یادەوەری
شالاوی ئەنفالی یەک
ئەمرۆ دوای بیست و حەوت ساڵ یادی ئەو رۆژە تاڵ و سەختانە دەکەینەوە کە شالاوەکانی ئەنفال ی تێدا روی دا،،ڕۆژی
23/2/1988 بە دەست پێکی یەکە م شالاوی
ئەنفال دا ئەنرێ لەمێژوی پڕ بەرەنگاریو خەباتی گەلی کوردا، هەرچەند
جەندین ڕۆژ پێشتر تۆپبارانی کوێرانە دەستی پێ کردبوو بۆ سەر ناوجە ئازاد
کراوەکانی دەوروبەری سلێمانی لە چوارتاوە
تا ماوەت و دۆڵی جافەتی و دوکان و بنگرد. کە نزیکەی 150 گوند مەزەندە ئەکرا.
هێرشەکانی سوپای دڕندەی عروبەی سەدام حسێن
لەنۆ قۆڵەوە دەستی پێ کرد لەنیوەشەوی 23/2/1988 دا وە لە 19/3/1988 دا کۆتایی هات ( 24 ڕۆژی خایاند) ،بۆ ئەو شوێنانەی کە بارەگاکانی یەکێتی
نیشتمانی کوردستانی لێ بوو، ئەم شالاوە
بە سەرپەرشتی راستەوخۆی هەردوتاوانبار( عدنان خیر اللە کە وەزیری بەرگری و عەلی حسن مجید کیمیاوی /بەرپرسی بیرۆ باکوری حبی بەعس ) هەروەها بە فەرماندەیی فەریق روکن
سوڵتان هاشم /فەرماندەی فەیلەقی
یەک و هەروەها بە بەشداری( لیواڕوکن نوعمە
فارس حسین المحیاوی/فەرماندەی فەیلەقی پێنج
، فەریق روکن نزار خزرجی/سەرۆکی ئەرکانی سوپای عراق،و فەریق روکن حسێن
ڕەشید تکریتی /یارمەتی دەری سوپا بۆ کارو
باری ئۆپەراسیۆنەکان، سابیر عزیز الدوری
/بەریوەبەری هەواڵگری، عقید روکن فرحان
متلەگ جبوری/بەڕوەبەری هەوڵگری ڕۆژهەلات،،)
لەگەڵ 25 تیپی سەربازی و گاردی کۆماری، بە هاوکاری و جاوساخی دە
فەوجی جاشی خەفیفە کە ئەم ژمارەکانیانە فەوجی ژمارە( ،5،20،23،36،37،51،81،96،109)،
عەمید روکنشەمسەدین خالس سەرپەرشتی جاشە
سوکەکانی دەکرد.
هەر
لە و ماوەدا سەدامی دیکتاتۆر خۆی هاتە سلێمانی و
لەنزیکەوە ئاگاداری بەرەکانی جەنگی دەکرد
،زۆر باش لەیادمەو ئەوکات لە تەلەفزیۆنی بەغداوە دەرکەوت کە ڕێنمای ئەدا بە سەربازەکانی
زۆرترین ئاگر بارانی ناوچە کە
بکەن.
هێرش و پەلامارەکانی جەتەکانی بەعس و ناپاکانی کورد بۆ دۆڵی جافەتی و بارەگاکانی
سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەم
شێوە بوو:
قۆڵی
یەکەم: هێزێک لە گاپیڵۆنەوە بۆ سەر زنجیرە شاخەکانی هێلانە بەراز و شاخە سور،دواتریش بەرەو گوندەکانی گەڕەدێ
و گەورە دێ، هێزی دوەم لە گاپیڵۆنەوە بەرەو گوندەکانی باڵخ و
ولاخ لو وشاخی گۆجاڕ،هێزی سێەمیش
لە گاپیڵۆنەوە بەرەو شاخی خەجەلەرزۆک
قۆڵی دوەم: لە دۆڵە ڕوتەوە بەرەو قزلەر،ئنجا هێزەکە دەبێ بە دوبەشەوە
بەرەو شاخی یاخیان و لوتکەی چایەر بەرامبەر گوندی زێوی،بەشی دوەمیان بەرەو کەڵکی
قزلەر. ( موقەدەم روکن عارف حسێن
محمەد سەرپەرشتی ئەم دو قۆڵەی کردوە).
