لەیادی ٢٨ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا
جینۆسایدی کورد بەردەوامە
ئەمساڵ بیست و هەشت ساڵ تێ دەپەڕێ بەسەر تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا،هێشتا زامەکانی
هەڵەبجە و شارو گوندە کیمیاباران کراوەکانی تری کوردستان خوێنیان لێ دەتکێ، وەک
پیوست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە چونکە:
1.
سەدان بەرکەوتووی کیمیایی دەنالێن و چارەسەری
گونجاویان بۆ نەکراوە
2. ژینگەی هەڵەبجە
وەک پیوست کاری لەسەر نەکراوە
3.
ناوشارو گوندەکانی هێشتا سیمای وێرانەیان
پێوە دیارە
4.
چارەنوسی دەیان مناڵی وون بوی هەلەبجە هێشتا
نادیارە
5.
قەرەبووی زیانە مادی مەعنەویەکان ی خەڵکی
هەلەبجە شوێنەکانی تر وبەتەواوی نەکراوەتەوە
6.
تائیستا حکومەتی عیراق ددانی بە جینۆسایدی هەڵەبجەدا نەناوە ،تا نەچێتە ژێر باری قەرە بوەکانەوە
7.
لەسەر ئاستی ناوچەکەو جیهان هەولەکان بۆ بەجینۆساید ناساندنی تاوانی
هەلەبجە هێشتا لە سەرەتادایە
8.
تائیستا ئەو کەلو پەلانەی هەلەبجە
ئاودیوکراون (نمونە کتێبخانەی هەلەبجە) لەئێران
وەرنەگیراوەتەوە
9.
تائیستا ناوەندێک لە هەلەبجە یان لە کوردستان نیە بۆ بەدۆکیومێنت کردنی بەڵگەکانی جینۆسایدی
نەتەوەکەمان بە زمانە جیهانیەکان
10.
پەیوەندی و هاوکاری حکومەت و ڕیکخراوەکانی
بواری جینۆساید لەگەڵ ڕێکخراوە جیهانیەکان کە گرنگی ئەدەن بە کەیسی جینۆساید
لەئاستێکی زۆر لاواز دایە یان هە نیە
ئەو خاڵانەی سەروە کەباس کران بەهۆکاری
کەمتەرخەمی هەموو لایەک بەتایبەت
حکومەت بۆتە هۆی ئەوەی نەتوانین کەیسی جینۆساید بەرینە پێش لەسەر
ئاستی ناوخۆ و دەروە ،ناکۆکی شەخسی و بیری تەسکی حزبایەتیش لە نیو ڕیکخراوەکانی
بواری جینۆساید ڕەنگی داوەتەوە .ئەمەش وای
کردوە ،کارەکان پەرتەوازەو بێ کاریگەر بێ.
بۆیە لەم یادەدا دەبێ چیتر کات بەفێڕۆ نەدەین
و هەمو هەولەکان دەبێ یەکانگیر بکرێنەوە
بەیەک ئاراستە ببرێنە پێش.
لە
دوای هەلەبجەو ئەنفال ،تاوانی جینۆسایدی شەنگال ڕوی دا، لە ڕۆژئاوای کوردستان
چەنین تاوانی جەنگ و دژ بەمرۆڤایەتی ڕویان داوە
و بەردەوامیان هەیە هەر لەم ڕۆژانەدا لەحەلەب بۆمبی فسفۆری دژی کورد بەکار
هاتوە، لەباکوری کوردستان ،هێرش بۆسەر خەڵکی مەدەنی شارەکان کۆمەڵکوژیان
بەردەوامە ،هەوالەکانیش دەلێن
کە چەکی کیمیایی بەکار هاتوە لە شاری
جزیرە، دوێنێ لە ناحیەی تازە لەباشوری کوردستان داعش بۆمبی کیمیایی بەکار هێنا، و سێ کەس گیانیان سپاردوە، شەش سەد بریندار هەیە. لەڕۆژهەلاتی کوردستان،ئیعدامی
کوردان درێژەی هەیە و هێرش بۆ سەر خەڵکی کۆڵبەری هەژار و بێ دەرامەت بەردەوامە.
لەیادی مەرگەساتی گەورەی سەدەی بیستەمدا
پێوستە مرۆڤایەتی هەڵوەستەیەک بکات، بەخۆیدا بچێتەوە ،چیتر کوشتو بڕ واز لێ بهێنێ
و رێگای ئاشتی و پێکەوە ژیان بگرێتە بەر.
د.ناجح گوڵپی
16/3/1988