وشتر مر ostrich نەعامە / ناوی زانستی (Struthio camelus )

.
وشتر مر    ostrich    نەعامە   / ناوی زانستی (Struthio camelus )
جۆرێکە لە باڵندەی گەورە کەناتوانێ بفڕی،زێدی ئەسڵی  ئەفریقا یەو  ڕۆژهەلاتی ناوەراست،بەلام ئیستا لە زۆر شووێنی سەرزەوی بلاو بۆتەوە،بەهۆی ڕاوکردنی بێ ویژدانەوە  ژمارەیان زۆر کەمی کردوە ،
جۆرێکی تر لە  وشتر مر لە باشوری ڕۆژئاوای ئاسایا هەیە، نێرەی وشتر مر نزیکەی 100-150 کیلۆگرام دەبێت، وبەرزی لە (2.4 تا 2.5 ) مەتر زیاترە،وشتر مر بەوە ناسراوە کە  قاچی زۆر بەهێزە  و دەتوانێ بەخێرایی 60کیلۆمەترزیاتر  لە کاتژمێرێکدا رابکات و خێرایەکەی بۆ ماوەی نیوسەعات بەردەوامبێ  بەهەمان گوڕ،تەنها باڵندەیە کە  دو پەنجەی هەیە لەقاجەکانیدا، دریژی پەنجەکانی 18 سم دەبێ، ژێر پێ وەک سمی ئاژەڵی لێهاتوە تاکو یارمەتی راکردنی بدات،  لەکاتی شەڕدا وەک تاکە چەک بەکاری دەهێنی بۆ بەرگری لەخۆی ،باڵەکانی نزیکەی دوو مەتر درێژن بۆ کاتی زاوزی و جوت بون سودیان لێ دەبینێ هەروەها بۆ پاراستنی بێچوەکانی لەگەرما و تیشکی هەتاو  هەروەها تاکە باڵندەیە کە میزی بەجیا دەکات و تێکەڵ بە ڕیقنەکەی نابێت.
خواردن:
خواردنی وشتر مر بریتیە لە سەوزی ،گژو گیاو، گوڵ  بەری دار ،هەندێ جار خشۆکەکانیش دەخوات(  مشک ،مارمێلکە،بۆق،،هتد)،هەروەها بەشیوەیکی زۆر زیخ و لم  و بەردی ورد دەخوات بۆ یارمەتی هاڕین  و هەرسکردنی خۆراکەکەی،جاری واهەیە نزیکەی یەک کیلۆ زیخ لە گەدەی وشتر مراد هەیە، جۆرێکی دەگمەن  لە وشتر مر ی ئەفریقی ددان و کەڵبەی هەیە و گۆشت خۆرە بۆیە زۆر بەترسناک دائەنرێ بەرامبەر هەمو زیندەوەرەکانی تر،
 بەلام لەکاتی بەخێوکردنی لە گێڵگەدا   پێکهاتەی خۆراکی وشتر مر پێوست دەکات بەم جەشنە بێت  هاوسەنگ  و تەواو خۆراکی ( شەوەر، گەنمەشامی .هاراوەی فول سۆیا  %44 ی پرۆتینە،فۆسفاتی کالسیوم.بەردی جیری،تێکەڵەی خویی کانزایی و ڤیتامینەکان (پریمیکس)، مولاس  و میثایۆنین و لایسین  بەجەشنێ  کە پرۆتین کەمتر نەبێ لە  %16 ،،ڕیشاڵی خاو  %10  ،کالسیۆم  %2.25  ئەمە دەبێتە هۆی  قەلەو بون و بەرهەم هێنانی گۆشتو هێڵکە  و هتد.
