قاپه که‌وڵه heliotropium : به‌فارسی (گل ئافتاب پرست ، گیاعقرب)
گیای قاپه‌که‌وه‌له خۆرسک له ده‌شتو ده‌ره‌کاندا ده‌روێ نزیکه‌ی 250-300 جۆری هه‌یه له جیهاندا، به‌لام له‌کوردستان و
له ناوچه‌ی خۆمان من ته‌نیا دوو جۆرم
دیوه ،
بالای 15-75 سم به‌رزه ،له‌سه‌ره‌تای به‌هاردا وه‌ک هه‌مو گیایه‌ک ده‌ڕوی،به‌لام دوای ئه‌وه‌ی هه‌مو گیا ده‌په‌رێ و ده‌بێ به پوش قاپه‌که‌وه‌له هه‌ر به سه‌وزی ده‌مێنێته‌وه، له هاویندا گوڵ ده‌کات، به‌رگه‌ی بێ بارانی و که‌م ئاوی ده‌گری له پایزێکی دره‌نگدا گه‌لاکانی وشک ده‌بن،ئه‌وه دوجۆره‌ی هه‌یه له کوردستان جۆریکیان گه‌لاکه‌ی که‌مێک پانتره وره‌نگه سه‌وزه‌که‌ی کاڵتره،گوڵ کردنی به‌شێوه‌ی هیشوییه کۆمه‌ڵی گوڵی ورد ده‌رئه‌کات،،ئه‌مه‌یان بالای و قه‌باره‌ی قه‌لاو لاسکه‌کانی له وی تریان گه‌وره تره،،جۆری دوه‌میان گه‌لاکانی بچکۆله‌و باریک و نه‌رمه پڕیه‌تی له کوڵک و تیسکی ورد، لاسکه‌کانی باریکتره،گوله‌که‌ی به‌شیوه‌ی هێشویی و درێژکۆله‌یه ده‌یان گوڵی وردی سپی ده‌رئه‌کات،له کۆتایه‌که‌یدا گوله هێشویه‌که لول ده‌خوات له شێوه‌ی چزوی دوپشک بۆیه له هه‌ندێ شوێن پێ ده‌وترێ ( گیا دوپشک)،هه‌روه‌ها گوڵه‌کانی ڕو ده‌کاته تیشکی خۆر و له‌گه‌ڵ جولانی خۆردا ئه‌میش ئاراسته‌ی گوڵه‌کانی ده‌گۆڕێ بۆیه به‌ناوی ( رۆجیار پرس) ناو ده‌برێ له هه‌ندێ ولات، گوڵێ قاپه‌که‌وه‌له چه‌ندین ڕه‌نگی تریشی هه‌یه بێجگه له‌سپی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا (شین و مۆر و زه‌رد وپه‌مه‌یی )

ئه‌وه‌نده‌ی من تێبینیم کردبێ ئه‌م گیا
هه‌میشه وه‌ک خۆیی ده‌مێنێته‌وه
و که‌مترئاژه‌ڵ ده‌یخوات،به‌لام هه‌ندێ جار له هاویندا به‌هۆی برسێتی
ڕه‌نگه سه‌وزه‌که‌ی ئاژه‌ڵ ده‌یخوات
،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بون
و دروست کردنی ئاڵۆش و هه‌ستیاری له سه‌ر ئاژه‌له‌کان. له بنه‌ره‌تدا
گیاکان ئه‌م جۆره ژه‌هره بۆ پاریزگاری
خۆیان له‌دژی هه‌ندێ میروو ده‌ری ئه‌ده‌ن
به‌لام که‌ئاژه‌ڵ ده‌یخوات ژه‌هروای
ده‌بێت، ماده‌ی ژه‌هری ناو گیای قاپه که‌وه‌له پێ ده‌وترێ ( alkaloid pyrrolizidine) که ژه‌هرێکی
تفته کاریگه‌ری له‌سه‌ر جگه‌ر ده‌بێت
،هه‌ندێ جار ماوه‌یه‌کی درێژ کاریگه‌ری ده‌ر
ناکه‌وێ به‌لام له‌کۆتایدا نیشانه‌ی ژه‌هراوی بونه ده‌ر ئه‌که‌وێ جێکه‌وتی له‌جگه‌ردا ئه‌بێ و ده‌بێته هۆی بچوک بونه‌وه‌ی و داخورانی جگه‌ر (liver atrophy ) له‌گه‌ڵ خوێنه میزکه (hemoglobin urea
)، هه‌ندێ جار به‌هۆی تێک جونی هه‌رمانی جگه‌ر مردار بونه‌وه رو ئه‌دات، بۆ چاره‌سه‌ری
ژه‌هراوی بون به قاپه که‌وه‌له ده‌توانین ماده‌ی کۆباڵت پێ بده‌ین ،جونکه ماده‌ی کۆباڵت له ورگی
گوێره‌که‌دا ده‌گۆرێ بۆ ڤیتامین B12 بی دوانزه
که کاریگه‌ری ژه‌هری ئه‌لکالۆید پایرۆلازیدن ناهێلی ،یان ده‌کرێ ڤیتامین بی دوانزه له ڕیگه‌ی خوێن هێنه‌ره‌وه لێی بدرێ.
*ئه‌م گیا له‌هه‌ورامان پێ دوترێ قاپه‌که‌وه‌له یان قاپه که‌وڵه.. هیودارم ناوی تریشی هه‌بێ
له ناوچه‌کانی تری کوردستان