په‌یکوڵ...پیکوڵ..پیکوڵه‌

.
په‌یکوڵ  tribulus terrestris  
په‌یکوڵ ..پیکوڵ ..پیکوڵه‌ ، گیایه‌که‌  ساڵانه‌ سه‌و زده‌بێ له‌ زۆربه‌ی جیهان و له‌ کوردستانیش ده‌ڕوێ  به‌ خۆرسک، له‌له‌به‌هاراندا  له گه‌ڵ گژو گیادا،
هه‌تا کۆتایی هاوین و سه‌ره‌تای پایز ئینجا وشک ده‌بێ، جۆرێکی ترهه‌یه‌ له‌ ده‌شتایی و له‌گه‌ڵ کشتوکاڵ دا ده‌ڕوێ  وه‌ک بژار ته‌ماشه‌ ده‌کرێ  ئه‌م جۆره‌یان  له‌ سه‌ر زه‌وی بلاو ده‌بێته‌وه‌ ته‌رز ڕاده‌کیشی ،گوڵیکی تاک  و زه‌ردی بچوک ده‌کات پاشان گوڵه‌که‌  ده‌بێت به‌  به‌ر  ،به‌رکه‌ی بریتیه‌ له‌ دڕکێک یان چه‌ند دڕکێک پێکه‌وه‌،،ئه‌م درکه‌  دوای وشک بون زۆر زبرو کاریگه‌ره‌ بۆ بریندار کردنی مرۆڤ و ئاژه‌ل. له‌ بواری پزیشکیدا به‌کار دێ  ده‌توانی گه‌ڵاکانی  هه‌روه‌ها  درکه‌کانی به‌ سه‌وزی بکوڵێنی و ئاوه‌که‌ی بخۆیته‌وه‌  بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌رردی گورچیله‌ ،له‌ئیران پێ ده‌لێن خارخسک  که‌  ده‌رمانی  (سنگول) لی دروست ده‌کرێ بۆ توانه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌. هه‌روه‌ها وه‌ک  به‌هیزکه‌ری سێکس  به‌کار هاتوه‌   جۆره‌ها  تابلێتی لێ به‌رهه‌م هاتوه‌. به‌ سه‌رجاوه‌یکی باشی هۆرمۆنی پیاو  testo steron  دائه‌نرێ.. خواردنی له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌وه‌  هه‌ستیاری و ئالۆش دروست ده‌کات،واته‌ گیایه‌کی ژه‌هراویه‌ ئه‌گه‌ر زۆری لێ بخوات. ئه‌م گیا  به‌رگه‌ی گه‌رماو که‌م ئاوی ده‌گرێ.

*****************************************************************************************************
پاقله‌ مارانه‌:vicia  یان  پۆڵکه‌ مارانه‌
گیایه‌کی  خۆرسکه‌ له‌ کوردستان له ‌ده‌شتو ده‌ر و له‌ناو گه‌نمو جۆ  سه‌وزده‌بێ، گه‌ڵاکانی وه‌ک پاقله‌ی خۆمانه‌ وایه‌   به‌لام  باریکترن ،گوڵ ده‌رئه‌کات سور یان سپی ،په‌مه‌یی ،به‌شێوه‌ی تاک  یان هێشویی دواتر ده‌بێ به‌  به‌ر  پێڵه‌،پێلو، له‌ خیزانی پاقله‌مه‌نیه‌کانه‌   یان پۆڵکه‌یه‌،  له‌دیر زه‌مانه‌وه‌ مرۆڤه‌کان خۆیان دور گرتوه‌ له‌م جۆره‌ پۆڵکه‌یه‌  و به‌ ژه‌هراوی زانیوه‌، به‌لام چه‌ندین جۆری تر هه‌یه‌ که‌ مرۆڤ ده‌یان خوات،، هه‌روه‌ها ئه‌م پاقله‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵ بیخوات  ژه‌هراوی ده‌بێت، سه‌رباری  دروست بونی هه‌ستیاری بۆ تیشکی خۆر،،پاشگری مار  له‌سه‌ر هه‌ر گیایه‌ک دانرابێ  واته‌ بۆ خواردنی مرۆڤ ده‌س نادات و ژه‌هراویه‌،  ئه‌مه‌ له‌ باپیرانه‌وه‌ بۆمان ماوه‌ته‌وه‌،،هه‌روه‌ها   پشگری جنانه‌  درابێته‌ پاڵ هه‌ه‌ر گیایه‌ک یان دره‌ختێک واته‌ به‌ره‌که‌ی ناخورێت،،وه‌ک  (قارچکه‌  جنانه‌)


veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