زۆربون:
نێرە لەگەڵ جەندین مێنگەدا ژیان بەسەردەبات ،نێرە لەسەر زەوی هێلانەیەک دروست دەکات کەمێک جاڵ دەبێت، ئینجا چەندین مێنگە هێلکەی تیدا دائەنێ ( سێ تاپینج مێنگە)  هەر مێنگەی نزیکەی 10 دە هێلکەی تیدا ئەکات،،کێشی  هەر هێلکەیەک دەگاتە 1-1.5  کیلۆگرام،(  25 ئەوەندەی هێلکەی مریشکە ) تیرەکەی  بەباری دریژیدا 15 سم دەبێت بەباری پانیدا 13 سم ە، ڕەنگیان زەرد باوە  ، شیوەی بازنەییە دەرئەکەوی  ،توێکلێ ئەستورە و کونی هەوایی گەورەی تیدایە، نێرەو مێنگە بە  نۆرە لەسەری کڕ دەکەون،( نێرە بەشەوان و مێنگە کانیش بەرۆژدا)  تاکو هێلکەکان گەرم بن و سارد نەبنەوە بۆ ماوەی  (5-6) هەفتە  واتە دەگاتە چل  رۆژ زیاتر .  پاش هەڵهێنانی بەچکەکان ،و تەمەنیان گەیشە مانگێک دەتوانن بەخێرایی  رابکەن وەک دایکو باوکیان.
لەوەرزی زستاندا وشتر مر  بەتەنیا یان بەجوتە  دەبینرێن، زۆربەی کات لەگەل پۆلی ئاژەلاندا دەگەررێ و کۆچ دەکات،بەلام لەوەرزی زاوزێو زۆربوندا  تێکەل بە هاو رەگەزەکانی دەبێت و بەشێوەی  گەلە  وشتر مر دەبینرێن
وشتر مر زو زوو سەری دەکات بە ژێر خۆڵ و لمدا ،بەمەبەستی دڵنیا بون لە هێلکەکانی  کاتێ دایان ئەنێ دەیان کات بەژێر خۆلەوە  یان لمەوە.تاکو دڵنیا بێت لە مانیان.بەلام هەندێ کەس وا لێک ئەدەنەوە کە وشتر مر لەکاتی ترسدا سەری دەکات بەژێر لمەوە.  دەڵێن  رادەی بیستنی وشتر مر لەژێر زەویدا زیاترە لە سەر زەوی و کەهەوادا  خوا ئەو هەستەی پیداوە کە  دەزانێ دەنگ زووتر لەناو  مادە رەقەکاندا دەگوازرێتەوە تا لەهەوادا  و ئەمەش بەکار دەهێنێ بۆ کاتی ترسو هێرش کردنی دڕندەکان  بۆ سەریان،بۆیە دەتوانین بڵێن لەکاتی ترسدا  زۆر خێرا رادەکات  و بە پەنجەکانی قاچی بەرگری دەکات  و نێرەی وشتر مر  دەنگێکی ترسناکی هەیە لەکاتی ترسو جەنگدا لە زاری دێتە دەر وەک نەڕەی شێر وایە. هەروەها کاتێ ملی دەکات بەناو خۆڵ و لمدا شێوەی دەگۆڕێ دەلێی جۆرە درەختێکە  ئەویش بۆ سەرلێشێواندنی دوژمنەکانیەتی.
سەرەرای  بەرزی وشتر مر،  مەودای بینینی زۆر کورتە بۆ سەروە   هەروەها بۆ ئەملاو ئەولا،لەکاتی لەوەردا   سەری دەبات بۆ سەرزەوی و لەو سەوزیانە دەگەرێ کە بەسەر زەویدا بلاو بۆنەتەوە،وەک کالەکە مارانە  و شەمامە..هتد،،هەربۆیە کاتێ خەریکی خواردنە  زۆر بەئاستەم دەبینێ ،،بەلام هەستی بیستنی زۆر بەهێزە ، هەر بۆیە هەست دەکات بە  لەرینەوەی زەوی کاتێ  کەسێک یان گیان دارێکی دڕندە بەرو رووی بێت ،بۆیە یەکسەر  دەس دەکات بە هەڵهاتن بەرو ئەو ئاراستەیە کە دور دەکەوێتەوە لە  خەتەر و هەڕەشە.
