گیاکان که ده‌بنه هۆی هه‌ستیاری به‌تیشکی خۆر لهئاژهڵدا photosensitive plants
ئه‌مه‌ش
جۆرێکی تره له ژه‌هراوی بون به‌گیا یان خواردن
لهئاژهڵدا که له‌ئه‌نجامی
خواردنی گیایه‌ک یان خواردنێک
که‌گیایی نیه ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری (ئاڵۆش)
له ئاژه‌ڵدا،جۆره ماده‌یه‌ک له‌خوێندا دروست ده‌بێت هه‌ستیاره بۆ تیشکی خۆر، په‌یدا بونی ئه‌م جۆره هه‌ستیاریه سێ هۆکاری هه‌یه که ئه‌مانه‌ن:
1-ئه‌و ماده‌یه که له‌لایه‌ن ئاژه‌له‌که‌وه
خوراوه ماده‌ی هه‌ستیار به‌تیشکی خۆری تیدایه،
واته photodynamic
plants
2- له‌ئه‌نجامی
کارلێک و میتابۆلیزمی ئه‌و خواردنه‌دا جۆره ماده‌یه‌ک دره‌وست ده‌بێ که هه‌ستیاره
به تیشکی خۆر
3-
بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌کی زکماکی ئاژه‌ڵه‌که هه‌ستیار بێت به‌تیشکی خۆر
** ئاژه‌ڵی ڕه‌ش یان ئه‌و ئاژه‌لانه‌ی که له‌شوێنی سێبه‌رو
دور له‌تیشکی خۆر ده‌ژین توشی ئه‌م
حاڵه‌ته نابن.
به‌ڵام
ئاژه‌ڵی سپی ڕه‌نگ یان به‌شیک له‌پێستیان سپی و بێ ڕه‌نگه ، و به زۆری له
ژێر تیشکی خۆردان نیشانه‌ی ئاوسان و هه‌وکردنی پێستیان لێ ده‌رئه‌که‌وێ (dermatitis ) ،سه‌ره‌تا به سوربونه‌وه‌ی پێست دواتر
ئاوسان دروست ده‌کات،له مه‌ڕ دا
نیشانه‌کان له سه‌ر گوێ ،لوت،ده‌وری
چاو یان به‌گشتی ده‌مو چاو،( ئاوسانی سه‌رو که‌له،لێوه‌کان ) ده‌بینرێ که شله‌یه‌کی
ئاوی له پێسته هه‌ستیاره‌که‌وه
دێته ده‌روه،ئینجا ڕه‌ق ده‌بێت و
کڕێش دروست ده‌کات،دواتر وه‌ک توێژالێکی مردوی لێ دێت که یه‌که‌مجار له نوکی گوێ کانه‌وه ده‌س پێ ده‌کات.
به‌لام له‌گوێره‌که‌دا ئاوسان و سور بونه‌وه که‌متره له‌چاو مه‌ڕدا،شوێنی
سپی ده‌ئاوسێت و پاشان ده‌بێت به‌برین و
زۆر گران چاک ده‌بنه‌وه و موی لێ نایه‌ته‌وه.
هه‌ندێ ده‌رمانیش هه‌ستیاری به
تیشکی خۆر په‌یدا ده‌که‌ن وه‌ک فینۆسیازین ( phenothiazine sulfoxide
وه‌ک وتمان هه‌ندێ گیا یان خواردن
له‌ئه‌نجامی کارلێکه‌کانی ناو له‌ش ماده‌ی هه‌ستیار به تیشکی خۆر دروست ده‌کات پاش ئه‌وه‌ی له ناو جگه‌ردا میتابۆلیسم ده‌کرێ ماده‌ی فیلۆارثرین
دروست ده‌بێ و له‌گه‌ڵ زه‌رداوی
جگه‌ر ده‌جێته ناوڕیخۆڵه‌و له‌گه‌ڵ پاشه‌ڕۆدا
ده‌جێته ده‌روه،به‌ڵام هه‌ندێ جار کاریگه‌ری
نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر جگه‌ر و به ڕیکو پێکی ناجێته‌و ده‌روه له‌ناو جگه‌ردا
دمێنێته‌وه پاشان ده‌جێته سوڕی خوێن له‌وێشه‌وه بۆ ژێر پیست ،،ئیتر به‌م جه‌شنه
کاریگه‌ری هه‌ستیاری و ئاڵۆش دروست ده‌بێت
، هه‌ه‌روه‌ها جێکه‌وتی نه‌رێنی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌کانی جگه‌ر دائه‌نێ و کۆمه‌لێ نیشانه‌ی نه‌خۆشی جگه‌ریش ده‌ر ئه‌که‌ون
،،وه‌ک سک جون و زه‌ردی
و لاوزای،،هتد
ماده‌ی
(فیلوارثرین phylloerythrin ) که له‌ئه‌نجامی
تێکشکان و هه‌رسکردنی( کلۆرۆ فیله‌وه chlorophyll ) په‌یدا ده‌بێ و ماده‌یه‌کی هه‌ستیاره به‌تیشکی خۆر ,
له‌م کاته‌دا ده‌بێ ئاژه‌ڵه که ببرێته شوینی تاریک‌و سێبه‌ر و خوردنی سه‌وزو کلۆرۆفیل داری پێ نه‌درێ،
ده‌رمان و جاره‌سه‌ری ژه‌هراوی بون یان هه‌ستیاری
به گیا به‌م شێوه‌ی خوراوه‌یه:
1.
لابردن یان پێ نه‌دانی ئه‌و جۆره گیایه که گومانیان
له‌سه‌ره له ناو ئاڵفی ئاژه‌ڵدا
.
2.
هێشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ
له سێبه‌رو تاریکیدا و ده‌رمان کردنی
شوینی ئاڵۆش و هه‌ستیاریه‌که.
3. ده‌رمانی ئه‌نتی هیستامین antihistamine drugs ،یان corticosteroid کۆرتیکۆ ستیرۆید
ئه‌م جۆره هه‌ستیاریه یان ژه‌هراوی بونه له مه‌ڕو بزندا زۆرتر دیاره به‌تایبه‌ت له وه‌رزێک زوتر به‌هار بێت واته بارانی زۆر و هه‌وای خۆش
و گیا زۆر بێت .چونکه هه‌وای خۆش و
شێ دار یارمه‌تی ده‌ر بۆ گه‌شه‌ی
گیا به‌تایبه‌ت ئه‌و گیا ژه‌هراویانه .
کۆمه‌لێ گیا
و ڕوه‌ک هه‌ن له‌کوردستان که ده‌بنه هۆی دروست بونی هه‌ستیاری پێست و ژه‌هراوی بون که به زنجیره
بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه جاوه‌ڕوان بن
n.gulpy@gmail.com دکتۆر ناجح گوڵپی