ئاماده بوانی به‌ڕێز
خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
په‌روه‌ر
به‌خێر هاتنی گه‌رمی هه‌مووتان ده‌که‌ین
ئه‌مڕۆ له بۆنه‌یه‌کی گرنگدا کۆده‌بینه‌وه ئه‌ویش
ڕاگه‌یاندن و ناساندنی ڕیکخراوی ڕزگار بووانی چه‌کی
کیمیاییه له پاریزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌هه‌لو مه‌رجێکدا ، له‌دوای 26 ساڵ تێپه‌ڕ
بون به‌سه‌ر تاوانی کیمیا بارانی هه‌له‌بجه ،کۆمه‌لێک له جالاکوان و خه‌مخۆرانی
هه‌له‌بجه هه‌ستان به پێک هێنانی
ڕیکخراوێک به‌ناوی ڕیکخراوی رزگار بوانی جه‌کی کیمیایی ، که وه‌ڵامده‌روه‌ی خواست‌و داوکاریه‌کانی هه‌مو ئه‌و که‌سو لایه‌نانه‌یه زیان مه‌ند بوون و ڕزگاریان بوه له کیمیابارنی شاری هه‌له‌بجه‌و
ده‌ورو به‌ری هه‌روه‌ها کوردستانیش به‌گشتی،
هه‌ر له کۆچ و دابڕان و زەجری کۆمەڵایەتی و دەروونی که‌سەکان و زیانی مادی و
مه‌عنه‌وی ،ماڵ‌و حاڵ ویران بون ،ئاواره‌و
ده‌ربه‌ده‌ری، له‌م ڕیکخراوه‌دا ده‌مانه‌وێ به‌رجه‌سته‌یان بکه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ بە دەست هێنانی قه‌ره‌بوی
زیانه‌کانیان، بۆڕزگار بوان و زیان لێ که‌وتوانی ئه‌م تاوانه
نامرۆڤانه‌یه که ده‌رهه‌ق به شاره‌که‌مان
و ناوچه‌که‌مان کراوه، وه دابین کردنی ژیانێکی ئاسوده‌تر بۆیان و
بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوش.
له‌م روانگه‌یه‌وه بۆ بە دەستخستنی ئامانجه‌کانمان
جه‌خت له توندوتۆڵ کردنی په‌یوه‌نده‌یه‌کانمان ئه‌که‌ین له گه‌ڵ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌مو ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عیراق،هه‌روه‌ها دروست
کردنی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ،هه‌مووڕێکخراوه‌کانی بواری جینۆساید و مافی مرۆڤ له کوردستان و جیهاندا،تاکو
بتوانین تاوانی کیمیا بارانی هه‌له‌بجه
له‌سه‌رانسه‌ری جیهان وه‌ک جینۆساید بناسێنین و له‌ویشه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و
کۆمپانیاو ده‌وله‌تانه‌ی هاوکاری ڕژێم بوون
بدرێنه دادگا و سزای تاوانه‌کانیان وه‌ر بگرن. وە لێرەوە دەستخۆشی لە کۆمەڵەی قوربانیان دەکەین بۆ هەوڵ
و کۆششەکانیان لەم بوارەدا.
هه‌روه‌ها
به‌شدار ده‌بین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌نگ و هه‌ولانه‌ی که ده‌یانه‌وێ جه‌کی کیمیایی له
جیهان قه‌ده‌خه بکرێ .
له هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدانه‌وه ده‌ستی
هاوکاری و خزمه‌ت کردن بۆ هه‌مو که‌سو لایه‌ن و ڕیکخروێک درێژ ده‌که‌ین به‌مه‌به‌ستی زیاتر گه‌شه‌پێدان و پیشکه‌وتنی
هه‌له‌بجه‌که‌مان ،هه‌روه‌ها داوای ئاشتی
و ته‌بایی ده‌که‌ین تاکو ڕۆحی شه‌هیده‌کانمان ئاسوده بێت، دەربازبووان و
ڕزگاربووانیش ،مافی خۆیان بۆ بگێڕیتەوە.
سه‌ره‌رای تێپه‌ڕ بونی سالانێکی زۆر به‌سه‌ر
تاوانی جینۆسایدی هه‌له‌بجه‌دا هێشتا وه‌ک پیوست
،وه‌ک شارێکی جینۆساید کراو خزمه‌ت
نه‌کراوه، که ده‌بوو هه‌له‌بجه شاری ئاشتی بێت شاری بێچه‌ک بێت ،شاری به‌خشراو
له‌باج بێێت، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ،هه‌روه‌ها
وه‌ک که‌یسێک هه‌لی تەواومان بۆ نه‌ره‌خساندوه
که هه‌نگاوه‌کانی گێڕانەوەی مافەکانمان خێرا تر بکات له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌که.
بۆیه له‌م بۆنه‌دا داوکاری دوپات ده‌که‌ینه‌وه
که حکومه‌تی فیدراڵ قه‌ره‌بوی زیانه
مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی تاوانی کیمیابارانی هه‌له‌بجه بدات،جونکه
به‌پێێ یاسا ئه‌و ئه‌رکه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌وێت و میرات گری
ڕژێمی له‌ناوجووه.
لێرەشەوە ئەمانەوێت داتا وئامارێکی دانپێنراوی دانیشتوانی ڕزگاربووی
ناوچەکە بە وردەکاری زیانەکانیان، بخەینە بەردەستی حکومەتی هەرێم و عێراق بۆ بە
دواچوونی کەیسەکەمان، بێ گومان ئەمەش کاری زۆر و هاوکاری هەموو لایەکی پێویستە.
ده‌با هه‌مومان ده‌س له‌ناوده‌س هه‌وله‌کانمان
بۆ به‌رز راگرتنی یادی هه‌له‌بجه و شه‌هیدانی ڕۆژی 16/3
بکه‌ینه پشوی فه‌رمی و هاوکات هه‌وله‌کانمان له‌سه‌رئاستی جیهان چڕ بکه‌ینه‌وه
تاکو 16/3 بکرێته ڕۆژی جیهانی قه‌ده‌خه‌کردنی جه‌کی کیمیایی.
لێرەوە هەوڵ وهیمەتی هەرکەس و لایەن و کۆمەڵە
وڕێکخراوێک بەرز دەنرخێنین، کە بۆ کەیسی شەهیدان و جینۆسایدی هەڵەبجە کاریان
کردووە، ئێمەش وەک هەست بە لێپرسراویتی بەرامبەر خەڵکە ڕزگاربوو و هیلاک و
ماندووکەی ئەم تاوانە نەگریسە هاتووینەتە مەیدانەوە، بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی دەڤەری
پاریزگای هەڵەبجە. بێ گومان بە هاوکاری و بەشداری ئێوەی بەرێز.
دوباره به‌خێر بێن و ماندومان کردن
ڕیکخراوی ڕزگار بوانی جه‌کی کیمیایی /هه‌له‌بجه
13/11/2014
نوسته‌یش و وانایۆ: د ناجح