بەخێوکردنی وشتر مر:
بەخیوکردنی وشتر مر  دەرکەوتوە کە زۆر سود بەخشە و قازانج هێنە،ئیستا لە زۆربەی دەولەتان بە شیوەی کێڵگەی وشتر مر بەخێو دەکرێ بۆ مەبەستی بەدەس هێنانی (گۆشتەکەی،،پەڕ،توێکلێ هێلکە ،خوێن، ئیسقانەکەی و پێستەکەی ) پێستەکەی زۆر بەهێزە  و لەزۆر بواری ئابوریدا بەکار دەهێنرێ،گۆشتەکەی تامی گۆشتی گوێرەکەی هەیە  و چەوری و کۆلیسترۆڵی کەمە،
سێ جۆر وشترمر ماڵیو بەخێوە دەکرێن (وشترمری ئەفریقی مل ڕەش ،و مل شین و مل سور)
1-وشتر مری ئەفریقی  مل سور ،زۆر گەورەیە  و  درەنگ  باڵق دەبێ بۆ زاوزی  جاری وا هەیە دەگاتە  5-6 ساڵ  و هێڵکەی کەم دەکات  (15-20 هێڵکە) و ڕیژەی هەڵهینانی بەچکەکانی زۆر کەمە  (6-8) بەچکە هەڵ دێنێ لەساڵێکدا، زۆر عەسەبیە  و هارو هاجە کاتێ مرۆڤ دەبینێ ،خۆی دەدات بەهەمو  بەربەستێکدا،بۆیە  بەکەمی ماڵی کراوە  و  لەکێڵگەکاندا بەکەمی بەخێو دەکرێ
2- وشتر مری مل شینی ئەفریقی  بچکۆلەیەوە بۆ کاری لێکۆڵینەوە زاوزێ بەکاردێ
3  -وشتر مری جۆری ئەفریقی  مل ڕەش  لەو جۆرانەیە کە ماڵی دکرێت و لەکێڵگە دا بەخیو دەکرێ و سەرجاوەیەکی گرنگی بەرهەم هێنانی گۆشتە لەزۆربەی ولاتانی ئەفریقی،زوو بالق دەبێ ( مێنگەکان بەتەمەنی 18 مانگ  پێ دەگەن و دێنە هێلکە، لەساڵیکدا نزیکەی  50 -100 هێلکە دەکەن)   ڕۆژی ناڕۆژێ  هێڵکە دەکەن و ماوەی چل رۆژ بەسەریەکەوە،پاشان لەهێلکە دەجێتەووە  دوای ماوەیەک دەس پێ دەکاتەوە  ئەگەر ژیانی و خواردنی باش بێت، نێرەکان بەتەمنی 24 مانگ پێدەگەن دەتوانن بپەڕن،  وشتر مر باڵندەیەکی تەمەندارە  واتە تەمەنی بەرهەم هێنانی دەگاتە 40 -50 ساڵ،، وە نزیکەی 75 ساڵ دەژی.
**پەڕی وشتر مر بلاوترین و نایابترین پەڕە لەسەرئاستی جیهان، بەکاردێ بۆ پاکردنەوە وی تەپوتۆز پیش بۆیاخکردنی شوێنەکان هەروەها بۆ پاکردنوەی ئامیرە ئەلیکترۆنیەکان  لەتەپو تۆز پێش داخستنیان،بۆ جوانکردنو رازاندنەوە ی شوێنە راقیەکان، جاران بەکار دەهینرا بۆ رازندنەوەی کڵاو ی  دەولەت مەندان،لەساڵیکدا دوجار دەتوانی پەڕی لێ بکەینەوە،لەئێستادا بازرگانی بە پەری وشتر مر کەم بۆتەوە جونکە ئەو جۆرە جلو بەرگ و کلاوانە بەکار نایەت، وشتر مر لەسالێکدا (1.8-2.5) کگم  پەڕ بەرهەم دەهێنێ  کە دەکرێ بەسێ جۆر پەر پۆلێنیان بکەین   (پەرێ درێژ کە نزیکەی 40سم دەبێت...