نەخۆشی گرێ ی پێست lumpy skin disease لە مانگا
دا LSD :
یان
نەخۆشی دانکەی مانگا :
نەخۆشیەکی نوێیە بە هەرێمی کوردستان و
ناوچەکە کە ئەمساڵ لەبەهاری 2014 بڵاو بۆتەوە ،توشی ڕەشە ولاخ
دەبێت و زیانی ئابوری لێ
دەکەوێتەوە ،لەبەر نەبونی زانیاری
تەواو بەزمانی کوردی لەسەرئەم
نەخۆشیە ،حەزم کرد ئەم کورتەیە پێشکەش بە خوێنەران بکەم.
پێناسەی نەخۆشیەکە:
نەخۆشیەکی ڤایرۆسی وەبایی
تیژە بەشێوەیەکی سەرەکی توشی مانگا دەبێت لە هەموو تەمەنێکدا، بۆیەکەمجار لە بەهاری
ساڵی2014 لەهەرێمی کوردستان سەری هەڵدا .
هەندێ جار کوشندەیە، دەناسرێتەوە بە دروست
بونی گرێ لە سەر پێست ی مانگاکەدا کە
هەموو لەشی دائەپۆشێ وەک وقاچ قوڵ و لمۆز، مل و ژێر چەناکە و ...هتد . لەروی ئابوریە زیانێکی زۆر دەدات لەسامانی ئاژەڵ ، بەهۆی چروساندنی مانگاو خراپ بونی پێستەکیەوە وەستانی بەرهەمی شیرەکەیەوە،سەرەتا لەباشور و
ڕۆژهەلاتی ئەفریکا رویدا پاشان
لەسالی 1970 بڵاو بویەوە بۆ باکورو ڕۆژئاوای کەرتی ئەفریکا، هەتا ساڵی 2000.دواتر گەیشتە زۆرێک لەولاتانی
ڕۆژهەلاتی ناوەراست،ولەسالی 2013 لەتورکیا
کەوتەوە ، لەعراقیش پەیدا بوە .لەئیرانیش
ئەم نەخۆشیە هەیە.لە سیفەتەکانی
ئەم نەخۆشیە ئەوەیە کە بۆ ماوەی چەند
سالێک نامێنێ و دواتر سەرهەڵ ئەداتەوە ئەویش بەهۆی دروست بونی
کەش و هەوای لەبار ، بە عەرەبی پێ دەوترێ (مرض
الجلد العقدی) ،بەفارسی (لمپی
اسکین یان بیماری پوست ناصاف)
هۆکار
و بڵاوبونەوە Etiology and Epidemiology :
هۆکاری ئەم نەخۆشیە ڤایرۆسێکە سەربە خێزانی ڤایرۆسی دانکە یە pox viridae
، ڕەگەزی capripoxvirus و جۆری neethling pox virus
،یان ( lumpy
skin disease virus ) بەشێوەی بەر بڵاو
لەناوچەیەکدا epidemic یان تاک
و تەرا sporadic
ڕوئەدات،زۆر جار لە
شوێنێکی نوێ روئەدات کە دورونزیک پەیوەندی بە
شووێنی ئەسڵی سەرهەڵدانی نەخۆشیەکەوە نیە، لەهاوینێکی تەڕو شێداردا سەرهەڵ ئەدات،هەروەها بۆی هەیە لەزستانیشا
بێت،،کەچی ئەمساڵ لەکوردستان لە بەهاردا
مانگی مایس سەری هەڵدا کە گەرمو
وشک و بێ باران بوو، واتە لەهە موو وەرزو کەشو هەوایەکدا ئامادەیە بۆ
سەرهەڵدان .ئەم نەخۆشیە لەشوێنە زۆنگاو نزمەکاندا زۆرترە بەهۆی ناڕەحەتی
کوۆنترۆڵکردنی جوڵەی ئاژەلەکانەوە، نەخۆشیەکە بەهۆی
مەگەز،گەنە،مێشولە،دەگوازرێتەوە
لەناو لیکیانەوە لەئاژەڵێکەوە بۆ
یەکێکی تر،هەروەها تێکەڵاو بونی ئاژەلەکان
لەگەڵ یەکتر هۆکارێکی تری توش بون و بلاوبونەوەیە.
