تێچووی مانگانەی 2 ملیۆن دۆلارەbr لڤین پرێس نوێترین زانیاری لەسەر کەناڵەکەی بارزانی بڵاو دەکاتەوە

.
تێچووی مانگانەی 2 ملیۆن دۆلارەbr لڤین پرێس نوێترین زانیاری لەسەر کەناڵەکەی بارزانی بڵاو دەکاتەوە



تێچووی مانگانەی 2 ملیۆن دۆلارە
لڤین پرێس نوێترین زانیاری لەسەر کەناڵەکەی بارزانی بڵاو دەکاتەوە

لۆگۆی کەناڵەکە
لڤین پرێس : محەمەد هەورامی

کەناڵی کوردستان 24ی مەسرور بارزانی لە پەخش کردنی بەرنامەکانی نزیک دەبێتەوە بەبپێی زانیارییەکان تەواوی تێچووی دامەزراندنی ئەو کەناڵە لەم قەیرانە داراییەدا ژمارەیەکی پێوانەی بڕیوە ئەمە لەکاتێکدا دانانی ئەو کەناڵە تەنها بۆ لێدانە لە ئامۆزاکەی
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست لڤین پرێس کەوتووە"بڕیارە لە یەکەم ڕۆژی بەهاری ئەمساڵدا واتە 21-3-2015کەناڵی ئاسمانی کوردستان 24 بکەوێتە کار ، کەپرۆژەیەکی میدیای کوردی و ئەوروپییە بە هاوبەشی لەگەڵ کەناڵی فەرەنسا 24 بەڕێوە دەبرێت".

زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن"بەپێی گرێبەستێکی نێوان لایەنی سەرپەرشتیاری کەناڵی کوردستان 24 و بەڕێوبەرانی کەناڵی فەرەنسا 24 ، کەناڵی کوردستان 24 دەتوانێت سەرجەم نوسینگە و بارەگاکانی کەناڵی فەرەنسا 24 لە سەرتاسەری جیهاندا بەکار بهێنێت و سود لە کادیر و ئامێرەکانی ئەو کەناڵە وەردەگرێت".

هەر بەپێی زانیارییەکانی لڤین پرێس "لەسەرەتای دەستکردن بە دروستکردنی پڕۆژەی کەناڵی کوردستان 24 تا کاتی تەواو بوونی کە دەکەوێتە بەهاری ئەمساڵەوە بڕی 50 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و مانگانەی ئەو کەناڵە بە 2 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە کەڕاستەوخۆ لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و پاراستی هەرێم ئەو پارەیە دابینکراوە".

زانیارییەکانی ئاماژە بۆئەوەدەکەن " مەبەست لە دامەزراندنی کوردستان 24 بۆ لێدانە لە کەناڵی ڕوداو و میدیاکانی سەربە نێچێرڤان بارزانی ، سەرپەرشتیاری ڕاستەوخۆی ئەو کەناڵە لەلایەن نورەدین سەعید وەیسی دەبێت کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕوداو بەڵام بەهۆی کێشەو ململانێکانەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە".

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