پەڕی مامناوەندی کەدرێژیەکەی نزیکەی 22 سم زیاتری هەیە،،پەڕی کورت کە لە 20سم کورترە)،مەرگوبترین پەڕی وشترمر پەڕە سپیەکەی کلک وباڵی نێرەیە
**بەلام پێستەی وشتر مر  بە نایابترین  و گرانترین پێستە ئەژمار دەکرێ  لەسەرئاستی جیهان زۆر نەرمو شلە،بۆیە بەکار دەهێنرێ لەدروستکردنی جلو بەرگ،دەسکێشی پیاوانەو ژنانە،،جانتای ژنان،پێلاو، وشترمری گەورە نزیکەی (14-16) پێ پێستە بەرهەم دێنێ،گرنگی دان بە تەندروستی و بەخیوکردنی وشتر مر هەروەها تەمەنی لە دە  مانگ کەمتر نەبێ بۆ پێستەکەی زۆر گرنگە  لەو تەمەندا  یەک مەتر تا مەترو نێوێک پێستەی نایابی پیوەیە،لەئەفریقا بازرگانی بە پێستی وشتر مر زۆر لەبرەودایە و زۆربەی پیوستیەکانی بازاری ئەمریکای پڕ کردۆتەوە و داهاتێکی باشی ولاتانی ئەفریکایە ،لەساڵی 1986 دا  نەود هەزار دانە پێست  هەناردەی ئەمریکا کراوە ،
چۆنیەتی چاککردنی پێستەی وشتر مر:
دوای سەربڕین ولابردنی پەڕەکانی و داماڵینی پێستەکەی  دەخرێتە ناو گیراوەیەکی  ئەنتی بایوتک(دژە ژیان) بۆ کوشتنی هەر میکرۆبێک لەناویدا بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر  دواتر دەخرێتە گیراوەیەکی  خوێ و ئەنتی بایۆتک پێکەوە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر،دوای ئەوە دەرئەهێنرێ و پاک دەکرێ لەهەر خەوشو خاڵێک  ئینجا خوێ دەکرێ و دەبرێتە  شووێنێکی سارد دائەنرێ لەپەلیە گەرمی +2 سەدیدا بێت،دوای ماوەیەک  بەهۆی بەکارهێنانی مادەی کرۆم  پێستەکە خۆشە دکرێ  و ماوەی سێ هەفتە دائەمرێ تاکو  وشک دەبێتەوە  ئینجا ئامادەیە بۆ  ڕەنگ کردنی بە پێ خواست، دەخرێتە ناو بەرمیلی دارەوە بۆ ڕەنگ کردنو خۆشە بونی دواتر هەلدەخرێ تاوشک دەبێتەوە ،رادەی نەرم و شلی و بریقەدانەوە بەندە بە جۆری پێستەکەو  کرداری خۆشە کردنی پێستەکەوە. گەلێ هۆکار هەیە کار دەکاتە سەر باشی و خراپی جۆری پێستەک وەک بەخیوکردن، برینی پێست، پاککردنی پەڕەکان  ئەگەر  خێرا دوای سەربڕین پەڕەکانی لێ بکرێتەوە  شوێنی پیازەکانی پەڕ  زوو پڕ دەبێتەوە کاریگەری نابێت لەسەر پیستەکە،،بەلام ئەگەر لابردنی پەرەکان دوا بکەوە ئەوا  ناڕەحەت لادەبرێن بۆیە پەنا بۆ تاشین دەبرێ کە  پیازەکان لەناو پیستەدا دەمێنێتەوە  ڕەنگی خراپ دەکات. هەروەها گەلێ نەخۆشی پێست هەیە زیان بە باشی پێستەکە دەگەیەنێ...
**گۆشتی وشترمر لەئیستادا دەکرێ بە جێگرەوەی گۆشتی مانگا و مەرو  قەل دابنرێ جونکە گۆشتێکی  سور و کەم جەوریو کۆلیسترۆلە زوو دەکوڵی  تامی وەک گۆشتی گوێرەکەیە،دەولەمەندە بەپرۆتین،  ئاسن، ڤیتامینات ،بەبەراورد بەگۆشتی ئاژەلو پەلەووەر،  جۆری گۆشتەکە  باشی و خراپی  بەندە بە  خواردنەکەیەوە
**هێلکەی پیتێنراوی وشتر مر بەکار دەهێنرێ بۆ خستنە ژێر و هەڵهینانی جوجکەی وشتر مر ،بەلام هێلکەی نەپیتێنراو بۆ خواردن بەکار دێ ،کە ماوەی 45  - 90 دەقیقە ی دەوێ تادەکولی،دە کەس تێری پێ دەخوات، هەروەها  توێکڵەکەی بۆ دیکۆرو جوانی  و دەفری ئاو هەڵگرتن بەکار دێت.