مێژوی ئەم نەخۆشیە
بۆ یەکەم جار لەسالی 1929 لە ولاتی زامبیا لەئەفریکا ڕوی داوە دواتر لە
باشوری ئەفریقا بلاو بۆتەوە کە نزیکەی 8 ملیۆن سەر مانگای توش کرد و زیانێکی
ئابوری زۆری گەیاند بەو ولاتە ساڵی 1957 گەیشتە ولاتی کینیا سالی 1970 لە باکوری
سودان بلاو بویەوە ساڵی 1974 لە نایجیریا ساڵی 1977 لە مۆریتانیا و گانا و
مالی ولایبریا وە لەسالەکانی 1981-1986 سۆماڵ و کامیرۆن تەنزانیا و زیمبابۆی ....هتد گرتەوە،لەوکاتەوە
هە ر لە کەرتی ئەفریکا بوە تا گەیشتۆتە
میسر لەساڵی 2006 کە زیانێکی گەورەی
گەیاندە بەسامانی ئاژەڵی میسر. ئینجا لەساڵی 1989 پەڕیوەتەوە بۆ ولاتی ئیسرائیل. ساڵی 1986 ،بەلام لەدوای
سالەکانی 2006 و 2007 نەخۆشیکە بەرەو
ڕۆژهەلاتی ناوەراست هاتوە و بلاو بۆتەوە.
چەندین جۆری ڤایرۆسی دانکە ی مەرو بزن بەرپرسە لە دروست
بونی نەخۆشی دانکەی مانگا LSD
،وە تائیستا لە تاقیگەدا جۆرەکانیان جیا
نەکراوەتەوە کە کامەیان مەر توشدەکات یان کامەیان مانگا توش دەکات.
* پێشتر شووێنی جوگرافی بڵاو بونەوەی LSD جیاواز بوە لەو شوێنانەی کە دانکەی مەرو بزنی
تیدا بلاو بۆتەوە چونکە وا دانراوە کە ئەو جۆرانەی مانگا توش دەکات ناگوازرێتەوە بۆ مەرو بزن ، بەڵام ئیستا وا خەریکە ئەو ئەگەرە نامێنێت.
ئەم ڤایرۆسە بۆ
ماوەی 11 ڕۆژ لەلیک دا دەمێنێتەوە هەروەها 22ڕۆژ لە تۆی کەڵگادا ،وە زیاتر لە 33
ڕۆژ لە توێژاڵی گرێ برینداربوەکاندا .
*ڤایرۆسی دانکەی مەرو بزن تا ماوەی چوار مانگ زیاتر
بەرگەی کەشو هەوای دەروە دەگری و کە لەناو
لیک و فرمێسک و خوێن برینی گرێ کانی ئاژەڵەکەوە
دەکەوێتە سەر زەوی، کە ئەژمار دەکرێ بە سەرجاوی بلاو بونەوە ی نەخۆشیەکە.
*ڤایرۆسی LSD ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ( مرۆڤ توشی ئەم نەخۆشیە
نابێت)
Clinical finding نیشانەکانی نەخۆشیەکە:
ماوەی کڕ کەوتنی ڤایرۆسەکە لەلەشی ئاژەڵەکەدا (واتە لە
کاتی چونەژورەوەی ڤایرۆش تادەرکەوتنی نەخۆشیەکە( 5-28 ) ڕۆژ دەخایەنێ، مانەوەی
نەخۆشیەکە لە سەر ئاژەلەکە لە 3-4
هەفتە زیاتر دەخایەنێ ( ئەوە خۆم
بینیومە )* تا چاک دەبێتەوە.
