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لەنزیک سانەدەری  دواتر بە سوتفە لاکاتی جوتکردنو کێڵانی زەویدا  دۆزرانەوە و لەسالی 1995   دوای هەشت ساڵ  ڕوفاتەکانیان هێنرانەوە بۆ هەورامان و لەزێدی خۆیان دوبارە ئەسپەردە کرانەوە،
لەکانی عاشقان لەناو شاری هەلەبجە  لانکەی شۆڕش پێشمەرگە ،بەهۆی رودانی تەقەکردن لەکۆپتەرکان لەلایەن هەندێ کەسەوە ،ڕژێم بۆ ڕۆژی دوایی بڕیاری دا  کە ئەو گەرەکە  بە تی ئێن تی بتەقێنێتەوە، تەقینەوەکە  بۆماوەی یەک هەفتە بەردەوام بوو  کە نزیکەی 400 خانووی هاولاتیان تەقێنرایەوە ،بێ ئەوەی کەس بتوانێ هیچ کەلو پەلێک دەربکات لەناو ماڵەکانیدا،
ئەنجامی ئەم راپەڕینە ،وێرانکردنی گەرەکی کانی عاشقان و ئاوارەبونی هەزران خەڵکی هەلەبجەو دەوروبەری بوون بۆ ئێران لەگەڵ ئەنفالکردن و کوشتنو زیندەبەجالکردنی زیاتر لە شەست هاولاتی  بو،وە سەرکوت کردنی دەنگی ناڕەزایی خەڵک بوو بۆ هەتا هەتایە،
هەموسالێ یادی ئەم تاوانە دەکرێتەوە لەلایەن حکومەتو کەسوکاری قوربانیانەوە، ئەمرۆش 13/5/2014 ئەمیادە پڕ شکۆیە لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەلەبجە کرایەوە  بەئامادەبونی کەسوکاری قوربانیان و هاولاتیانی ناوجەکە و دامودەزگاکانی حکومەت  لەکتژمێری دەی سەرلەبەیانی تاکو کاتژمێر دوانزەی خایاند.
هەڵەبجە هەمیشە سەری بەرزو بڵند بوە  پڕ بەگەروی هاواری کردوە بۆ ئازادی  ، هەر لەسالی 26/4/1974 دا لەلایەن فرۆکەکانی ڕژێمەوە بۆردومان کرا  و زیاتر لە 52 هاولاتی و پێشمەرگەی شەهید بون لەگەڵ سەدان بریندار،تا دوا قوربانی مەزنی مرۆڤایەتی  دا  ئەویش کیمیابارنکردنی هەلەبجە ببو  لەسالی 1988 دا  ،5000 هەزار قوربانی دا

ئیستاش لیستێک لەناوی شەهیدانی راپەرینەکە  دەخەینە پیش جاوتان :
ناوی ئەو 26 هاولاتیە کە لە پردی زەڵم –جادەی خورماڵ دەستگیر و دواتر زیندەبەچاڵ کران
1.      یاسین محمد ئەمین حمەکریم
2.      سەرکەوت محمەد حمەلاو قادر
3.      عبداللە محمد علی
4.      عوسمان شەمسەدین ئیبراهیم
5.      عومەر شەمسەدین ئیبراهیم
6.      سامان شەمسەدین ئیبراهیم
7.      ئازاد حسین محمود
8.      زەینەدین ساڵح محمود
9.      ساڵح محمەد
10.  ئەحمەد ئیسماعیل
11.  جمال علی رەزا
12.  عبداللە محمود عزیز
13.  فازیل محیەدین علی
14.  حسن سەعید کەریم
15.  مجید کریم محمود
16.  منصورمحمد عزت نازدار
17.  سلام حمەامین علی
18.  جمال حامد ساڵح
19.  حمەخان ئەحمەد شریف
20.  حمەکریم حمەشریف نصراللە
21.  حمەنەجیب حمەخان عزیز
22.  ڕحمان قادر محمد
23.  یونس ڕەحیم عبداللە
24.  نوری محمد حسن
25.  نادر حمەسالح مجید
26.  عبداللە قادر مەولود
27-هەروەها لە ئۆرداگای سیروان  ژنی ماڵ  ( حەپسە مەیکە عەلی )  بەگوللەی کۆپتەر شەهید کرا
هەروەها  لە ناشاری هەلەبجە و دەوربەری  زیاتر لە 34 شەوهیدو چەندین براینداری هەبوون لەرۆژی 13/5/1987 دا
1-      عبدالرحیم رشید ئه‌مین
2- عبدلله رشيد امين
3- ابراهیم ئه‌حمه‌د عبدالقادر .
4- اسماعیل عبدالله
5- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سه‌عید
6- مریوان حه‌مه‌ ره‌شید
7- جلال فتاح عبدالقادر
8- عیرفان فتاح
9- كه‌ژال فه‌تاح
10- علی عبدالله فتاح
11- جمال حه‌مید فرج
12- حسیبه‌ عبدالله قادر
13- عوسمان علی ئه‌حمه‌د
14-حید محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
15- زوڵیخا جمال عبدالقادر
16- میدیا جمال عبدالقادر
17- عوسمان علی كریم
18- فرج عبدالله علی
19- زوبه‌یده‌ عبدالرحمن مسته‌فا
20- محمود رسول حمه‌مه‌د
21- موحسین رسول محه‌مه‌د
22- حمه‌ كه‌ریم ساڵح محمود
23- محه‌مه‌د عزیز بارام
24- سدیق مسته‌فا مه‌عرووف
25- منیجه‌ عبدالقادر
26- جمیله‌ رشید محه‌مه‌د
27- میدیا عوسمان عه‌لی
28- سلیمانی علی عبدالله
29- حاجی مسته‌فا عبدالقادر
30- عبدالقادر ئه‌حمه‌د كۆكۆیی
31- فاتمه‌ حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌كریم
32- حه‌مه‌ شه‌ریف عه‌لی
33- فاتمه‌ حه‌مه‌ ئه‌مین عبدالقادر
34- عبدوول سه‌مه‌د حه‌ مه‌ مه‌حمود
ناوی بریندارانی راپه‌رینه‌كه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌13 -ئایاری ساڵی 1987
1- عبدالرحمن حاجی ئه‌حمه‌د
2- ئه‌رسه‌لان تۆفیق
3- ره‌حیم ئه‌حمه‌د
4- فرشته‌ عه‌بدوولا
5- حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د
6- سمكۆ سالار
7- عه‌لی حه‌سه‌ن
8- عوسمان نه‌جمه‌دین


ئامادەکردنی :دکتۆرناجح گوڵپی  13/5/2014 





veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