** زەیت( جەوری وشتر مر) کەلەگۆشتەکەیدایە   چەوریەکی ناتێرە و زۆر بەسودە بۆ لەشی مرۆڤ،لەکاتی جیاکردنەوەی جەوریەکەی  بەکار دەهێنرێ بۆ هەوکردنی پێست و ئەکزیماو  ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە،لە دروست کردنی شامپۆی دژی وەرینی موی سەر بەکاردێ
وشتر مری ئەفریقی: Struthio camelus
گەورەترین باڵندەیە کە ئیستا لەسەر زەوی هەیە، زۆر دڕ و ئازایە بەرامبەر دوژمنەکانی.بەرزی دەگاتە  دو مەترو نیو،هەروەها  نێرەکانیان کێشی دەگاتە 130-150 کیلۆگرام. قاجێکی درێژ و بێ پەڕ(ڕووت) ی هەیە  کۆتایی هاتوە بە دوو پەنجەی بێ چرنوک،،ملێکی درێژ  و کۆتایی بە سەرێکی بچوک ،جاوی گەورەیە، نێرەکانیان   ڕەنگی پەرەکانی ڕەشە  و کۆتایی بالو کلکیان سپیە،بەلام مێنگەیان ڕەنگێکی خۆڵەمێشی مەیلەو خاکی  یان هەیە کەمێک بالی سپیە لەکۆتایدا. وشتر مری  ئەفریقی لەزۆربەی زەویەکانی کەرتی ئەفریقا بونیان هەیە بەتایبەت لەو شوێنانەی کە  ڕیژەی دارودرەخت کەمترە و بیابانی و لماوین،
وشتر مری ئەفریقی  لە چوار جۆری سەرکی پێک هاتوە  کەئەمانەن
1-Struthio camelus camelus  ،لە چیا بەرزەکانی ئەتەڵسی  باکوری ئەفریقا دەژی  و کە پێک دێ لە زەوی بیابانی و نیمجە بیابانی (مەغرب،جەزائیر ، سەنگال،نیجیریا تا دەگاتە  میسر و سودان و ئەسییوپیا)
2- Struthio camelus massaicus   ،لە ڕۆژهەلاتی ئەفریقا دەژی( کینیا  و تەنزانیا) بچکۆلەیە  بۆ کاری لێکۆڵینەوە زاوزێ بەکار دەهێنرێ لەگەڵ ئەوانی تر
3- Struthio camelus australis  لەرۆژهەلاتی ناوەراست دەژی  (سوریا،سینا) لەساڵی 1960 وە  فەوتاون و نەماون بەهۆی ڕاوکردنی بێ ویژدانانەوە
4- Struthio camelus syriacus  لەباشوری ئەفریقا  هەروەها لە زامبیا  و کوین دەژی
هەروەها  جۆرەکانی تری  وشتر مری ئەفریقی  لە ژێر هەڕەشەی لەناو چوندان  و بۆیە خراونەتەوە  لیستی سورەوە  و بازرگانی کردن پێان قەدەخەیە.