قۆڵی سێەم: لەسەر ڕێگای سورداشەوە بەرەو
گوندی زێوێ
قۆڵی چوارەم: لەسەرڕێگای سورداشەوە
بەرەو قوڵە پوشێن،قوڵە سەوزە، کلکەی
سپیلک، لەویشەوە بەرەو شەدەڵە.
قۆڵی پێنجەم: لە ڕێگای دوکانەوە ڕوەو
سورداش ی کۆن،هۆمەر قەوم،شەدەڵە و شاخی دابان.
قۆڵی شەشەم: لە ڕێگای دوکانەوە ڕوەو
گوندەکانی قەمچوخەو سەر مۆرد.
قۆڵی حەوتەم: لە قەرە سرتەوە بەرەو قەلەم پاشاو کڵاو سپی.
قۆڵی هەشتەم:لە سەر ڕێگای بنگردە وە ڕوەو
هەنجیرە و شارستێن،سێدەر،دۆڵەیی
و هەوارە بەرزە.
قۆڵی نۆیەم: لەسەر ڕێگای بنگردەوە ڕوەو
گوندەکانی ئاوەژێ و چنارنە و
سێڕوان.
ئەوکاتە سوپای دڕندەیت بەعس و عروبە بە بێ گوێدانە هیچ یاساو ڕێسایەکی مرۆڤایەتی
زۆر بێ بەزەیانە کەوتنە وێزەی ئەو ناوجانە
کە پری بو لەخەڵکی مەدەنی ئەو 150
گوندە تێک و پێک و کاول کران هەندێ
لەخەڵکەکەی روی لەئیران کردو هەندێکییشی
بە دیلی کەوتنە بەرد ەستی سوپای دڕندەو ئەنفالکران برانە
تۆپزاوا و و تەسلیم بە نوسینگەی
باکوری حزبی بەس کران دواتر لە بیابانەکانی خواری عراق زیندە بەچاڵ کران.
هەروەها
زیانەکانی پێشمەرگە بەپێی
بەیاننامەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (60) پێشمەەرگە شەهید بوە، هەروەها زیانەکانی سوپاو
ناپاکان 8000 کوژرا و بوە.
ئەمرٶ
کاتێ یادی شالاوەکانی ئەنفال دەکەینەوە ،هەرجەند خەمو حەسرەتی ئەو هەمو ئازیزانە هەرگیز لەدڵمان
دەرناجێ کە زیندە بەجاڵ کران،،بەلام لەلایەکی
تروە دڵخۆشیەک و خەندەیەک دێتە سەر لیومان
و دەلێن زۆرێک لەو دڕندانە کە ئەنفالیان ئەنجام دا زۆربەی هەر زۆریان بەسزای خۆیان گەیشتن.
هەروەها لەجیاتی وێران کردنی
گوندەکانمان وا ئیستا بە جاوی خۆمان دەبینین ئەوانەی زوڵمیان لێ
کردین و گوندەکانیان سوتاندو تالانیان
کرد،، ئیستا بە هەمان شێوە گوندەکانیان
کاول دەکرێتەوە ئاوارە دەبن و مالو حاڵیان
تالان دەکرێ.
تەنها شتیک ماوە کە دلێ ئێمەو هەمو دلسۆزان و
کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال خۆش بکات ئەویش
بە دادگا گەیاندنی تاوانبارانی ئەنفالە
واتە کوردە ناپاکەکان کە بەشدار بون لە تاوانی ئەنفالی کورد لەباشور،
لەهەموی بێ مۆراڵتر ئەوەیە ئەو ناپاکانە
ئیستا لەلایەن دەسەلاتی کوردەوە داڵدە
دراون و دەپارێزرێن، تەسلیم بە دادگا
ناکرێن، لەکاتیکدا لە لایەن دادگای بالای
تاوانەکانەوە داوکراون کە بچنە بەردەم
دادگا.
سەرچاوە: ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئەنفال و
کوردۆساید کردنی گەلی باشوری کوردستان.
ئامادەکردنی: د.ناجح گوڵپی