خڕێڵه ammi visnaga یان khella به‌عه‌ربی
پێی ده‌لێن (خله ،خله بلدیه)
1- خڕێڵه
گیایه‌کی ناسراوه له ولاتی ئێمه له ده‌شتی شاره‌زو به‌شێوه‌ی خۆرسک ده‌ڕوێ نزیکه‌ی 80 -120 سم به‌رز ده‌بێته‌وه چه‌پکه گولێکی سپی ورد ده‌گری
له شێوه‌ی جه‌تردایه،،
گه‌لاکانی باریک وه‌ک گیای شویت، تام و بۆنی خۆشه ،پاش تۆ‌و کردن گوڵه چه‌تره‌که ده‌وه‌رێ و بنچکه‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه که جه‌ندین چیلکه‌یه،،ئه‌م چیلکانه جاران و ئیستاش له چێشتخانه‌کانی کوردستان له له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌کار دێت بۆ پاککردنه‌وه‌ی ددان به‌تایبه‌ت دوای خواردنیگۆشت و که‌باب.
گه‌لاکانی باریک وه‌ک گیای شویت، تام و بۆنی خۆشه ،پاش تۆ‌و کردن گوڵه چه‌تره‌که ده‌وه‌رێ و بنچکه‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه که جه‌ندین چیلکه‌یه،،ئه‌م چیلکانه جاران و ئیستاش له چێشتخانه‌کانی کوردستان له له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌کار دێت بۆ پاککردنه‌وه‌ی ددان به‌تایبه‌ت دوای خواردنیگۆشت و که‌باب.
ئه‌م گیا پێوستی به خاکێکی شێ‌دار و ته‌ڕ هه‌یه له‌گه‌ڵ بونی تیشکی خۆری به‌رده‌وام ،که‌متر له
شوینی سێبه‌ردا ده‌ڕوێ
2-
گیایه‌کی پزیشکیه له دێرزه‌مانه‌وه له بواری ده‌رمانو پزیشکیدا به‌کار هاتوه،(گه‌ڵا
و گوڵ و لاسک و ڕه‌گ )، ماده‌ی khellin تیدایه بۆچاره‌سه‌ری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و سیه‌کان،
هه‌روه‌ها بۆ ڕیکو پێک کردنی سوڕی خوێن و دڵ ، بۆریه‌کانی خوێن فراوان ده‌کات، بۆ چاره‌سه‌ری
ڕه‌ق بونی ده‌ماره‌کانی خوێن و دڵ
.. کارده‌کات بۆ زیاد بونی چه‌وری
سود به‌خشی خوێن HDL هه‌روه‌ها
که‌م کردنه‌وه‌ی چه‌وری زیان به‌خشی
خوێن LDL .... کاری له‌سه‌ر کۆ ئه‌مدامی میز هه‌یه،
میزئاوه‌ره. وه‌ک ئازار شکێنی کۆئه‌ندامی
میز و زراو به‌کار هاتوه له‌کاتی به‌ردی گورچیله‌و زراودا و لوسه ماسوڵکه‌کان خاو ده‌کاته‌وه، بۆ
شکاندنی ئازاری سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان
،بۆچاره‌سه‌ر نه‌مانی ڕه‌نگه‌کانی پێست
(شڵ) بون (به‌ڵه‌ک) vitiligo به‌کار هاتوه..ئیستا به‌شیوه‌ی حه‌ب و قه‌تره‌و ده‌رزی هه‌یه له
بازاره‌کانی جیهاندا.
3-
ئه‌م گیا ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌وه بخورێ ده‌بێته هۆی دروست بونی ئاڵۆش و هه‌ستیاری له سه‌ر پێست به‌تایبه‌ت له سه‌رو که‌له و بن
کلک ،به‌تایبه‌ت له ئاژه‌ڵی سپی و سوری
کاڵ و قاوه‌ی . وه کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جگه‌رو گورچیله‌کان دائه‌نێ ،که‌م
خواردن و لاوازی
*********************************************************************************************************
یونجه
medicago
sativa یان alfa alfa (البرسیم)
یۆنجه
گیایه‌که تایبه‌ت ده‌چێنرێ بۆ خواردنی مانگا، سالانه 4
جار دروێنه ده‌کرێ وه‌ک ئاڵفی سه‌وز
بۆ زیاد کردنی به‌رهه‌می شیر بۆ مانگا به‌کار ده‌هێنری،،ئێمه لێره‌دا ته‌نها مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ی که یۆنجه‌ش گه‌لی جار ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری
له‌پێست دا له ئاژه‌ڵی سپی ڕه‌نگ و کاڵ دا..
شه‌وه‌ر: clover به عه‌ره‌بی نفلی پێ ده‌لێن،گیایه‌که بۆ ئاڵفی ئاژه‌ڵ ده‌چینرێ،شیوه‌ی زۆر له یۆنجه ده‌جێ،په‌ڕيی گه‌لاکانی چوار دانه‌یه،گوڵی سپی
و سوری کاڵ ده‌رئه‌کات..