 لەمالیزیا گێڵگەیەکی وشتر مر هیە کە تایبەتە بە سەردان کردنی خەڵک،،بۆیە لەو شوێنەدا جەندی  شتی سەرنج راکێش هەیە  وەک  سوار بونی وشتر مرو ئەنجام دانی پێشبڕکیی وشتر مر،،هەروەها  چونە سەر هێڵکەی وشتر مرو توانای شکاندنی بەقاچ،لەکۆتایدا دەتوانی سەردانی ئەو چیشتخانە بکەی کە گۆشتی برژاو  و سورەوکراوی وشتر مری تیدا یە بۆ خواردن
 توێکلێ هێلکەی وشتر مر زۆر ئەستورو بەهێزە  کەسێک کە 127 کیلۆ گراام بێت دەتوانێ لەسەری بوەستێ و بەرگەی نەشکان دەگرێ،لەهەندێ شوێنی ئەفریقا توێکلێ هێلکە وەک  دەفر ی ئاو بەکار دەهێنن
چاوی وشتر مر گەورەیە و تیرەکەی 5 سم دەبێت  ،بەقەدەر تۆپێکی یاری گوڵف دەبێ، قەبارەی جاوی گەورەترە لەمێشکی
یەکەم کێڵگەی وشتر مر لەئەفریکا   ساڵی  1865 دا دروست کرا  تەنیا بۆ مەبەستی  کۆکردنوەی پەڕەکەی بو بۆ فرۆشتن
ئامادەکردنی : لەئینتەرنێتەوە   د.ناجح گوڵپی
n.gulpy@gmail.com   
قەڵەو کردنی وشتر مر لەکێڵگەدا
 دەبێ چاودێری ئەم مەرجانەی خوارەوە بکەین لەکاتی بەخیوکردنی جوجکەی وشتر مر بۆ قەلەو کردن
1.      ڕووپێوی شوێنی پێوست بۆ یەک جوجکەی وشترمر تا تەمەنی 3 مانگ  (1-5) مەتر چوارگۆشە یە،ئەو شوێنی بەخیوکردنەش دەکرێ بەدوو بەشەوە  بەشیکی سەرداپۆشراوە و  دەبێ پێوستی گەرمکردنەوەی تیدا بێ و پلەی گەرمی  لە 25 پلەی سەدی نەیە تەخواروە لە شەواندا،بەشی دوەمی سەر والایەو  بەڕۆژدا جوجکەکانی تیدایە،،ئەم شوێنەش دەکرێتەوە لەسەر حەوشەیەکی گەورە  کە بۆ هەر یەک جوجکی وشتر مر  (10-40)مەتر بێت لەتەمەنی 3 مانگەوە تا تەمەنی فرۆشتنی لە(10-14 ) مانگ،حەوشەکەش تەل بەند دەکرێ(سیاج) بەبەرزی 2 مەتر
2.      دابینکردنی ئاوی پاک کە ڕیژەی خوێ زۆر کەم بێ  بەچەشنێک زیاتر نەبێ لە هەزار بەش لە ملیۆنێ،هەروەها دەبێ ڕۆژانە ئاوەکەیان  2-4 جار بگۆڕیت
3.      دابینکردنی خواردنی  هاوسەنگ وتەواو لەرۆی قیمەتی خۆراکیەوە کە بگونجێ لەگەڵ  تەمەنی جوجکەکاندا سان بەسانی دابینکردنی ئالیکی سەوز ،گیا،شەوەر کە دەبێ جوان بشۆرێتەوە پاک  و ورد بکرێت ولەگەڵ ئالیکە وشکەکە تێکەڵ بکرێت یان بەجیا.
4.      واباشترە ئالیکەکەیان لەکاتی گەشەکردندا دەولەمەند نەبێ بە پرۆتین جونکە کێشیان  زو زیاد دەکات  بەم جەشنە گرفت لە جولان و قاچا وقولیان دروست دەکات. لەهەمان کاتدا پێوستە کالسیۆم فسفۆر و ڤیتامینا بەتایبەت D3   لە ئالیکەکەیاندا دابین بکرێت.
5.      ڕێنمای دەکرێ کە ڕیشاڵ (الیاف)   زیاتربکرێتە خواردنەکەیانەوە تا یارمەتی جالاککردنی کاری مایکرۆ فلۆرای گەدەو ڕیخۆڵەکان بدات،هەرەوە  دابین کردنی زیخ و بەردی بچکۆلە  تا یارمەتی هەرسس بدات.