دیارتریتن
نیشانەی نەخۆشیەکە بریتیە لە تا (یاو)
یکی زۆر ، کە ماوەی هەفتەیەک زیاتر پێوەیەتی و پلەی گەرمی لەشی دەگاتە 41 پلەی سەدی ، دەردانی گرێ لەسەر پێستی لەشی ،هەروەها قەپۆس و ناو کونە لوت و دەمی هەتا دەگاتە ناو ئەندامانی لەشی، لەناو بۆری هەواو سیەکان ،لەسەر ورگ ،کەم خوردن
(شەهیەی نامێنێ) وەستانی شیردان هاتنەخوارەوەی فرمیسک لەجاو.لیک لەدەم ، ئاوی لوت، ،گرێکان خڕ و سنوردارن
لەزۆر شووێنی لەشی مانگاکە دەرئەکەون سەرەتا لە قاچ
و قولی دواوە ناو گەڵو گوانی،ئینجا لەسەر ملی ،دەمو جاوی هەموگیانی، بەشیوەیەک وا هەست دەکەی کە هەموو پێستی هەڵئاوساوە ئەوەندە گرێ دەرئەکات ،لەکاتی دەست لێدانیدا
بەئازارە، ناوگرێکان شانەی گوشتی توندیان
تیدایە،دوای دوهەفتە سەری گرێکان وشک دەبێت و دەمرێت( nicrotic ) ئینجا
دائەماڵرێت و برینێکی سنور دیاری کراو
لەسەر پێستی دروست دەبێ، دوای دەردانی ئەم برینانە وردەوردە
باری تەندروستی ئاژەلەکە باشتر دەبێت
خواردنی زیاد ئەکات و شەهیەی دەکرێتەوە،تای لەشی دائەبەزێ و بەرهەمی شیری
وەک جارانی لێدێتەوە، برینەکانیش ساڕیژ دەبن. واتە چاک بونەوەی زۆر بەخاوی دەروات. هەروەها
گرێ لیمفاویەکانی ڕوی دەروەی
لەش گەورە دەبن.
ئۆدیمای گوان و سەرسینگ لەنیوان پەلی پێشەوە دروست
دەبێت،ئاژەلەکە بەشیوەیەکی گشتی دەچروسێ
واتە لەرو لاواز دەبێ،ڕێژەی توش بون
لە %5- بۆ%50 یە واتە نزیکەی نیوەی ئاژەلەکان توش دەبن،بەلام
ڕیژەی مڕدارۆبون زۆر کەمە %1-%3 یان هەر نیە،( لەو ئاژەلانەی کە لەسنوری
کارەکەمان توش بون هیچکامیان مڕدار نەبونەوە).
نیشانەی هەوکردنی سیەکان و هەناسە توندی دەرئەکەوێ بەهۆی
بونی گرێ لە ناو سیەکان و بۆری هەوادا،هەروەها هەندێ جار سک جون هەیە بەهۆی
دەردانی گرێ لە سەر کۆئەندامی هەرس.
ناسینەوەی
هۆکاری نەخۆشیەکە Identification of the agent
:
ناسینەوەی یان
دیاری کردنی هۆکاری نەخۆشیەکە (ڤایرۆسەکە)
زۆر خێرا و ئاسانە لە تاقیگەدا
ئەویش بەهۆی وەرگرتنی شانەی مردو داماڵراوی گرێکان لەسەر پێست یان قەپۆسی (
biopsy
from skin nodules )یان لە گرێکانی ناو سیەکان و شوێنەکانی تری پاش مڕدار بونەوە
،ئینجا بەڕێگەی ئەزموونی polymerase chain
reaction ( PCR
) هەروەها بەڕیگەی
ELISA /enzyme-linked
immunosorbent assay
هەروەها بەڕێگەی
سیرۆلۆجی دەتوانرێ ڤایرۆسەکە کەشف بکرێ ،بەلام لەئیستادا ئەم ڕێگە بەکار ناهێنرێ
ناسینەوەی نەخۆشەیەکە diagnosis
:
تەنها نەخۆشیەک هەیە
کە نیشانەکانی نزیکە لەنەخۆشی گرێ
یپێستی مانگا ئەویش ناوی( نەخۆشی نیمچە
گرێ ی پێستی مانگا pseudo- lumpy skin disease )یان
نەخۆشی گرێ پێستی درۆزن،لەکاتی ناسینەوەدا لەوانەیە تێکەڵیان بکەین. بەلام
ئەم نەخۆشیە هۆکارەکەی ڤایرۆسی هێرپسە (bovine herpes virus2 ) ،نیشانە کلینیکیەکانیان وەک یەکە بەلام
شووێنی توش بون (lesions ) تەنها
لە گوان و چڵی گوانەکاندایە بۆیە هەندێ جار پێی دوترێ (bovine herpes mammilits
)
نەخۆشی گرێ پێستی درۆزن
کەمتر ڕوئەدات لەچاو ڕاستەقینەکەدا، پشکنینی تاقیگە بۆ گرێکان یەکلاکەروەیە بۆ جیاکردنەوەی
ڤایرۆس و ناسینی نەخۆشیەکە.
