کۆمەلەی مافی مرۆڤی تورکیا سکالایەکی تاوانکاری دژ بە داود ئۆغلۆ و سەرۆکی شارەوانی سکیل دەکاتەوە
دوێنێ
8 ی مارس لەئەستەمبوڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا ( human right association ) سکاڵایەکی تاوانکاری دژ
بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا و سەرۆکی شارەوانی
ئەسکیل تۆمار کرد .
لەکۆبونەوەیەکی جەماوەریدا لە 27 شوبات ،سەرۆک
وەزیران داود ئۆغلۆ کە لەشاری چەولیک (بینگۆل) قسەی کردبوو شانازی کردبوو بە جینۆساید کردنی
ئەرمەن لەلایەن باو باپیرانیەوە هەروەها هەڕەشەی لە پارتی (هەدەپ ) و کوردان کرد کە بەهەمان
شێوەی ئەرمەنیان بەسەردێنن مادام پەیوەندیان لەگەڵ روسیا و ئەرمەن بەستوە، ئەمەو سەرۆک وەزیرانی
ئەرمینیا ڕەخنەی توندیان ئارستەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا کردوە، پێان راگەیاندون کە
ئیتر بەسە واز لەو بیرکردنەوەیە بهێنن.
هەروەها لە ولایەتی ئەسکیل لەئەرزەڕۆم والی ئەو شارە لەیادی 98 سالەی ڕزگارکردنی ئاهەنگیان گێڕاوە و لە شانۆگەریەکدا ئەرمەنیان
بە تێکدەری مزگەوت دژی تورک زانیوە، و
شانازیان کردوە بە کۆمەلکوژی و سڕینەوە ی ئەرمەن ، بەهەمان شێوە ئاماژەیان کردوە کە کوردیش بەهەمانشیوە کۆمەڵکوژ دەکەین و لەسەر
نەخشي دیان سڕینەوە.
بۆیە لقی ئەستەمەبوڵی مافی مرۆڤ سکالای
تاوانکاری بەرز کردۆتەوە بەرامبەریان لەدادگای چاگلیان ، داوای
کردوە هەرکەسو لایەنێک کەدژی کۆمەڵکوژی و
ڕەگەزپەرستی وشەڕە، با ئامادەی ئەو پریس
کۆنفرانسە بێت لەبەردەم دادگای چاگلیان
ڕۆژی 8 مارس کاتژمێری یانزەو نیو سەرلەبەیانی
ئامدە کردنی: د.ناجح گوڵپی 9/3/2016