6.      تێکڕای گەشەی جوجکەکان  لە ماوەی تەمەنی  (1-3) مانگی دا   120-350 گرام  /ڕۆژانە،بالاترین گەشەیان لە تەمەنی 5-7 مانگیدایە کە دەگاتە   500-700 گرام لەرۆژێکدا...ئەمەش بەندە لەسەر  جۆر(سلالە) و خواردن و کاریگەری ئاوهەوا، گونجاوترین تەمەنی سەربڕینی وشتر مر لە 10-14 مانگیدایە ،کێشی دەگاتە  109-123 کیلۆگرام، ڕیژەی خوردنی جوجکەکان لەمانگی یەکەمدا دەگاتە  150گرام ڕۆژانە /بۆ یەک جوجک. ئینجا بەرز دەبێتەوە  بەگەورە بونی تەمەنی  دەگاتە  250گرام  ،،لەتەمنی دومانگیو سێ مانگیدا  500-700گرام  دەخۆن، لەچوار مانگیدا  یەک کیلۆ  تا دەگاتە  تا هەشت مانگی  1.5 کیلۆ گرام دەخۆن،سەرباری ئالیکی سەوز،، بەلام تێکڕای خوردنی وشتر مری گەورە  دەگاتە  1.5-2 کگم ڕۆژانە.
7.      باشترە سەرجاوەکانی پرۆتینی خۆراکەکەیان  پرۆتیینی ئاژەڵی نەبێت،،هۆکەیمان پێشتر باس کردوە،،بۆیە پرۆتینی گیایی بەکار دەبرێت لەگەڵ تێکردنی  میثایۆنین و سیستین ،نابێت ئالیکی ئامدەکراو بخرێتە بەر خۆرو  هەوای دەروە، نابێت ئالیک بۆماوەیەکی زۆر لە کۆگادا هەڵبگیرێت ،نەوەک بۆگەن بکاتو ڤیتامینەکان خراپ ببن، هەروەەها دەبێ لەکاتی گۆڕینی ئالیکەکانیدا  بەشێوەی لەسەرخۆ بێت نەوەک کتوپڕ.
8.      دەبێ هەمیشە دڵنیا بین کە حەوشەو شوێنی یاریو خەوتنی وشترمرەکان  پاک بێت و مادەی ئاسن و بزمار و شتی تری تیژی تیا نەبێت ،نەوەک بیخۆن و دواتر دەبێتە هۆی بریندارکردنی  کەناڵی هەرسیان و دەمرن

چۆنیەتی جیاکردنەوەی نێرەو مێنگە بۆ مەبەستی زاوزێ و زۆربوون
پاش ئەوەی جوجکەکان گەشەدەکەن  بە بجوکی نێرەو مێنگە جیا دەکرێتەوە لەڕیگای کەشفکردنی ئەندامی نێرینەوە ،ئینجا گەورە دەبن نێرەیەک لەگەڵ  دوو تا جوا مێنگە لە تەل بەندێکی جیاد دائەنرێن و لە گۆشەیەکدا هێلانەیەکیان بۆ ساز دەکرێت تاکو هێلکەی تیدا بکەن ،مێنگە لە وەرزی هێلکە کردنیدا  15-20 هێلکە دەکات ،ئەگەر هەلو ممەرجی باش بێ  هێلکەی زیاتر دەکات،پاش هێلکە کردن  ماوەی کرکەوتن دەس پێ دەکات لەسەر هێلکەکان کە 42 ڕۆژە  ،،نێرە بەشەودا لەسەر هێلکەکان دەبیو مێنگەکانیش بەڕۆژدا
ئیستا مەکینەی جوجک هەڵهێنەری وشتر مر هەیە و هێلکەکانی تێ دەکرێ  کە پلەی گەرمی و رادەی شێ تایبەتی خۆی هەیە مەکینەکە  بریتیە لە  37.7پلەی سەدی . رادەی شێ لە نیواان %25-%40 بێت بە لەبەرجاوگرتنی  هەڵگیرانی هێلکەکان ڕۆژی  دوجار  و سەرە پانەکەی هێلکەکە دەبێ لەسەروە بێت،
n.gulpy@gmail.com





veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