هەروەها نەخۆشیەکی تر هەیە کە پێ دوترێ (dermatophilosis
) توشی مانگا ،ئەسپ مەرو بزن دەبێ و نەخۆشیەکی
بەکتریایە ،برینی کێمای لە سەر پێست دروست دەکات.
چارەسەر و ڕێگری prevention and treatment :
1- لەکاتی
کەوتنەوەی ئەم نەخۆشیەدا دەبێ جوڵەی ئاژەڵەکان سنوردار بکرێ،نابێ ئاژەڵی توشبو بجوڵینرێ،هەروەها نەخۆشەکان لەساغەکان جیا بکرێنەوە ، جارەسەری
تایبەتی بۆ ئەم نەخۆشیە ڤایرۆسیە نیە
بەلام جارەسەری گونجاوبە ئەنتی
بایۆتک دەکرێ بۆ نەخۆشەکان بەپێ نیشانەکانی
و چاودێری وردی دەکرێ تاکو نەخۆشی لاوەکی
تر سەرهەڵ نەدات.
2- کوتانی
ئاژەلە ساغەکان بە پێ کوتی ( ڤاکسینی) ئەم نەخۆشیە، کە تایبەت دروست کراوە بۆ کۆنترۆڵی نەخۆشی LSD کە
جۆری زیندو کوژراوی هەیە live or killed vaccine لەکۆمپانیا ی intervet بە ناوی
lumpy
vax کە مانگایەک یەک مل
1 ml لێ
ئەدرێ سالانە ....
3-
هەروەها لەکاتی نەبونی ئەم ڤاکسینەدا دەکرێ بەڤاکسینی دانکەی مەرو بزن مانگاکان بکوترێن بەلام دەۆزکەی جیایە ( یەک دۆزی مانگا= دە دۆزی مەڕ) هەروەک لە
هەرێمی کوردستان ئەنجامان دا و کاریگەری ئەرێنی هەبوو لەدوای کوتانەکەوە هیچ حالەتێکی ئەم نەخۆشیە تۆمار نەکرا.
4-
کوتان دەبێ بەشێوەی بازنەیی بێت بەدەوری خاڵی
توشبوندا بە پانتایی 25-50 کیلۆمەتر ،تاکو ڕێگری بکرێ لەبلاو بونەوەی
نەخۆشیەکە،هەروەها ئاژەڵی ئاوس 4
مانگ بەرەو ژور ناکوترێ.
5- کوتانی
ساڵانە بۆماوەی 2-3 ساڵ بەسەریەکەوە ڕودانی نەخۆشیەکە بن بڕ دەکات .
6- دەکرێ
هەمو ئاژەڵی توش بوو هەروەها ئەوانەش
کەهەستیارن بۆ توش بون سەرببڕێن و لە چاڵی
قوڵدا بسوتێنرێن و بشارێنەوە تاکو لەو شووێنەدا نەخۆشیەکە بنە بڕ بکرێت،ئەم
جۆرە کارە لەولاتیکدا دەکرێ کە حکومەت
قەربووی زیانەکان بکاتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
7- بۆ
ئامادەکردنی ڤاکسین هیچ کێشە نابێت
ئەگەر ڤایرۆسی LSD یان Sheep $Goat pox بەکار بهێنی
جونکە هەمان کاریگەری دەبێت.
8- شان
بەشا نی کوتان (ڤاکسین) دەبێ دەرمانی دژە مێشو مەگەز بەکار بهێنرێ بۆلەناو بردنی هەمو ئەو مێروانەی کەدەبنە هۆی بڵاو کردنەوەی ئەم نەخۆشیە .
9- پاکژ
کردنەوەی گەوڕو شوێنی ئاژەلەکان بە مادەی پاکژ کەروە و وەک فۆرمالین،فینۆل، ڤیرکۆن..هتد
دکتۆر ناجح گوڵپی 7/7/2014 هەلەبجە